سەد ساڵە عێراق دەوڵەتە ھەر کەسێک دەسەڵاتی وەردەگرت دژایەتی پاشگری بارزانی کردووە و ئێستاش دەکەن، ھەمیشە ھەوڵ دەدەن ئەم پاشگرە لەناوبەرن چونکە خاوەنی ئەم پاشگرە تاکە سەرکردەی کوردن لەھەموو قوناغەکان بەھەموو شێوەیەک داوای مافی چارەنوسی گەلی کوردستان کردووە چۆکیش بۆ کەسیش دانەناوە و شەڕیان کردووە بۆ بەدەست ھێنانی خاکی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان.
ھەموو سەرۆک و دەسەڵاتدارەکانی عێراق کەدژایەتی پاشگری بارزانی کردووە یەک لە دوای یەک لاواز بون ھەندێکیان بەتەواوی لەناوچون ناوەکەشیان لەمێژوودا سڕیوەتەوە بەڵام پاشگری بارزانی ھەر لە لەبەھێزبون دایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ھەنگاوێکی گەورە بەرەو ئامانجی پیرۆز دەنێن کە سەربەخۆیی کوردستانە.
ڕقیان لە بارزانی یە چونکە بارزانی نەچووە ژێر ھەژمون و سیاسەتی ھیچ کەس، شکستی بەھەموو سەرکردەکانی عێراق ھێناوە لە عبدلکریم قاسمی تا ئەمڕۆ، ڕقیان لە بارزانی یە چونکە بارزانی بەئەوان و بەھەموو جیھانی وت نەخێر و بەگەلەکەی وت بەڵێ و ڕیفرندۆمی بۆ گەلەکەی کرد.
ڕقیان لە بارزانی یە چونکە پێشمەرگەکانی بارزانی شکستی بە پرۆژەی سێ دەوڵەت ھێنا( لەپردێ و سحێلا و مەحمودیە)، ڕقیان لە بارزانی یە چونکە بارزانی تەسلیمی ئەوان نابێت ڕقیان لە بارزانی یە چونکە دەبینن کوردستان لە سایەی حوکمڕانی بارزانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پێشکەوتن دایە، عێراق لە سایەی حوکمڕانی شوفێنی ئەوان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وێرانتر و کاولتر دەبێت.
ڕقیان لە بارزانی یە چونکە
سەرۆک بارزانی تاکە سەرکردەیە لە ناوچەکە سیاسەتەکەی تەسلیمی ھیچ کەس و دەوڵەتێک ناکات و ناچێتە ژێر بەرەی کەس نە دوژمنی کەسە نە دۆستی کەسە بەڵکو بەپێی سیاسەتی ڕۆژ مامەلە لەگەڵ ھەموان دەكات ئەوەی لەبەرژەوەندی کورد بێت زیاتر گرنگی پێ دەدات ئەوەی لەبەرژەوەندی کورد نەبێت دژایەتی کورد بکات زیاتر ئیھمالی دەکات و ھیچ حسابیشیان بۆ ناکات.
رقیان لە بارزانی یە چونکە بارزانی فەرموی باکەس وا تەسەور نەکات ئێمە وا بە ئاسانی قبوڵی ئەوە بکەین زوڵم لە خەلکی کوردستان بکرێت ئێمە فێرنەبوین لەژێر زوڵم و زورداریدا بژین ئێمە فێربووین بمرین بۆ ئەوەی بژین،
بەکردار سەلمێنرا ھەر کەسێک دژایەتی بارزانی بکات دژایەتیەکە بەسەریان دەشکێتەوە و لەناودەچن بارزانی گەورەتر دەبێت دەسەڵاتەکەی زیاتر دەبێت.
وەڵام بدەوه