Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی توانی سەرکەوتوانە بەرگری لەکیان وھەموو دامەزراوەکان بکات ئاشتی و ئازادی بەر قەرار بکات سەرۆک بارزانی توانی سەرکەوتوانە بەرگری لەکیان وھەموو دامەزراوەکان بکات ئاشتی و ئازادی بەر قەرار بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی توانی سەرکەوتوانە بەرگری لەکیان وھەموو دامەزراوەکان بکات ئاشتی و ئازادی بەر قەرار بکات

‎لە دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991 سەرۆک بارزانی بیرۆکەی ھەڵبژاردن و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمانی کوردستانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە ھەرچەندە دژایەتی زۆر کرا لەلایەن ھەرچوار وڵاتی دەوروبەر لەگەڵ چەند حیزبێکی کوردی بەیەکەوە چەندین پیلانیان دانا کە شەڕی براکوژی تێکەوت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان چونکە ئەوان ھیچ مافێک و دامەزراوێکی فەرمیان بە کورد ڕەوا نابینی ھەمیشە دەیان وت شتێک نیە بەناوی کورد دەبێت ھەر ژێر دەستی ئێمە بن 

بەڵام بارزانی توانی بەسەرکەوتوانە بەرگری لەکیان وھەموو دامەزراوەکان بکات ئاشتی و ئازادی بەر قەرار بکاتەوە دواتر بەشداری کرد لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی 2003 لەنوسینەوەی دەستوری نوێی عێراق قەوارەی ھەرێمی کوردستان و ئاڵا و سرودی نیشتیمانی بۆ ھەمیشەیی لە دەستوردا چەسپاند.

‎لە ساڵی 2014 بەغدا بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی ، لەھەمان ساڵدا " داعش " ڕووی لە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان کرد بە پیلانێکی مالکی کەچەکی دوو فرقەی عەسکری بۆ داعش بەجێھشت بۆ لێدان لەکورد  لاواکردنی ھەرێمی کوردستان
‎لە ساڵی 2015 نرخی نەوت لە 109$دۆلار بۆ کەمترین ئاست دابەزی بووبە 24$دۆلار ، 
‎دوای ئەو قەیرانە گەورەیە بەسەر ھەرێمی کوردستان ھات حیزبە کوردیەکان یەک بە دوای یەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کشانەوە ھەموو بەرپرسیارێتیەکەیان بۆ پارتی بە جێھێشت و چونە بەغدا بۆ ھەڵوەشانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوایان لە عەبادی کرد حکومەتی "ئینقاز"یان بۆ دروست بکات
‎دوای ئەو ھەموو پیلانە ئامانجیان ئەوە ئەوەبوو پارتی لەناوبەرن بەڵام 
‎پێشمەرگەکانی کوردستان ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند خاکی کوردستان بە ناوچە دابڕێنراوەکانەوەش کەوتە ژێر دەستی پێشمەرگە 

‎لەساڵی 2017 لەمانگی ئەیلول و ئۆکتۆبەر 

‎بۆ دیارکردنی مافی چارەنوسی نەتەوەی کورد سەرۆک بارزانی بڕیاری ئەنجام دانی ڕیفراندۆمی دا 
‎لە 25 ئەیلولی ساڵی 2017 پرۆسەی ڕیفراندۆم بە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا 93% ھاوڵاتیانی کوردستان بەناوچە دابڕێنراوەکانەوە دەنگی بە بەلێ دا بۆ سەربەخۆیی کوردستان نزیک بووین لە ئامانجی مێژوویی مان ، بەڵام چواردەورمان ئەمەیان قبوڵ نەکرد ھەموو پیلانێکیان دانا بۆ شکست ھێنان بە سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ تاخمی 16ی ئۆکتۆبەر ڕێکەوتنیان ئەنجام دا کە گەورەترین خیانەت بوو لەمێژووی کورد دا لەم ڕێکەوتنەدا بڕیاردرا کوردستان لەسەر نەخشەی جیھان بسڕنەوە پێش ئەوەی ببێتە دەوڵەت 
‎کەرکوکی دڵی کوردستانیان تەسلیمی حەشدی شعبی کرد، 
‎دوای داگیرکردنی کەرکوک بەرەو ھەولێر بەڕێکەوتن بۆ داگیرکردن و لەناوبردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان جگە لە داگیرکەران لەولاوە تاخمی 16 ئۆکتۆبەر پێش دەبابەکانی ئەوان کەوت بون قەڵەم فرۆشە نوسەرەکانی ئەولاش شعریان بۆ عەبادی دەوت ،
‎لەولاوەش پەکەکە ھەڕەشەی دەکرد لەولاوەش ھەموو حیزبەکانی سەر بە یەکێتی تەپڵی سەرکەوتنیان لێدەدا ھەمویان یەک ئامانجیان ھەبوو کە پارتی لەناو ببەن ھەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیھان بسڕنەوە بەڵام پارتی (پردێ ، سحێلا ،محمودیە)ی کردە دۆزەخ بۆ ھەموو داگیرکەرانی کوردستان و جاش و بە کرێگیراوەکانی ناوخۆ خەونی ھەمویانی لە گۆڕنا، 

‎ جا ئەوەی ئێستا ھەیە ھەر ھیچ نیە بەرامبەر ئەوەی ئەوکات پارتی ھەموو پیلان و لوغمەکانی ئەوانی پوچەڵ کردەوە 
‎پیلان و لوغەمەکانی ئێستاش پوچەڵ دەکاتەوە سەرکەوتن بۆ کوردستان دەبێت پارتی لەلوتکەی بەھێزبون دا دەمێنتەوە ئەوانیش ڕۆژ بەدوای رۆژ لاواز دەبن و بەرەو نەمان دەچن . 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه