کە ئەوەشیان پێ نەکرا دەبن بە داعش ھەر شوێنێکیان مەبەست بێت دەستی بەسەردا دەگرن،
کە ئامانجیان پێکا و حکومەت ھاتە ژێر بار سەرو ڕیشیان دەتاشنەوە و دەبنەوە بە حشدی شعبی وەکو ھێزێکی فەرمی وڵات حوکمڕانی دەکەن .
جا ئەوە ئاشکرایە ھەر شار و ناوچەیەک کە لە ژێر دەسەڵاتی حشدی شعبی بێت بەتایبەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەھەر کات و ساتێکدا کە پێویستیان پێ بێت داعش یان گروپێکی تری ھاوشێوەی داعش بەناوێکی ترەوە لەدایک دەبێت و دەست بەسەر شارەکەدا دەگرن و کۆنتڕۆڵی دەکەن.
جا تاخمی شازدەی ئۆکتۆبەر لەسەر وەزنی پازدە و شازدەی دوێنێ و ھاوپەیمانی ھیوا کەلەپەرلەمانتارانی ھەموو حیزبەکان تێدابون کەبەبەرەی مقاومە ناسراون، زیاتر لەئاڵا ئاڵودەی ئەسەدیبونن، ھەموشتێک حەزدەکەن بەغدا و حەشدی شەعبی بێت نەک ھەولێر و پێشمەرگەبێت، ئاڵودەی
جاشایەتین دڵیان لای بێگانە بەڵام قەد ئامادەنین بەجەستە لەژێر دەسەڵاتی حەشدبن چونکە قەد باوەریان پێیان نیە چی لێ دەکرێن، جاشایەتی بۆ ئەوان دەکەن دێنە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی پارێزراوبن.
ھەر دەیانەوێت بەغدای خۆیان لەسەر حسابی ھەولێر بەھێزبکەن، ڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگرە کەھێشتا بەغدا پایتەختی یەکەمە وھەولێر دووەمە، بەغدا ھەرچەند خراپ و وێران بێت کەوێرانە، ھەولێریش ھەرچەند لە پێش بەغداوە بێت لەھەموو ڕویەکەوە کەلەپێشە، بەداخەوە ھێشتا سەر بەوبەغدایە وێرانەین واقیعی جیھان سەرەتا مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکرێت، بەڵام عێراقچیەکانی خۆمان بەغدایان دەوێت ھەر چەند وێران بێت داری بەسەر بەردەوە نەمێنێتەوە، بەڵام ھەولێریان ناوێت ئەگەر ببێت بەسەنگافور،
دادگای بەغدایان دەوێت کەدادوەرەکان بە چەند دۆلارێک بڕیارەکان دەگۆڕن بەڵام دادگای ھەولێریان ناوێت ئەگەر بێ لایەنترین دادگای جیھان بێت، ئەو تاخمە ھەر حەزیان لێیە ئەجێندای ئەم وئەو وئەویتر جێبەجێ بکەن نایانەوێت خۆیان ئەجێندایان ھەبێت، ھەر دەیانەوێت بپەڕێنەوە لەحسن پلایس و موڵەتی لێ وەرگرن بۆ ھەڵگرتنی دو سێ چەک لەبارەگای خۆیان، قەد نایانەوێت حاکمی شاربن خۆیان موڵەت بەخەڵکی تر بدەن، ھەر بۆ ئەوەباشن سوکایەتی پێ بکرێت لەلایەن حشدی شعبی نەعل لەپێ نەک خۆیان بڕیار بەدەست بن،
لە هەولێر ئەلەوەڕێن و بەرهەمەکەیان بە بەغدا دەدەن!
ھەر پەلە پەلەیانە بچنە بەغدا لەدورەوە بەرپرسێک ببین کەبە میوانیش قبوڵی ناکەن، بەڵام نایانەوێت لەھەولێر لەنزیکەوە چاویان بە بەرپرسێک بکەوێت وەکو خاوەن ماڵ، دارو بەردی شاری خۆیان تەسلیمی بەغدا دەکەن بەمنەتەوە دوو دینار وەردەگرن ئەوەش ھیچ گرنتیەکی نیە، بەڵام یەک دوو دینار تەسلیمی ھەولێر دەکەن داوای سەد دینار زیاتر دەکەن منتەتیش بەسەر ھەولێرەوە دەکەن گەر وانەکەن دەکێشینەوە لەحکومەت لامەرکەز دەبین مەرکەز دەبین لەگەڵ بەغدا، ھەر باسی تەسلیم بونی ھەر شتێکی پەیوەندی بەکوردەوە دەکەن قەد ناڵێن ڕێکەوتن و شەراکەت،
ئەوان وەکو ئەوە وان دەھ ماسی بگرن ھەر دەھ ماسیەکە بە بەغدا بدەن دواتر لێ بپەرێنەوە بۆ وەرگتنی دوو ماسی!
کۆیلە ھەر حەزدەکات کۆیلە بێت، ھەر چەند ئازادی بکەی ئەو لێت دەپارێتەوە کۆیلە بێت، ئەم تاخمەش ھەر چەند پێی بڵێی بەغدا ماڵی ئێوە نیە لەوێ ئەگەر پێیان بکرێت جارێکی تر قڕتان دەکەنەوە، بەکۆیلەش قبوڵتان ناکەن ئەگەر ئیشتان پێ نەبێت، وەرنە ھەولێر کەماڵی گەورەی ھەموو کوردێکە، بەس ئەوان ھەر بەغدا ھەڵدەبژێرن کۆیلەبونیان پێ باشترە لە سەربەرزبونیان لەھەولێر.
وەڵام بدەوه