KurdistanPress...

CLOSE

بۆ نا دەکرێت ئێوەش ببنە حیزبی یەکەمی کوردستان

زیاتر لە 75 ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزراوە ئامانجەکەی نەگۆڕە، کە ئامانجی سەرەکی بەدەست ھێنانی مافی چارەنوسی و سازش نەکردن لەسەر ھیچ مافێکی گەلی کوردستانە، پارتی خاوەن پەیرەو و پرۆگرامی تایبەت بە خۆیەتی بۆ ئەوە دروست نەبووە کە دژی کەسێک بێت یان ڕکابەری حیزبێک بکات بەڵکو بۆ ئەوە دروستبووە ھەموو مافەکانی نەتەوەی کورد وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر بەدەست بھێنێت.  

زۆر ئاسایی یە ھەر حیزبێک تموحی ئەوەیان ھەبێت دەسەڵات لە پارتی وەربگرن خۆیان ببن بە پارتی یەکەم لەھەرێمی کوردستان لەجیاتی پارتی بەڵام نەک بەم شێوەیەی ئێستا پیلان دابنێن بۆ لەناوبردنی پارتی.
پارتی یەکەمبونی لەسەر خۆی تاپۆ نەکردووە ئەوە خەڵکی کوردستانە پارتی دەکاتە حیزبی یەکەم، گەر دەتانەوێت ببن بەحیزبی یەکەم زیاتر لە پارتی خزمەت بکەن زیاتر لە پارتی ھەوڵبدەن نەک دژایەتی بکەن و پیلان دابنێن دەست لەگەڵ دوژمن و داگیرکەر تێکەڵ بکەن بۆ لە ناوبردنی پارتی.

لە جیاتی ئەوەی شارێک بفرۆشن بۆ شکست پێھێنان بە سەربەخۆیی کوردستان چونکە پارتی ھەوڵی بۆ داوە ڕیفراندۆمی کرد بۆ سەربەخۆیی کوردستان با ئێوە زیاتر لە پارتی ھەوڵتان دابوایە بۆ سەربەخۆیی کوردستان زیاتر لە پارتی پشتگیری ڕیفراندۆمتان کردبایە زیاتر لە پارتی بەرگریتان لە نیشتیمان کردبایە ئەوکات خەڵکی کوردستان لە جیاتی پارتی ئێوەی پاداشت دەکرد بە دەنگەکانیان ئێوە دەبونە حیزبی یەکەمی کوردستان.

زیاتر لە پارتی ڕێز لە پیرۆزیەکانی کوردستان بگرن نەک پیرۆزیەکان بە کەم سەیر بکەن. 
زیاتر لەپارتی خۆتان بە خاوەنی دۆزی نەتەوەیی کورد بزانن نەک ھیچ دۆزێک بە کورد ڕەوا نەبینن.
زیاتر لە پارتی شانازی بەبونی پێشمەرگەوە بکەن نەک پێی بڵێن میلیشیا.
زیاتر لە پارتی ڕێز لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بگرن نەک بە پارچە پەڕۆیەکی بزانن.
زیاتر لە پارتی ھەوڵی سەربەخۆیی بدەن نەک بە خەونی شاعیرانی بزانن.
زیاتر لە پارتی شەڕ بکەن لەسەر مافەکانی کورد لە بەغدا بەپێی دەستور نەک دژی بوەستن پێشنیاری بڕینی بودجە و قوتی ھاوڵاتیانی کوردستان بە بەغدا بدەن.

شەڕ بە خەڵک مەکەن بۆ خۆ دزینەوە لە قەرزەکانتان و شاردنەوەی عەیبەکانی خۆتان بەڵکو شەڕ بۆ خەڵک بکەن و زیاتر خزمەتیان بکەن.

حیزب دانەمەزرێنن بۆ بەرژەوەندی شەخسی کە کەمتر لە چوار مانگ ھەموو ئەو جەماوەرەی باوەڕی بە ئێوە ھەبوو وە حیزبەکەتان قوربانی پۆستێک کرد بەڵکو حیزب دامەزرێنن لەسەر بەدەست ھێنانی مافەکانی خەڵک و بەرژەوەندی نیشتیمان.

کە سوێندتان بە گۆڕی شەھیدەکانتان خوارد کە خوێنی ئەوان بە فیرۆ ناچێت دواتر بکوژەکانی ئەوان ئازاد مەکەن بەرامبەر چەند بڕە پارەیەک و دەستکەوتێکی شەخسی. 

کە ئەوانەتان کرد خەڵکی کوردستان ئێوە زیاتر لە پارتی بە شایەنی حوکمرانی دەزانن بە دەنگەکانیان ئێوە پاداشت دەکەن لە جیاتی پارتی دەبنە حیزبی یەکەمی کوردستان بەڵام تا لەسەر ئەم سیاسەتە بن تەنھا پیلان دابنێن بۆ لە ناوبردنی پارتی ئەوا ھەرگیز نابنە حیزبی یەکەمی کوردستان و پارتی لاواز نابێت بەڵکو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پارتی بەھێزتر دەبێت ئێوەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبن چونکە ئەوە خەڵکی کوردستانە بڕیار دەدات کە کێ حیزبی یەکەمی کوردستان بێت نەک ئێوە و پیلانەکانتان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه