Kurdistan Press - ئەو پۆلە پێشمەرگەو مەدەنیانەی لە رۆژانی رابردوودا دەستی ڕەش و چەپەڵی تیرۆرو لەشکەری تاریکپەرەستان چووە خوێنیانەوە، تەنیا ئاواتیان پاراستنی خاک و کەرامەت و شکۆی نەتەوەیەک بوو. ئەو پۆلە پێشمەرگەو مەدەنیانەی لە رۆژانی رابردوودا دەستی ڕەش و چەپەڵی تیرۆرو لەشکەری تاریکپەرەستان چووە خوێنیانەوە، تەنیا ئاواتیان پاراستنی خاک و کەرامەت و شکۆی نەتەوەیەک بوو. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو پۆلە پێشمەرگەو مەدەنیانەی لە رۆژانی رابردوودا دەستی ڕەش و چەپەڵی تیرۆرو لەشکەری تاریکپەرەستان چووە خوێنیانەوە، تەنیا ئاواتیان پاراستنی خاک و کەرامەت و شکۆی نەتەوەیەک بوو.

نەتەوەیەک، بە درێژایی سەت ساڵی رابردوو لە گشت قۆناغەکانی خەبات و بەرخودان و  رووبەروو بوونەوەی زەبروزەنگی داگیرکاران و  فتنەی ناوەخۆو دەرەکیدا، توانیویەتی وەک کێو لەبەردەم شەپۆلی داپڵۆسین و زولم و ستەم و پاکتاوی نەژادیدا رابگرێ و کۆڵ نەدات. 

ساڵەهایە خاکی پاکی ئەم نیشتیمانە بریندارە بە خوێنی رۆڵە بە ئەمەک و دڵسۆزو سەربەرزەکانیەوە ئاو ئەدرێت و  شکۆی ئەپارێرێت. 

جێگەی داخە بە درێژای ئەم مێژووەی تەژی نسکۆو شکست و  هەڵسانەوەو سەرکەوتن و دەسکەوتە، هەمیشە کەسانێکی نامۆ بەم خاکونیشتیمانە بۆ دەست خستنی کۆمەڵە دەسکەوتێکی کاتی و  بڕینەوەی کاڵای نیشتیمان بە باڵای  بەرژەوەندیەکانی بەرتەسکی خۆیان و بیری پۆپۆلیستانەیانەوە، گشت هەوڵ و تەقەلای خۆیان بۆ هەڵتەکاندنی ئینتیمای نیشتیمانی و کرچ و کاڵ کردنەوەی هەستی نەتەوەیی و پیرۆزیەکانەوە خستۆتە گەڕو سڵ لە هیچ ناکەنەوە. 
 
هاندانی و گەرم کردنی لاوو گەنج و خوێندکاران لەم ئان و ساتە پڕ هەستیارەی تیرۆر هەمیسان بەرۆکی نیشتیمانی گرتووەو  تیرۆریستان تەپڵی شەڕو وێرانکاری بە گوێچکەی  رۆڵەکانی نیشتیماندا دەچرپێنن، هیچ پاساواێک هەڵناگرێ و رێک دەچێتە خانەی خزمەت بە نەیارانی کوردستانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا