له‌به‌ر جه‌نجاڵیی ناو بازاڕ و ناوشار، پێم باش بوو ترومبێله‌كه‌ی خۆم نه‌به‌م. كوڕێكی گه‌نجی خێزاندار مووچه‌خۆری یه‌كێك له پارته‌كانی كوردستانه و خاوه‌نی تاكسییه. به باشم زانی له‌م سه‌ره‌وه ئه‌و بمگه‌یه‌نێته جێ، هه‌قی گه‌یشتنه‌كه‌ش بچێته گیرفانی ئه‌وه‌وه.
له‌م ڕۆژگاره‌دا قسه‌ی سه‌ر زمان و بن زمانی خه‌ڵك هه‌ڵبژاردن و حیزب و كاندیده. گه‌نجه‌ی مووچه‌خۆری حیزب كه‌وته ته‌قه كردن له حیزب و حوكمه‌ت و ده‌سه‌ڵات. ئه‌و بۆ خۆی مووچه‌خۆری یه‌كێك له دوو حیزبه گه‌وره‌كه‌یه، له مانگێكدا ته‌نیا یه‌ك هه‌فته ده‌وام ده‌كات، كه‌چی گوتی "ئه‌م دوو حیزبه ماڵی خه‌ڵكیان كاول كرد. كوانێ چی‌یان بۆ خه‌ڵك كردووه؟" ڕاست و چه‌پ هێرشی ده‌كرد. ئه‌و بۆ خۆی كوڕی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینه. به سایه‌ی خه‌باتی باوكیانه‌وه، چوار بران هه‌ر چوار له ڕێی حیزبه‌وه بوونه‌ته مووچه‌خۆر، كه‌چی هێشتا جه‌نابی ناڕازییه.
ده‌مه‌ته‌قێ و بگره و به‌رده له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی بێ ئه‌زموونی و دنیا نه‌دیته، ئاكامێكی ئه‌وتۆی نابێت. تۆ هه‌ر بۆی بڕێسه، له‌و سه‌ره‌وه ئه‌و (كوێرانه) ڕیسه‌كه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه به خوری. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك ئه‌ركی خۆم هه‌وڵم ده‌دا به زمانێكی نه‌رم، به قسه‌ی لۆژیكی به‌رچاوی ڕوون بكه‌مه‌وه، كه ده‌نگ نه‌دان به‌ر له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك زیانی بۆ كه‌سی ده‌نگنه‌ده‌ره. سه‌ره‌نجام گوتی من ئه‌گه‌ر ده‌نگیش بده‌م، ده‌نگ به "...، ..." ده‌ده‌م. ناوی ئه‌و لایه‌نه ناهێنم كه ئه‌و گه‌نجه بێ ئه‌زموونه دواجار بڕیاری دا ده‌نگی پێ بدات، هێنده به‌سه كه بڵێم ناوه‌كه‌ی دوو بڕگه‌یه.
من ناچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و دووفاقییه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و گه‌نجه بكه‌م، به‌وه‌نده ڕازیم و به‌سی لێ ده‌كه‌م، كه ئه‌و مافی خۆی له ده‌نگدان پووچه‌ڵ نه‌كاته‌وه.
له گه‌ڕانه‌وه‌م له بازاڕ، وا ڕێك كه‌وت، تاكسییه‌كم ڕاگرت شوفێره‌كه‌ی ئه‌ویش گه‌نج بوو. ئه‌ویش به ڕاست و چه‌پ، گله‌یی و گازانده‌ی هه‌ڵده‌ڕشت. بڕیاری ئه‌ویش وا بوو، ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی خۆی به ده‌نگ نه‌دان به‌رجه‌سته بكات. منیش به‌وه خۆشحاڵ بووم، كه ئه‌م زووتر هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌نگ بدات، ده‌نگی به هه‌ده‌ر نادات. هێنده ماندووی نه‌كردم، به ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی كه‌م، هاته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌نگ بدات. سه‌یریش له‌وه‌دا بوو، ئه‌میش به لای ئه‌وه‌دا ده‌چوو ده‌نگ به‌و لایه‌نه بدات، كه گه‌نجه‌كه‌ی پێش خۆی (ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان) بڕیاری دا ده‌نگی پێ بدات.
هه‌موو مرۆڤێك له ده‌نگدان ئازاده. به هه‌ر شێوه‌یه‌كیش بێت، ده‌نگدان له ده‌نگ نه‌دان باشتر و به‌جێتره. گه‌نجان له هه‌ڵوێست نواندندا تووڕه و گه‌رمن. خه‌ڵكی كامڵ و به ته‌مه‌ن، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونی ژیانن، به عه‌قڵ و لۆژیك و لێكدانه‌وه، به به‌راورد و سه‌نگ و ته‌رازوو ده‌نگ ده‌ده‌ن. ده‌نگدانێك به تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونه‌وه بێت، سه‌رچیخ ده‌ڕوات، ده‌نگدانێكیش به لێكدانه‌وه و وردبینییه‌وه بێت، ئامانج ده‌پێكێت.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
تەقینەوەیەک سووریا هەژێنرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاڵای پەکەکە قەدەغەکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
کریستیان‌و خەڵاتێکی گەورەی بەدەستهێنا
1 رۆژ پێش ئێستا
مه‌زڵوم کۆبانی هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
سوودانی سکاڵای تۆمارکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی فەرمی گەیشت لەبارەی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیانی هەرێم
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه