پێشمەرگە کام چەك ڕادەست بکات! ئەو چەکەی ئەبرامزی پێ تێکشکاند، یان ئەو چەکەی میلیشیای سێ دەوڵەتی پێ تێکشکاند، یان ئەو چەکەی ئەفسانەی داعشی پێ تێکشکاند کە ھاوبیر و ھاورێی ئێوە بون.
کاتێک پێشمەرگە چەکی ھەڵگرت بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەی و نەتەوەکەی ئەوانەی ئێستا داوای ڕادەست کردنی چەك لەپێشمەرگە دەکەن خۆیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە حەشاڕدبوو بۆ ئەوەی بپارێزێن نەکەونە بەر پەتی سێدارەی صدامی دیکتاتۆر.
صدام بە ھەموو ھێزەکەی ھەوڵیدا پێشمەرگە چەکەکەی ڕادەست بکات نەیتوانی، ئاغاکانی ئێوە چەند ساڵە ھەوڵ دەدەن پێشمەرگە چەکەکەی ڕادەست بکات ناتوانن ، دوور نەڕۆین مالکی و عەبادی خۆیان تاقی کردەوە بەس ھەردوکیان چونە ناو زبڵدانی مێژوو، زۆر کەس پێش ئێوەمانان ئەو خەونەیان بینیوە بەس ھەموویان ئەو خەونەیان بردە ژێر گڵ ئێوەش ھەر بە ئەو دەردە دەچن . پێشمەرگە چەکی ئەتۆمی نیە کەئێوە لێی بترسن بەڵکو پێشمەرگە چەکی ئیرادەی ھەیە کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت تێکی بشکێنێت. ھەروەک جەنابی سەرۆک بارزانی فەرموی دەنگی گولە بۆ پێشمەرگە موسیقایە، مارشێتی سەربەخۆیی پێ دەژەنێت.
پێشمەرگە میلیشیا نیە پێشمەرگە تەنھا لە یەک سەنگەردا لە( پردێ ) شکستی بە سێ میلشیای ( عێراقی و ئێرانی و لوبنانی ) ھێنا، پێشمەرگە نەبوایە ئێستا داعش حوکمی ھەموو عێراقی دەکرد دەمێک بوو بەیعەتان بە داعش دابوو، پێشمەرگە نەبوایە ئێوە نەتان دەتوانی یەک بستی خاکی عێراق لە ژێر دەستی داعش دەربھێنن، پێشمەرگە نەبوایە داعش دەبوە ھەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی جیھان، پێشمەرگە میلیشیا نیە بەڵکو پێشمەرگە ئەو ھێزەیە بۆ یەکەم جار ئەفسانەی داعشی و ھەموو ھاوبیرەکانی داعش تێکشکاند.
وەڵام بدەوه