لەکوردستان حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی
لەدەسەڵاتن لەناو حکومەتن و ناڕاستەوخۆ ئۆپۆزسیۆنن ھیچ پەیرەو و پروگرومێکی تایبەت بەخۆیان نیە تەنھا ئامانجیان دژایەتی کردنی پارتی یە، ئەوان ھەرگیز نایانەوێت ھەڵبژاردن بکرێت چونکە دەزانن ھەمیشە ھەر سەرەتاوە دۆراون بەرامبەر پارتی بەڵام چونکە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەدەستی ئەوان نیە ھەر دەبێت بکرێت جا لەکاتی بانگەشەدا قسەی گەورە بڕیقەدار دەکەن.
حیزبەکان بەدرێژایی یەک مانگ لە بانگەشەی ھەڵبژاردن دا دلی خۆیان بەقسەی بڕیقەدار و گەورە و گەورە خۆش دەکەن دەڵێن ئەم جارە پارتی لە حوکمڕانی لادەدەین بەڵام یەک رۆژ لەدوای ھەلبژاردن وەکو ھەمیشە دەڵێن پارتی لەگەڵ چینیش ھەڵبژاردن بکات ھەر پارتی بڕاوە دەبێت،
ھەرچەند ئەم قسەیە دەکەن تەنھا بۆ ئەوەی شکستی خۆیان پێ بشارێنەوە بەڵام لەڕاستی دا دەزانن پارتی ئەوەندە بەھێزە ھەرگیز ناتوانن شکستی پێ بێنن چونکە گەلی کوردستان لەگەڵ پارتی یە ھەرگیز ناتوانن لەپارتی ببەنەوە لە دەنگدان دا.
بەدرێژایی سی ساڵی حوکمڕانی کوردی بەتایبەتی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بۆھەموو خەڵکی کوردستان دەرکەوت کەکێ دروستکراوی وڵاتەکانی داگیرکارە کێش لە خەمی وڵاتە و بەدوای چارەنۆسی گەلی کوردستان دەگەرێت، کە ئەوان ھەمیشە دەیان وت پارتی حیزبی ئەم وڵاتی داگیرکار و ئەو وڵاتی تری داگیرکارە.
لەکاتی شۆرش و خەباتی شاخ خەڵکی کوردستان ھەر پارتیان بینی ھەتاکو مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان بەدەستی ھێنا لە دوای ڕاپەرین ھەر پارتی بوو پێشنیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کرا بۆ یەکەم جار خەڵکی کوردستان لەژێر حوکمڕانی کوردی دەنگی دا پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژاردران بووە ھۆی دروست بوونی قەواڕەی ھەرێمی کوردستان،
ھەر پارتی بوو داوای فیدراڵی کرد و ھەر پارتی بوو داوای ڕیفراندۆم کرد بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ھەتاکو ئەمرۆش ھەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت کە پارتی یە بەرگری لەمانەوەی ئەوان دەکات ، ئەگەر پارتی نەمێنێت ئەوا جارێکی تر ھەرجار کۆچی وڵاتێک دەبین لەژێر توپ و تەیارەکانی وڵاتەکانی داگیرکەر ژیان بەسەر دەبەن بۆیە ھەمیشە لەسەر ھەموو کەموکورتیەکان دەنگ بە پارتی دەدەن
وەڵام بدەوه