پەروەدەی خێزان
خێزان یەکەیەکی کۆمەڵایەتی و یەکەم وێستگەی دانانی بەردی بناغەی پەروەردەیەکی بەهێزە.
لەو کۆمەڵگایانەی پەروەردەی خێزان لە سەرووی هەموو تیۆرو ئایدیۆلۆژیا و ئایدیایەکی پەروەردەیەکە، زامن کردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست کارێکی ئەستەم نیە.
مرۆڤ لەیەکەم قۆناغی هاتنە سەر دونیادا پێ دەنێتە خێزان. خێزان ئەشێ زامنکاری دروست کردنی تاکێکی بەرپرسیار، هۆشیارو چاکەکار و خوێندەوارو ئەرکناس بێت و لە هەمان کاتیشدا توانای پەروەردەکردنی تاکێکی نابەرپرسیارو شەڕەنگێز و بەرەڵای هەبێ.
لە کۆمەڵگایانەی پەروەردەی خێزان بە پلەی یەکەم و قوتابخانە بە پلەی دووەم گرینگی ئەوتۆیان نیەو بە رۆڵی خۆیان هەڵناسن، کێشە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان وەک شوناسی ئەو کۆمەڵگایانەیان لێ دێ و جڤاک سیمایەکی ناشرین بە خۆیەوە دەبینێ و لە جوانی دەکەوێ.
بە گشتی خێزان و دامەزراوە پەروەردەییەکانی دەرەوەی خێزان لە چەشنی سیستەمێکی بەهێزی پەروەردەییەوە لە پاڵ دایکوباوکەکان دەتوانن هەڵگری چەند تایبەتمەندی زاتی بن لە فۆرم گرتنی کۆمەڵگا و ئاڕاستەکردنی بەرەو ئامانجێکی پەروەردەیی دیاریکراوەوە.
دایکوباوکەکان ئەرک و بەرپرسیارەتیەکی گەورەیان دەخرێتە ئەستۆ بۆ هێنانە کایەی کۆمەڵگاو وڵاتێکی جوان و خاڵی لە تاوان و پشێوی و شەڕەنگێزی و تاکێکی هۆشیارو بەرپرسیارەوە.
وەڵام بدەوه