لەرووی خزمەتگوزاری و دابینكردنی ئەمنیەت و خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیان و پێکھاتە جیاوازەکان خەمساردترین و شكستخواردووترین وڵاتە، مافی پێكهاتەكانیشی بە درێژایی سەد ساڵ حوكمڕانی پێشێل كردووە، کە سونە لەماوەی سی ساڵ زیاتر دا دەسەڵاتدار بوو كورد زیندەبەچاڵ و ئەنفال، كیمیاباران و كۆمەڵكوژ كردووە
شیعەش پەڕش و بڵاوە کردووە تەنھا دەسەڵاتی وڵات بۆ بەرژەوەندی چەند شەخسێک بەکاردەھێنرا.
شیعەش لەماوەی بیست ساڵی دەسەڵاتی دا ھەموو پرەنسیپەکانی شەڕاکەت لەوڵات دا پێشیلکردووە، خۆی بەسەر پێکھاتەکانی تر سەپاندووە، دیکتاتۆریەتی سونە لەبەرگی شیعە دا بەشێوازێی تر زیندووکردووە.
لە كاتێكدا ھەموو پێكهاتەكان، خاوەنی دەنگ و ڕەنگ و پێگەی خۆیانن، گەر دەسەڵاتدارانی عێراق، بە درێژایی مێژووی رێز لە پرەنسیپی پێكەوەژیان، پێكەوەسازان و پێكەوە شەڕاکەت و باوەریان پێکەوە کارکردنیان ھەبوایە، ئێستا عێراق دەبوو بوکی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست نەک دۆزەخی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، قەڕزیش بە زۆربەی وڵاتان دەدا نەک قەڕزاری زۆری وڵاتام دەبوو،
ئەوەی لە عێراق زۆر زەرور پێوسیتە کە بەدرێژاتیی مێژوو دەسەڵاتدارانی عێراق باوەریان پێ نەبووە، ڕەخساندنی كەشێكی ئاشتیانەی دوور لە توندوتیژی و سڕینەوە، بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی برایانە لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكان بخوڵقێنن. بەڵام
بەداخەوە، لەو سەد ساڵەدا هیچ كام لە بڕیاربەدەستەکانی عێراق باوەریان بە دیاڵوک و گفتۆگۆ نەبووە تەنھا بەزەبری زەنگ و ھێز بڕیاریان داوە خۆیان سەپاندووە سەر ھەموو ڕەنگ دەنگە جیاوازەکانی تر، ھەموو جومگە دەسەڵاتەکانی وڵات چەند کەسێکی دەوروبەری قوڕخکردووە بووە، کەمینەیەکی دەسەڵات بوون بە ھەڕەشەی جدی بەسەر زۆرینەوەی وڵات.
! بەدرێژایی مێژووی عێراق موفلیس بووە ، لەپارەدا موفلیس نەبوو بەڵکو عێراق پارەی زۆرە پارەکەی بەشی دەھ وڵاتی مەزن دەکات بەڵام موفلیسە لە سەرکردەکان کەبزانێت ئەو ھەموو پارەیە بەکاربێنێت لە سەروەریکردنی عێراق بژێوی خەڵکەکەی خۆش بکات ، عێراق سەرۆکی زۆرە لەھەر کۆڵانێک سەرۆکێکی ھەیە لەھەر ھۆزو عەشیرەتێک چەند سەرۆکێکی ھەیە کەتەحەدای ھەموو دەسەڵاتدارە فەرمیەکان دەکات بەشێوەیەک ڕەفتاردەکەن نەیاسا نەکەس سەروی ئەوان بێت ، ھەرکێش بێتە سەر دەسەڵات ئەوانەی دەوروبەریان گیرفانیان پڕ دەکەن ژیانی خەڵکی عێراقیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وێرانتر دەبێت کەھەموو زەوی ژێر پێیان زێری ڕەشە.
عێراق موفلیسە لە سوپایەکی بەھێز کە بتوانێت بەرگەی ھێزێک بگرێت ھەروەکو چۆن بەرگەی دوو ساعاتی بەرامبەر چەند داعشە نەعل لەپێیەک نەگرت دووەم گەورەترین پارێزگای خۆی کە موصل بوو بە چەکی دوو فرقەی عەسکەری تەسلیم کرد بەڵام پڕە لە ھێزی میلیشیایەکان کە ھەموو پارەی خێرو بێری عێراق بۆ ئەوانە شەڕی ئەوانیش بۆ وڵاتی بێگانەیە .
عێراق موفلیسە لە ئارامی بەڵام پرە لە نائارامی و شەڕ ھەر جارێک وڵاتێک سەروەریان پێشێل دەکات ،
عێراق موفلیسە لە خزمەتگوزاری لەھەموو ڕوویەکەوە بەڵام پڕە لەوێرانی هەتاوەکو گەورەترین شاریان کە بەصرایە نیوەی داھاتی وڵات لەوێ یە ھێشتا خەڵکی ئەو شارە ئاوی پاکیان نیە بیخۆنەوە ، عێراق موفلیسە لە سەروەری بەڵام پڕە لە پێشێلکاری ، موفلیسە لە دادپەروەری و یەکسانی بەڵام پڕە لە گەندەڵی و گیرفان پەرەستەکان.
عێراق موفلیسە لەو کەسانەی بۆ عێراق ھەوڵ دەدەن بەڵام پڕە لەوانەی بۆ وڵاتی بێگانە ھەوڵ دەدەن، موفلیسە لە یاسا و بەڵام پڕە لەمافیا و ئەوانەی خۆیان لەسەروو یاسا دەبینن ، موفلیسە لە ئاوەدانکردنەوە بەڵام پڕە لەشاری وێران ،
عێراق وڵاتێکە موفلیسە لەھەموو ئەو شتانەی بۆ خەڵکی عێراق و مرۆڤ پێویستە چونکە ھیچ سەرکردەیەک نیە بەدڵ لەخەمی عێراق و عێراقیەکان دابێت بەڵام پڕە لە وێرانکاری ناخۆشگوزەرانی ھەموو نەگبەتیەک بۆ خەڵکەکەی چونکە سەرۆکی زۆریان ھەیە کەتەنھا گیرفان وشەخسی خۆیان لاگرنگە و ھەموویان بۆ وڵاتی بێگانە ھەوڵ دەدەن .
وەڵام بدەوه