قاچاخچی و مافیا و چەتە لە شارو وڵاتی وێران و پڕ قەیراناوی دەحەسێنەوە و لە دۆخی خراپی خەڵک دەتوانێت شەڕ بە خەڵک بکات پارەی زیاتریشی دەستبکەوێت نەک کە دۆخی خەڵک باش بێت و لە وڵاتی یاسا سەروەر و پێشکەوتوو.
ھاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی قیزەونترین سیاسەتی پراکتیزە دەکرد، ھەموو ئامانجی ئەوەبوو فەوزا دروست بکات و شار وێران بکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە شەخسیەکانی خۆی، چونکە لە شاری وێرانەوە دەتوانی قاچاخچێتی زیاتر بکات، جا ھەمیشە پیلان دادەنا بۆ ئەوەی شار وێران بکەن و بەربەست بۆ حکومەت دروست بکەن بۆ ئەوەی نەتوانێت چاکسازی بکات دۆخی خەڵک باش بکات و یاسا سەروەر بکات وڵات پێش بخات لەھەموو ڕویەکەوە، ئەوکاتیش زیاتر بتوانن شەڕ بە خەڵک بکەن.
ھەر وەک چۆن
ھاوسەرۆکی دەرکراو کە کەرکوک بەدارو بەردەوە بەدەستی ئەوان بوو ھەر خۆیان حاکمی یەکەم و کۆتایی بوون بەڵام لە ڕقی پارتی بۆ ئەوەی کورد نەگات بە ئامانج و کوردستان سەربەخۆ نەبێت دەسکەوتەکە بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان نەبێت کەرکوکیان فرۆشت بەڵێنی چەند تانکەرە نەوتێکی قاچاغ و چەند پۆستێکی شەخسیان وەرگرت .
لە ئەنجامدا تەنھا خۆیان سودمەندبوون کەرکوک و کوردانی کەرکوک و کوردستان بە گشتی زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی بون لەو وەزعەی دروستیان کرد ھەتا ئەمڕۆش کوردانی کەرکوک باجی ئەو خیانەتەی ھاوسەرۆکی دەرکراوە دەدەن.
لە مانگی دیسێمبری ساڵی 2020 خەڵکی سلێمانی بۆ داوای مافەکانی خۆیان ھاتنە سەر شەقام بەڵام بە پیلانێکی پێش وەختە لە نێوان ھاوسەرۆکی دەرکراو و پەکەکە ئاڕاستەی خۆپیشاندان و داوای مافەکانیان گۆڕی بۆ دژایەتی کردنی حکومەت و وێران کردنی شار،
کە ئاسایش یەکێتی بە جلی مەدەنی بەفەرمانی ھاوسەرۆکی دەرکراو لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە ھاتنە ناو خۆپێشاندەران، زۆر چەکی پێبوو، ھێرشی زۆر بێ ویژدانانە دەکردە سەر بارەگاکانی حکومی و حیزبی کە ئامانجیان کوشتنی زۆر کادری حیزبی و فەرمانبەرەکانی حکومی بوو، بۆ ئەوەی بشێوی دروست بکەن و سلێمانی وێران بکەن، دواتر ھەتا پیلانیان دانابوو تەقینەوە بکەن بۆ ئەوەی سەقامگیری ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن، بۆ ئەوەی جیھان بەچاوێکی ترەوە سەیری ئاسایشی ھەرێم بکەن متمانەیان بە ئاسایشی ھەرێم نەمێنێت کە ئەو ئاسایشە نیە کە کورد شانازی پێوە دەکات لە وڵاتێکی بێ ئاسایش و ئارامی دا.
کارە قیزەونەکانی ھاوسەرۆکی دەرکراو ھێندە زۆرن ھەژمار ناکرێن، خاک فروش، تلیکاچی، قاچاخچێتیی بەدوگ و مادە بە سەرچوەکان، تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس، ڕادەستکردنی مستەفا سەلیمی و سەدانی تر، سەرانەوەرگرتن، وێرانکردنی شار وکارکردنی لەسەر نەھێشتنی قەواڕەی ھەرێمی کوردستان، دژایەتی کردنی مافەکانی گەلی کوردستان لەبەغدا،
لەم کۆتاییەدا دەستی بەژەھرخوارکردنی ئەو کەسانە کرد کە نەچونە ژێر بڕیارەکانی نیوەی سەرکردەکانی یەکێتی ژەھرخواردکراوین، بۆ ئەو گرنگ نەبوو کەئەو کەسەی ژەھرخوارد دەکرێت لەحیزبەکەی بێت یان لە دەرەوەی حیزبەکەی ھەر کەسێک بوایە بەمەترسی بۆسەر خۆی بزانیبایە دەستی پێ گەیشتبایە ژەھرخواردوودەکرا.
ھەرچەند کارە قیزەونەکانی بۆ ھەموو خەڵک دیاربوو، لە حیزبەکەش بە سوک و ڕیسوایی دەرکرا، کەھەتا دوێنێ کەسی یەکەمی حیزبەکەی بوو ئەمڕۆ پێی ئەڵێن دەرکراو بەڵام ئەم سزایە ھەر زۆر کەمە لە چاو تاوانەکانی، دەبوو کەمترین سزا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکردبایە، بۆ ئەوەی کەسی تر جورئەت نەکاتەوە بیر لە کارە قیزەونەکانی بکاتەوە.
وەڵام بدەوه