Kurdistan Press - ئەو ئارامیەی لەکوچە و کۆڵانەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە لە کۆشک و تەلارەکانی سەرۆکەکانی عێراق دا نیە ئەو ئارامیەی لەکوچە و کۆڵانەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە لە کۆشک و تەلارەکانی سەرۆکەکانی عێراق دا نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو ئارامیەی لەکوچە و کۆڵانەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە لە کۆشک و تەلارەکانی سەرۆکەکانی عێراق دا نیە

کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیدا لەھەوڵێکی تیرۆری ڕزگاری بوو، پشێویەکەی زۆر ڕوی لە ھەموو کوچە و کۆڵانەکانی عێراق کرت. مەترسی بۆ سەر ھەموو تاکێکی عێراق دروست بووە ئیدی کەس نازانێت ئایندەی وڵاتیان چەند زیاتر بەرەو وێرانی دەڕوات کەلەناو تاریکی دا غەرق بووە، شکۆی تاک بە تاکی وڵاتیان لە بن پێ نراوە، دامەزراوەکانی وڵات بوون بەبارمەتە بەدەستی میلیشیاکان. 

لەھەمان بەیانی ئەو ڕۆژەی ماڵی کازمی بەر درۆنەکان کەوت، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەھەولێری پایتەخت بەردی بناغەی قوتابخانەیەک دادەنێت بۆبنیاتنانی وڵاتێک کەئایندەی پڕ بکرێت لەپەروەردە بۆ زامن کردنی داھاتووی نەوەکان و بەرقەرارکردنی ئارامی زیاتر بۆ ھەرێمێکی پڕ لە سەقامگیری وەکو مانگە شەو لە وڵاتی تاریکی عێراق دەدروشێتەوە، کەشکۆی ھەموو تاکێکی ھەرێم بەرز ڕابگرێت. 

ئەو ڕۆژە کازمی ئارامترین ڕۆژی خۆی بەرێکرد، کە لە10ی ئەیلول ساڵی 2020  بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ھەرێمی کوردستان، لەھەولێری پایتەختەوە بەڕێکەوت بۆ زاخو لەناو خەڵکدا بەبێ ترس ھاتوچۆی دەکرد ئەوەندە سیقەی بە ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھەبوو دەیتوانی بەبێ پاسەوانی تایبەت ھاتوچۆ بکات.  

بەپێچەوانەوە لە عێراق سەردانی ھەر شوێنێکی کردبایە دەبوایە یەک فرقەی عەسکەری پاسەوانی تایبەتی بن و سیقەی بە پاسەوانی ھیچ شوێنێک نەبوو چەکی لەهەموویان وەردەگرت پێش ئەوەی سەردانی بکات لەگەڵ ئەوەش ترسێکی زۆریشی ھەبوو تیرۆر بکرێت دەیان وت کە ئەمریکیەکان پاسەوانی دەکەن، و بەبێ درعی پارێزراو دەرناچێت ھەتا لەماڵەکەشی بەترسەوە دەنوست، کە گەیشتە ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماڵەکەشی بەر درۆنەکانی ئەوانە کەوت کەبودجەیان بەسەدان ملیار دینار لەسەر عێراق کەوتووە. 

بەڵام لە ھەرێمی کوردستان سەد و ھەشتا پلە بە پێچەوانەوە دەتوانێت لە ھەولێرەوە بەبێ پاسەوانی تایبەت بەپیاسە بەڕێبکەوێت بۆ ھەر شارێکی تری کوردستان بەبێ ئەوەی یەک کەس نزیکی بێتەوە یەک پەنجەشی خوێنی لێ بێت، ھەتا دەتوانێت لەسەر شەقامی ھەر شارێکی کوردستان شەو ھەتا بەیانی بنوێت بەبێ ئەوەی مەترسی ھەبێت ئارامترین خەوی دەکرد بەبێ ئەو ترس و لەرزەی کە نەک ھەر پایتەختەکەی بەڵکو لەناو کۆشکەکەی خۆشی ترسی ھەیە. 

سەرەڕای ئابلۆقەی چوار دەورمان و  ئەو هەموو دژایەتیەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە سەرکردایەتی کورد ئەو ئارامی و ئەو ئاوەدانیەی لە ھەرێمی کوردستانە تەنھا بە 5% بودجەی عێراق لەماوەی کەمتر لە 10 ساڵ دروست کردووە ھەولێری لە گوندێکەوە کرد بە پێنجەم ئارامترین شاری جیھان لە وێرانیەوە دەستمان پێکرد کە بەدەستی سەرۆکە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق وێران کرابوو کردمان بە ھەرێمێکی پڕ ئاوەدانی و ئارامی گەیشتن بە ئەمڕۆ موچە نەبێت بە ھەموو شێوەیەک پێش عێراقین کە عێراق بە 95% بودجەی گشتی تەنھا موچەیە لە وێرانیەوە بەرەو وێرانترینەوە چووە تەنھا بەناو ماوەتەوە ئەگەر لە گوندێکی وێران دەچێت نە ئارامی ھەیە نە ژیانی ھەیە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه