Kurdistan Press - مەسرور بارزانی لە 10 مانگی ساڵی 2021 مەسرور بارزانی لە 10 مانگی ساڵی 2021 | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی لە 10 مانگی ساڵی 2021

بە 10 مانگ، موچەی فەرمانبەرانی جێگیرکرد، لێبڕینی موچە  نەیھێشت، ھەر سی ڕۆژ جارێک موچە دابەش دەکات بەبێ دواکەوتن، بناغەی چەندین سایلۆ دانا کەوتونە کار، جوتیاران دڵنیابونەوە لە ساخبونەوەی بەرھەمەکانیان، بەھەزاران ھەڵی کار بۆ گەنجەکان ڕەخسێنرا، بازار بوژاندەوە، ئابوری نزیک لەسفرەوە زۆر نەماوە بەرەو ھاوسەنگی بڕاوت، بەردی بناغەی سەدان پروژە لە ھەموو شار و شاروچکەکانی کوردستان دانا بەبێ جیاوازی. ڕێگاو بانێکی سەردەم لە زۆر شارەکان کردەوە، کارکردن لەسەر پرۆژەکان بە خێرایەیەکی زۆر بۆ خزمەتکردنی خەڵک. بەپلانی درێژخایەن بەرەو ژێر خانی ئابورێکی بەھێز. دەسپێکردنەوەی کارکردن لە فڕۆکخانەی نیودەوڵەتی دھوک کەئاسمانی دھوک بەرەو ئاسمانی جیھان دەکاتەوە.
ئەمە جگە لە ھەزاران پرۆژەی تر کەپارەی بۆ تەرخان کردووە تا تەواو دەبن.

 کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەکابینەی پڕ  خزمەتگوزاری پرۆژەیە بەکابینەی خەڵک ناسراوە، کە زۆر نزیکن لەخەڵک، لە تەمەنی ئەم کابینەدا ھەفتەیەک مانگێگ نابینی کەپرۆژەک بۆخزمەتکردنی خەڵک دروست نەکردبێت بەڵام زۆر مانگ و ھەفتە ھەبوە کەبەردی بناغەی چەندین پروژە دانراوە. جەنابی سەرۆکی حکومەت قسە ناکات ھەمیشە کردارەکانی قسە دەکەن. ھەمیشە کاری باشتر و باشتر دەکات بۆ پێشکەش کردنی زۆرترین خزمەت و خزمەتگوزاراری پرۆژە بە ھەموو ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەسەرجەم شار و شاروچکەکان بەبێ جیاوازی. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه