سروشتی پارتی وایە قەد غرور ناگرێت، ھەر چەند بەھێزتر بێت کورسیەکانی زیاتر بن ئەو ھێزی خۆی بەکارناھێنێت بۆ خۆسەپاندن لەسەر لایەن و حیزبە ڕکابەرەکانی بەڵکو ھەموو ھێزی خۆی بۆ یەکخستن و یەک ڕێزی ناو ماڵی کوردی بەکار دەھێنێت، ھەردوو جەمسەری شیعە پەلەپەلیانە کە سەرەدانی ھەولێر بکەن بۆ ئەوەی پشتگیری پارتی وەربگرن بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کەچی
پارتی دەچێتە سلێمانی سەرەدانی حیزبە کوردیەکان دەکات بەئەوانەی ھیچ کورسیەکیش نەھێناوە بۆ ئەوەی کودەنگی یەک گۆتاری کوردی دروست بکات، یەک بڕیای کوردی نەک حیزبی بدەن.
دونیابینی پارتی سەدەیەک پێش ھەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان و ھەموو عێراقە، نەک ٣٣ کورسی پارتی ھەموو کورسیەکانیش ببات قەد بە تاک لایە بڕیار نادات و خۆی ناسەپێنێت، پوستیش لەسەر حسابی خۆی بە حیزبەکانی تر دەدات چونکە پوست بۆ پارتی ئامانج نەبووە نابێت زۆر بەئاسانی دەست بەرداری پوستەکانی خۆی دەبێت بۆ لایەنە کوردیەکانی تر بەڵام ئەوەی لای پارتی ھێلی سۆرە مافەکانی کوردە قەد دەست بەرداری نابێت و سازش لەسەر یەک مافی گەلی کوردستان ناکات، شەر بۆ ھەموو پێکھاتەکان بەھەموو ئاینەکانەوە دەکات ھیچ لایێک بەسەر لایێکی تر ناسەپێنێت.
ھەر ئەمەیە وای کردووە ھەمیشە پارتی بێ ڕکابەر بمێنێتەوە ھەر حیزبی دڵخوازی گەلی کوردستان بێت کە تا ئەمڕۆش خەڵکی کوردستان ھیچ حیزبێکی تر بە ئەڵتارناتیڤی پارتی نەزانن.
وەڵام بدەوه