کورد لە داڤۆس وەکو دەوڵەت!
لە دۆخی نەخوازراودا چ قەیراناوی چ لە شەڕدا چ لە گرانی دا ھەمیشە خەڵک بە گشتی زەرەرمەندن بەشێکی کەمی خەڵک نەبێت کە سودمەندن، کە ئەو بەشە ئەوەیە کە ھەموو خەڵک زەرەریان بێت ئەوان قازانج دەكەن بۆ ھەر دۆخێکی نەخوازراو، کە ئەوانە وەربەھێنان لە دۆخی نەخوازراودا دەکەن زیاتریان دەست دەکەوێت لەکاتی ئاسایی دا. لە عێراق دا بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زۆربەی زۆری خەڵک زەرەرمەند بووە، بازاڕیان گران کردووە، ھەژارێتی و برسێتیان زیاتر کردووە بەڵام ھێشتا خەڵکانێک ھەیە سودمەندن لەم دۆخە کە بازرگانن لە گرانی دۆلار دا زیاتر قازانج دەکەن بازرگانیان سەر دەگرێت.
کەکۆرۆنا ھات جگە لەوەی گیانی مرۆڤی خستە مەترسیەوە ئابووری وڵاتانیشی ئیفلیج کرد، خەڵک بەگشتی زەرەرمەندبون ھەم بە گیانی ھەم بەماددی،بەڵام لەوەشدا خەڵکانێک ھەبوو قازانجیان دەکرد بەتایبەتی کۆمپانیای دەرمان و پێدوایستیەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا، ماسکی خۆپارێزی باوترین نمونەیان کە ھەر یەکیان نرخیان دە قات زیادکرد لەکاتی ئاسایی دا. لەجەنگ و شەڕدا ھەموو کەس دۆڕاوە، مرۆڤایەتی زەرەرمەندە ھەندێک کەسی کەم نەبن کە بازرگانی چەکن سودمەندن لەشەڕدا، کە شەڕ بەگشتی بۆ جیھان و مرۆڤایەتی کارەساتە.
لە شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا قەیرانی گرانی و برسێتی ڕووی لە جیھان کردووە، سەردەمێکی نوێ ھاتۆتە ئاراوە، قەیرانی وزە لە جیھان سەری ھەڵداوە. کە ئەم قەیرانە زیاتر وڵاتانی ئەوروپای گرتۆتەوە! ھەر چەندە شەڕ ھیچ لایەنی خێری تێدانیە بەڵام ئەم شەڕە لەبەرژەوەندی ئەو وڵاتانەدایە کە سەرچاوەی وزەیان زۆرە بەتایبەتی غاز کە ئێستا خواستی زۆری لەسەرە،لێرەدا کورد کە وزە بەتایبەتی غازیان زۆرە دەتوانن لە زەرەرمەندی گشتی خۆیان قازانج بکەن و بگەنە ئامانج کە سەدان ساڵە ھەوڵی بۆ دەدەن، بەڵام بەمەرجێک کورد یاریکەر بێت نەک یاریپێکراو بێت بەدەستی وڵاتانی جیھان.
جاران کە کورد خاوەنی نە دامەزراوە نە ھەرێم نەبوو حسابیان بۆ نەدەکرد، لەدەرگای ھەر چی وڵاتە دەدا ھیچ وڵاتێک دەرگای خۆی بەڕوی نەدەکردەوە، گەر کەسێکیش دەرگای بۆ کردبایەتەوە لە بچوکترن یەکەی سیستەمی وڵات دەبوو، پەرلەمانتارێک یان سیاسیەکی خانەنشینکراو یان ڕۆژنامەنوسێکی نەناسراو بوو! ھەر کەمێک گوێی دەگرت نەک ھەر بەدوای چارەسەر نەبون بەڵکو تاقەتیان نەبوو کە ھێندە گوێ لەو ئازارانە بگرن، زۆرینەیانیش ھەر نەیان دەزانی نەتەوەیەک ھەیە بەناوی کورد بۆ ئەوەی لەسەری بێنە دەنگ! بەوەی کوردەکان نە خاکێک و نەئاڵایەک نەوڵاتێکی نەھەرێمێک نەکانتۆنێک نەزمانێکی فەرمیان ھەبوو کە جیھان دانی پێنابێت.
ئێستا کە کورد ھەرێم و دامەزراوەی ھەیە خاوەنی سەرچاوەی زۆری وزەیە جیھان پێشوازی لە کورد دەکات، بانگ ھێشتنامەی فەرمیان بۆ دەنێرن. ھەر وڵاتێک لە وڵاتێکی تر بەپەلەترە کە دەرگای دیبلۆماسیەتی خۆیان لەسەر کوردەکان بکاتەوە، بەتایبەتی لە دوای جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەوروپا بە گرنگیەکی زۆر لە جیۆپۆلۆتیکی و سەرچاوەی وزەی ھەرێمی کوردستان دەڕوانن. ھەروەھا وڵاتانی ئەوروپا دونیا بینینی و ھەنگاوەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئەرێنی و ئایندەیەکی گەش لێی دەڕوانن. پێشوازیەکی گەرمی لێ دەکەن وەکو ھەرێمێک نا بەڵکو وەکو یەکەیەکی سەربەخۆ لە سیستەمی نێودەوڵەتی دا.
مەسرور بارزانی دەیەوێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت بەکاری بھێنێت بۆ بەرەو پێشبردنی ئەزمونی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ڕابردوو لەوڵاتانی خەلیج ئیمارات و قەتەر و بحرین دەستی پێکرد، پاشان بەرەو تورکیا، دواتر لە بەریتانیا پێشوازیەکی شاھانەی لێکرا کە شادەماری ئابوری ئەوروپایە، ئێستاش داڤۆس لەپشوازی مەسرور بارزانی دایە. کە دەرفەتێکی زێڕینە مەسرور بارزانی توانای کوردەکان لە سەر مێزی داڤۆس نمایش بکات لەڕووی ئابوری(سەرچاوەکانی وزە) و سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە، کە زۆربەی یەکە و سەرکردەکانی سیستەمی وڵاتان بە دەوری مێزی داڤۆس کۆدەبنەوە.
مەسرور بارزانی، دەیەوێت ھەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی ژێر خانی ئابوریەکی بەھێز و بەسیستەمی بکات، دامەزراوی بکات، بەھێزی بکات، و لە دیواری خێڵگەری و کوێخایەتی بیھێنێتە دەرەوە بە دیبلۆماسیەتی سەردەمانە لە قەتیسبونی ناوچەکە بەرەو ئەوروپا و جیھان ھەنگاوی کرداری بنێت، کە نەیارانی کورد ھەر دەیانەوێت لەناوچەکە قەتیسی بکەن بۆ ئەوەی کورد ھەر لەژێر دەستی بێت. مەسرور بارزانی دەیەوێت لەو قەیرانە جیھان تێی کەوتووە کورد ببێتە فریادڕەس کە خاکیان پڕە لە غاز و نەوت، چاو و خواستی جیھانی زۆر لەسەرە بەڵام دەیەوێت ئەم جارە کورد خۆی یاریکەر بێت لە ھاوکێشەکانی جیھان دا نەک یاریپێکراو و حساب بۆ نەکراو بێت. کە لە ئەمڕۆی جیھاندا ھەرێمێکی خاوەن سەرچاوەی وزە کاریگەری زۆر زیاترە لە دەوڵەتێکی بێ وزە!
ھەرێمی کوردستان کە خاوەنی سەرچاوەی زۆری وزەیە ئێستا کاریگەری ئەو زیاترە لە زۆر دەوڵەتانی جیھان لەھاوکێشەکانی نێودەوڵەتی دا. گەر ئەم سەرچاوەیە زیرەکانە بەکاری بھێنن دەتوانن لەھەموو لایەکەوە سودمەندبن، لەماوەیکی نزیک دا بگەن بەوەی کە سەدان ساڵە خەباتی بۆ دەکەن سەربەخۆیی یان کۆنفیدڕاڵی کە کەمتر نیە لە سەربەخۆیی.
کە کورد ئێستا لە داڤۆس دەوڵەتە تەنھا ناویان لە سیستەمی نێودەوڵەتی دا تۆمارنەکراوە گەرنا وڵاتان وەکو یەکەی فەرمی و سەربەخۆ پێشوازی لە کورد دەکەن، کە مەسرور بارزانی لەوێ نوێنەرایەتی کورد دەکات.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه