رەنگە گۆڕینی نادادیەکانی دونیا و نەھێشتنی تراژێدیا ئینسانیەکان و بێ ویژدانیەکانی جیھانی سەرمایەداری و کاپیتالیزم و رووتاندنەوە و کۆتایی ھێنان بە پەلەقاژەی بەردەوامی خەڵکی بێدەرەتان بۆ زیندوومانەوەو بەردەوامبوون و ھەوڵدان لە پێناوی دابین کردنی ژیانێکی شایستە و ڕەنگرێژ کردنی رێگای گەیشتن بە کامەرانی و بەختەوەری، لە توانای ئێمەماناندا نەبێ، بەڵام دەکرێ ھەر کامەمان لە لای خۆیەوە و بە پێی پێگەکۆمەڵایەتی و ئابوریەکەیەوە دەستی یارمەتی بۆ توێژی ھەژارو بێدەرەتان درێژ بکات و ھەرنەبێ تۆزێک لە باری قورسی ژیانیان بۆ سوک بکەین.
دونیا بەو توانا سنووردارەی ئێمەوە ناگۆڕدرێت و لە توانای ئێمەدا نیە ناھەمواریەکان ھەموار و خواری و خێچیەکان بخەینەوە سەر راستەرێوە، لێ دەتوانین گەر ئیرادەمان ھەبێ، گۆڕانکاری بەسەر دونیای پڕلەنەھامەتی ھەژاراندا بێنین، لە رێگەی یارمەتیدان و لالێکردنەوەی بەشێک لە خەمەکانی ژیانی سەختیان.
ھەر ھیچ نەبێ ویژدانی زیندووی خۆمان بەرامبەر خوای گەورەو مرۆڤایەتیەوە ئاسودەبکەین.
وەڵام بدەوه