KurdistanPress...

CLOSE

واقیعی سەروەری عێراق

کام سەروەری؟

 

قەوارەیەکی وەک عێراق لەوەتەی دروست کراوەو جاڕی سەربەخۆیی لێداوە، گیرۆدەی سەتان تەنگوچەڵەمەو بینەوبەردەو ئاڵۆزیە

 

گێژاوە سیاسیەکانی عێراق زادەی ئەمڕۆ نین. بەشێکی سەرەکی ئەم دۆخە ناخۆشەی بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووە و لە سەدەی رابردوودا بووە بە هۆکارو هەوێنی کەڵەکە بوونی کێشەکانەوە، نەبوونی سەروەری و پاراستنی سەربەخۆیی و زمانی دایەلۆگە

 

هەلومەرجی سیاسی عێراق و سرووشتی حوکمرانی لەم وڵاتە ئێستاشی لەگەڵدابێ، وەک گەورەترین بەربەستی گەشەسەندن و پێشکەوتن ماونەتەوەو هیچ ئاسۆیەکی دڵخۆشکەر نادەن بەدەستەوە

 

لە پاڵ ئەم دۆخەشدا واقعی هەل نەکردن و دان نەنان بە کۆمەڵگای فرە نەتەوەو رەگەزی ناو بۆتەی سیاسی سنووری عێراق، کێشەکانی هێندەی تر گەورەتر و چارەسەریەکانیشی هێندەی تر ئەستەمتر کردوون

 

هەربۆیە هەر رۆژێکیشی ئەم عێراقە وەک دووبارەبوونەوەی دوێنێ و نەخشاندنی مێژوویەکی ناشرینی سەت ساڵەو دووبارە بەرهەم هێنانەوەی نەهامەتی و ناکۆکی و لێک تێنەگەیشتن و هێنانەکایەی ئاشتەوایی ڕاستەقینەیە، وەک زامنی مانەوەی ئەم قەوارەیە بە یەکگرتوویی و یەکپارچەییەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه