KurdistanPress...

CLOSE

کە ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس ڕوخا، سونەکان پەرش و بڵاوبوون، شیعەکان ھێشتا ئامادەنەبوون بۆ حوکمڕانی، بەڵام کورد ھەم یەکگرتوو بوو ھەم ئامادەبوو بۆ حوکمڕانی

حکومەتی نوێی عێراق ڕەنگ و سیمایەکی نوێی حوکمڕانی بەخۆیەوە بینی کورد توانی زۆربەی مافەکانی خۆی  زامن بکات و لەدەستوردا بیچەسپێنێت، لەگەڵ ئەوەش کۆتایی بەتاک ڕەوی و سیستەمی حوکمڕانی «سەنتراڵیزمی» عێراق ھێنا. بۆ یەکەم جار لەمێژووی عێراق دا حکومەتێکی بنکە فراوان پێکھێنرا، ھەموو پێکھاتەکانی عێراق تێیدا بەشداربون، کورد یەکێک بوو لە پێکھێنەرە سەرەکیەکانی حکومەت، پۆستی باڵای لەسەر ئاستی دەوڵەت وەرگرت. 

ئەم جارەش لەھەڵبژاردنی پێش وەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناو ماڵی شیعەکان پەرش و بڵاوە یەک نین بوون بە دوو جەمسەر، سونەکان تا ڕادەیەک باشترن لە جارانی پێشوو بەڵام کورد لە ھەردوو پێکھاتەی شیعە و سونە بەھێزتر و ئامادەترە، حیزبە کوردیەکان بۆ یەکەم جار توانیان63 کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست بھێنن، ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە. 

گەر کورد یەکگرتوو بێت دەتوانێت وەکو ساڵی 2005 ھەموو مافەکانی گەلی کوردستان زامن بکات، لەگەڵ ئەوەش دەتوانێت مەرجی پێش وەختەی  ھەبێت کەئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و کەرکوک، جێبەجێکردنی ماددەی 140 کە گرنگترین دەقە بۆ کورد لە دەستوردا کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە. 

تۆپەکە لە یاریگای کوردە، کورد دەتوانێت یاری کەرێکی زیرەک بێت سود لەو ڕکاربەریە سەختەی دوو جەمسەری شیعە مالکی و صدر بھێنێت، کە ھەر یەکیان بەلای خۆیەوە دەیانەوێت حکومەتی نوێی عێراق پێک بھێنن کەصدر شانسی زیاترە بەڵام بەبێ کورد مەحاڵە حکومەت پێک بھێنرێت. 

لەھاوکێشە سیاسیەکان دا ھەمیشە دەڵێن ئەوەی تاقی کراوەتەوە شکستی ھێناوە تاقی ناکرێتەوە، ئەم قسەیە بۆ ھەموو وڵاتانی دیموکراسی ڕاستە بەڵام بۆ عێراق ھەڵەیەکی گەورەیە، لەعێراق مێژوو سەلماندویەتی کەئەوەی تاقینەکراوەتەوە زۆر خراپترە لەوەی تاقی کراوەتەوە بەتایبەتی گەر ھێزی تەواوی لەبەردەست بێت. 

کورد لەگەڵ مالکی ئەزمونی ھەیە، مالکی ماوەیەک سیاسەتی باش بوو  بەرامبەر بەکورد زۆربەی مافەکانی کوردی دابین کرد، بەڵام لەکۆتایی دا سیاسەتی خۆی گۆڕی بەرامبەر بە کورد دژایەتی کوردی کرد. بەڵام لە دەرئەنجامی دژایەتی کردنی  مالکی بۆ کورد کۆتایی بە حوکمڕانی خۆی ھێنا، ئیدی کارتی دژایەتی کردنی کورد لای مالکی سوتاوە، ئەزمونی ھەیە باش دەزانێت بەبێ کورد سەرکەوتوو نابێت. 

کورد ھێشتا ئەزمونی حوکمڕانی وای نیە لەگەڵ صدر بەڵام صدر زۆر جار بە ئاشکرا وتویەتی پێشمەرگە میلشیایە دەبێت ھەڵبوەشێتەوە، ھەروەھا صدر ھەرگیز باوەڕی بەگەلان نیە بەڵکو عێراق وەکو یەک گەل دەبینێت،  قەد لەگەڵ ئەوەش نیە عێراق دوو پایتەختی ھەبێت و ھەرێمێکی دەستوری تێدا ھەبێت بەڵکو تەنھا لەگەڵ بەھێزکردنی یەک ناوەندە کە بەغدایە، صدر بەشێوازێکی نوێ دەیەوێت سیستەمی حوکمڕانی سەنتڕاڵیزم پراکتیزە بکات کە بەدرێژایی مێژوو کورد قوربانی دەری ئەم سیستەمە حوکمڕانیەیە. 

سیاسەت بە شەرم و عەیبەوە ناکرێت، دەکرێت دوژمنی دوێنێ دۆستی ئەمڕۆ بێت، دۆستی ئەمڕۆ دوژمنی سبەینێ بێت،  لە عێراق دا ئەوەی بتوانێت ھاوکێشەی سیاسەت بۆ  ئەمڕۆ نا بۆ سبەیی بخوێنێتەوە براوە دەبێت، کورد دەبێت سود لە ئەزمونی دوێنێ وەربگرێت بۆ سبەی بڕیارێکی گونجاو بدات کە لە بەرژەوەندی  گەلی کوردستان بێت، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ڕق و کینە نەبێت بەڵکو لەسەر بنەمای کێ زۆرتر مافەکانی کورد دابین دەکات بڕیار بدات. 

لە ھەمووی گرنگتر یەک گوتاری و یەک ڕیزی حیزبە کوردیەکانە، گۆڕانکاریەکان خێران لەعێراق کورد یەکگرتوو نەبێت دەبێتە خەڵوز سفر بەدەست دەبێت، پارتی لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسە کە گەورەترین حیزبی کوردستان و ھەموو عێراقە، وەکو ھەموو جار دەبێت ڕۆلی برا گەور ببینێت کە پۆست قەد بۆی گرنگ نەبوە بەڵکو ئەوەی گرنگە بۆی بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی کوردستانە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه