HogirNerwayi
دەبێت بەدواداچونی جدی بکرێت بۆ ئەو سوکایەتیەی دوێنێ بەئاڵای کوردستان کرا لەسلێمانی، دروستکەرانی ئەو ئاڵا مەزنەی کوردستان کە لەژێر پێ کرا پەکەکەن کە بە زەمینە خۆشکردنی حاکمی دەرکراوی سلێمانی بەئامرازەکانی خاوەنی جولانەوە و حیزبە ئیسلامیەکان کە شکستیان خواردووە لە ھەڵبژاردن بە پشتیوانی عەصائیب و خەزعەلی و تەواوی میلیشیایەکانی حشدی شەعبی بۆ تێکدانی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.
ھەر لەسەرەتای دروستبونی پەکەکە بۆ ئەوە بووە سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی کوردستان بکرێت، کورد پەرش و بڵاوە بکرێتەوە یەک گوتار و یەکگرتوو نەبن. پەکەکە لەھەر بستێکی خاکی کوردستان بێت واز ناھێنێت تا ئەو بستە خاڵی نەکرێت لەپیرۆزی و بەھاکانی کوردایەتی.
پەکەکە، شەرعیەت بەھەموو ئاڵایەک دەدات ئاڵای کوردستان نەبێت، شەڕ بۆ ھەموو ئاڵایەک دەکات پاسدار و بەعس و حشد و میت و ھەرچی وڵاتی ئیقلمی و ھەرێمی یە بۆ ئاڵای کوردستان نەبێت.
پێش ئەوەی پەکەکە بێتە شنگال، لەیەک تاکی ئێزدی نەتبیست بڵێت من کورد نیم من ئێزدیم بەپێچەوانەوە ھەمیشە دەیان وت ئێمەی ئێزدی کوردی ڕەسەنین.
دوای ئەوەی پەکەکە ھاتنە شنگال ئێزدیەکانی کردە دووبەرە، وایکرد کەھەندێک ئێزدیەکان بڵێن ئێمە کورد نین ئێمە ئێزدین! ڕقیان لەکوردبونی خۆیان دەبۆیەوە.
پێش ئەوەی پەکەکە دەسەڵاتی ھەبێت لەسلێمانی، لەسلێمانی چەند خۆپیشاندانیان بکردایە ھەرگیز سوکایەتی نە بە ئاڵا نە بە ھیچ پیرۆزیەکانی کوردستان دەکرا.
دوای ئەوەی پەکەکە و حاکمی دەرکراوی سلێمانی یەکیان گرت پەکەکە شوێنی خۆی لەسلێمانی کردەوە ھیچ جارێک نەبووە لەناو خۆپیشاندان یان ھەر دوو سێ کەس کۆببنەوە سوکایەتی بەپیرۆزیەکی کوردستان نەکرێت تا گەیشتە ئەوەی بەداخەوە ڕەمزی نەتەوەیەک لەژێر پێ کرا.
پەکەکە سێ بەشی جەستەی ھەرێمی کوردستانی تیرۆر کردووە دەیەوێت ئەو تاکە جەستە ئازادەی کوردستانیش تیرۆر بکات بۆ نەھێشتنی شوناسی کورد.
کە پەکەکە لە تورکیا لەگەڵ داگیرکار مویان بە بەینەوە ناچێت باکوری کوردستانی بۆیان بەجێھشتووە،
لە سوریا عاشقی داگیرکارن ڕۆژئاوایان کردە قوربانی، لەئێران فیداکاری داگیرکارن و ڕۆژھەڵاتیان کپ کردووە، لەعێراق لەگەڵ حشد دووانەن ھەردوکیان ئەجێندای داگیرکاری داگیرکاران جێبەجێ دەکەن لەناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان، لەھەرێمی کوردستان کە تاکە کیانی فەرمی کوردی یە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنن بۆ تێکدانی کیانی کوردی و ھێنانەدی خەونی داگیرکاران.
سنورێک بۆ ئاپوچیەکانی پەکەکە دانەنرێت شتێک نامێنێتەوە بەناوی ھەرێمی کوردستان، باشوری کوردستانیش وەکو پارچەکانی تری کوردستان تیرۆر دەکات بەتەواوی داگیر دەکرێت کە تاکە ئومێدی ھەموو کوردستانیانە بۆمانەوەی شوناسی کورد.
وەڵام بدەوه