Kurdistan Press - ھەمیشە وڵاتە ئەوروپیەکان پێویستیان بە کەسی غەریبە ھەیە بۆ ئەوە نا کە لەخەمی مافی مرۆڤدان بەڵکو بۆ ئەوەی ئیدیایی خۆیان ڕابگرن ھەمیشە وڵاتە ئەوروپیەکان پێویستیان بە کەسی غەریبە ھەیە بۆ ئەوە نا کە لەخەمی مافی مرۆڤدان بەڵکو بۆ ئەوەی ئیدیایی خۆیان ڕابگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەمیشە وڵاتە ئەوروپیەکان پێویستیان بە کەسی غەریبە ھەیە بۆ ئەوە نا کە لەخەمی مافی مرۆڤدان بەڵکو بۆ ئەوەی ئیدیایی خۆیان ڕابگرن

لەم دۆخەی ھەرێمی کوردستان ڕازی نین بەڵام قەد لەم دۆخە ڕاناکەین، خەلکی تر ئەم دۆخە بۆمان چاک ناکات بەڵکو ھەر خۆمان کە نەوەی ئەم نیشتیمانەین ئەم دۆخە چارەسەر دەکەین. ھەر کەسێک ھەر کەمێک ویژدانی ھەبێت خۆی لەو ڕاستیە نادوزێتەوە کەکەموکورتی ھەن و کەموکورتی ھەر زۆر زۆرن. نادادپەروەری لە لوتکەیە، بەڵام نیشتیمان قوماشێک نیە ھەر کە کون بوو فرێدەدەی یان ھەر بڵێی ئەم ڕەنگە بەدڵم نیە دەگۆڕم، نیشتمان دایکە شەرەفە لەسەر ھەموو پیرۆزیەکە بەھیچ شتێکی تر ناگۆڕێتەوە.

دەوڵەمەندترین کەسی جیھان کەنەخۆشیەکی کۆشندەیھەیە دەرمانی نیە قەد دڵی بە ھیچ شتێکی خۆش نابێت ئامادەیە ھەموو سەروەت و سامانی خۆی بە ھەژارترین  کەسی جیھان بدات بەس کەسە  ھەژارەکە تەندروست ی خۆی بەو کەسە دەوڵەمەندە بدات، بەڵام ھەژارەکە قەد ئامادەنابێت تەندروستی خۆی بەنەخۆشی ئەو بگۆڕێتەوە بەرامبەر ھەموو سەروەرتی جیھان. 
نیشتیمان تاکە شتە کەئەڵتارناتیڤی نیە تۆ ھەموو شتی جیھان لەبەردەست بێت تەنھا نیشتیمانت نە بێت، لەو شتە کەمت دەبێت کە ھیچ شتێکی تر شوێنی پڕ ناکاتەوە.

کاتی 
خۆی دەوڵەتە ئەوروپاییەکان کە لەژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی رۆمادا بوون، تاکی وڵاتانی ئەوروپی لە نیشتیمانی خۆیان ڕایان نەکرد، گەر ڕایان بکردایە ئێستا شتێک نەدەبوو بەناوی ئەو پێشکەوتن و ئەو وڵاتانەی کە جیھان و بەتایبەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست خەون پێوە دەبینن کەتاکی ئەوان بن. 
 ھەموویان خەباتیان کرد لە ژێر دەستی رۆمادا ھاتنە دەرەوە، و دەوڵەتی خۆیان دامەزراند، ئەوجا دیموکراسی و لیبڕالیزم بۆ دەست نیشانکردنی سنورەکانیان دەستێوەردانی دەوڵەت لەکاروباری تاک و ھەمو بوارەکانی دەوڵەتدا داڕێژران. بوون بەو دەوڵەتەی کە ئێستا ھەن، خەلکی تر بە ھەزاران کیلۆمەتر دەبڕن گیانی خۆیان  دەسپێرن تەنھا بۆ ئەوەی لە ژێر دەستی ئەوان بن. 

‎ھەموو میللەتانی جیھان دەزانن ھەتا دەوڵەتی خۆیان نەبێت کێشەی بونی ژیانیان ھەر بەردەوام دەبێت، ئەوەی بەسەر کوردیش دێت ھۆکاری نەبونی دەوڵەتە، ھەتا لەژێر دەسەڵاتی وڵاتی داگیرکار بی ھەموو کێشەکانی ژیان کردن ھەر بەردەوام دەبن، بەتایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ژێر دەستەی وڵاتێکی داگیرکاری وەکو عێراق بی، ئەوجا کۆچکردن چارەسەر نیە دەتوانی ھەر حیزبێک و سیستەمێکی حوکمڕانی وڵات  بگۆڕی بەڵام قەد نەکەویە داوی حیزبە پۆپۆلیستەکان کەھەمو ئامانجیان ئەوەیە نەفرەت لەنیشتیمان بکەی و ڕابکەی لەو نیشتیمانەی کەژیان بەتۆ داوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه