هەموو کات پەیام و قسەکانی سەرۆک بارزانی لای دوست و نەیارەکانی بە مەزنی و پڕ بایەخەوە وەرگیراوە و هەموو رەهەندەكانی لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ دەكرێت لەئاستی باڵای وڵاتەوە.
دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و ناوچە كێشە لەسەرەكان، سەرۆک بارزانی لە پەیامێک دا رایگەیاند تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەكەینەوەو ئەو رەوشە قبوڵ كراو نییە، ھەر دوای پەیامەکە هێزی پێشمەرگە رەوانەی ئەو ناوچانە كران.
نەخشە ڕێگای سەرۆک بارزانی کە پێشمەرگە تاکتیکی جەنگی بگۆڕێت لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرش بردن ھەر ئەوە نیە کە تیرۆریستانی داعش لەناوببەن و تۆڵەی خوێنی شەھیدەکان بکرێتەوە، بەڵکو وەکو ھەموو جار کاتێک مەترسی بۆ سەر کوردستان ھەیە و پیلانێکی ھاوبەش ھەیە لای نەیارەکانی کوردستان کە کوردستان بکرێتە ئامانج بارزانی پێش وەختە ئەو پیلانە پوچەڵ دەکاتەوە ھەموو ڕێگاکانی بە ئامانج گرتنی کوردستان دادەخرێت بەزەند و بازوی ئیرادەی پێشمەرگە قارەمانەکان.
لەھەموو عێراق ھێزەکانی پێشمەرگە ڕێکخراوترین ھێزە کە خاوەنی یەک مەرجەع و بڕیارە و شەڕی بەوەکالەت بۆ ھیچ لایەک ناکات.
بەڵام ھێزەکانی تر سەدان مەرجەع و بڕیاردەریان ھەیە، کەس بە کەس نیە مەرجەعەکانیان ئەجێندای ئیقلیمی و ھەرێمی پراکتیزە دەکەن شەڕی بەوەکالەت بۆ ئەملاو ئەولا دەکەن، کە داعشی ئێستا ھەمان ھێزی بەوەکالەتن و تەواوکەری ئەو پیلانەن کەماوەیەک بوو بەدرۆن وموشەک ھێرشیان دەکردە سەر سەنتەر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
ئەو کارت و ئامرازانەی لەسەر مێزی بەغدا بەکاردەھێنرێن لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی و ھەرێمی بۆ لێدان لەپێگەی ھەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێن بەڵام یەک ئامانجیان ھەیە کە ڕێگری بکەن لەبەھێزبونی پێگەی ھەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ھەموو ناوچە دابڕێنراوەکان کە لای ئەوان داعش لەو ناوچانەبن باشترە لەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەبن بۆ ئەوەی ھەمیشە سەنتەری شارەکانی ھەرێم لەژێر ھەڕەشە و مەترسی ھێزە بەوەکالەتەکانی ئەوان بن.
ھەر جارێک جوڵەیەکی بەھێزی دیبلۆماسی ھەرێمی کوردستان ھەبێت ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری حەتمی بچێت یەکێک لەکارتەکانی دژی ئەو جوڵە دیبلۆماسیە بەکاردەھێنن. کە جاران کارتی بودجەیان بەکارئەھێنا و ھێشتا بەردەوامن، ئاراستەی داعشیان لەبەغداوە گۆڕی بۆ ھەرێمی کوردستان، حەشدی شەعبی چەندین ھێزی تری میلشیا بەکارھێنا کەدەست بگرن بەسەر ھەرێمی کوردستان بەتەواوی داگیری بکەن، جار جاریش بە درۆن و موشەک ھێرشیان دەکردە سەر ھەولێر ئێستاش جارێکی تر داعشیان بۆ کورد بەھێزکردەوە کە تەواوکەری ھەمان پیلانەکانی پێشوی ئەوانن بۆ ئەوەی مافەکانی کورد زەوت بکەن، بە بەعسیزمی جاران بە شێوازێکی نوێ ناوچە کوردستانیەکان تەعریب بکرێن.
بەڵام وەکو ھەموو جار سەرۆک بارزانی پێش وەختە کۆدەکەی ئەوان دەخوێنێتەوە خەونەکەیان لەگۆڕ دەنێت، گۆڕینی تاکتیکی پێشمەرگە لە بەرگریەوە بۆ ھێرشبردن بەغدا ناچار دەکات کە سوپای عێراق بەھاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری ھەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن کە ئێستا ئەوناوچەنە لەناو گروپی میلشیایی دا غەرق و پڕبونە، و پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک ھەموو ناوچەکانی تر کەپێش ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر لەوێ بوون.
گەر نا پێشمەرگە بەتەنھا دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت زۆر لەو ناوچانە بەتەنھا بەرێوە ببات پاک بکاتەوە لەھەموو داعش و ئەمسالەکانی، کە پێشمەرگە ھەمان ئەو پێشمەرگەیە کە ئەفسانەی داعشی کۆتایی پێ ھێنا کە سوپای ئەوان بەدەستیەوە دەیان ناڵاند و ڕایان دەکرد.
وەڵام بدەوه