ھەر سەرەتای دەست بەکاربونی کابینەی نۆیەم جەنابی سەرۆکی حکومەت ئاڵای چاکسازی ھەڵگرت، ھەرچەندە لای کەسانێک کەزەرەری زۆر لەبەرژەوندی شەخسیان دروست بوو، ھەندێکیان بە ناڕاستەوخۆ ھەندێکیان بە ڕاستەوخۆ دژایەتی خۆیان بۆ ئەم ھەنگاوەی حکومەت دروست کرد، بەڵام مەسرور بارزانی ھەر زوو فەرموی چاکسازی داواکاری زۆرینەی خەڵکە منیش لە بەرەی خەڵک دەمێنمەوە، چاکسازی کردی بە یاسا چەندین بڕگەی لێ جێبەجێکرد و بەردەوامەش بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی تر.
کە موچەی فەرمانبەران کێشەی تێکەوت، مەسرور بارزانی فەرموی دابینکردنی موچە لە ئەولیەتی حکومەتە، لەماوەی چەند مانگێگ موچەی مانگانەی فەرمانبەران بەبێ بەغدا جێگیرکرد، بەبێ قەڕزکردنی یەک دینار، کە یەکەم کابینەیە نەک تەنھا لە ھەرێمی کوردستان بەڵکو لەعێراقیش کە قەیڕان دروست ببێت بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت دەست بۆ قەڕز نەبات بەڵکو لەناوخۆ دا ھەوڵی چارەسەرکردنی بدات. کە تۆ ئەڵێی بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرم دەبێت چارەسەری بکەی نەک تەنھا قسە بێت دواتر بەناوی قەڕز و ئەوانە خۆی لێ بدزیەوە. مەسرور بارانی نەک بە قسە بەڵکو بەکردار بەرپرسیارێتی ھەڵگرت ھەر بەرپرسیارێتیەکی ھەڵگرت بێت لەماوێکی کەم چارەسەری کردووە.
کێشەی چەند ساڵی ئەم ھەرێمە کە کەمتر نیە لەچاکسازی بونی چەکێکی زۆر بێ مولەتە لای خەڵک بەتایبەتی مناڵەکانی بەرپرس کەبون بەفیرعەون لەسەر خەڵک، کوڕی بەرپرس ئێدی بێ منەت بووە، ھەر کەمێک تورەبێت دوو فیشەک بەنێو چەوانی کوڕی خەڵک دەنێت، چونکە پارەی ھەیە ھیچ محاسبێکی ئەوتۆی بۆ ناکرێت بەچەند پارەیەک بەسوڵحی عەشایری چارەسەر دەکەن،
مەسرو بارزانی پێش ماوێک ووتی ئێمە ئاغا و کوێخا نین، ئێمە خزمەتکاری خەڵکین دەمانەوێت یاسا لەھەموو شارەکانی کوردستان سەروەر بێت. جا ھەر چی زووە پێوستە جەنابی سەرۆکی حکومەت دەستی بۆ ببەن و بە جدی کار بۆ بنەبڕکردنی ھەڵگرتنی چەک لای خەڵک بکەن، یاسایەکی توند دەربکەن کە ھەر کەسێک بەبێ مولەت چەك ھەڵبگرێت.
لەھەموو گرنگتر
پێویستە حکومەت سنورێک بۆ بەرپرس و ئەولادەکانی بەرپرس دانێت، ئیدی نابێت کێشەکان لەسەر بنەمای خێڵ و عەشایری و بە زەبری پارە چارەسەر بکرێت، سوڵح بەپارە ناکرێت سوڵح بە دادگا دەکرێت و دەبێت دادگا سەروەر بێت و سزای ھەر کەسێک بدات لەھەر پلە و پۆستێک دا بێت. دەبێت یاسا لای ھەموو خەڵک بکرێتە کلتور یەکسان بێت بۆ ھەموو کەسێک نەک تەنھا دەقی سەر کاغەز بێت لەبەرژەوەندی لایەک بەکاری بێنێت لەلایەکی ترەوە بێدەنگ بکرێن.
وەڵام بدەوه