Kurdistan Press - یەکێتی گەیشتوتە ئەو باوەرەی گەر فەوزا نەمێنێتەوە کۆتایی خۆیانە یەکێتی گەیشتوتە ئەو باوەرەی گەر فەوزا نەمێنێتەوە کۆتایی خۆیانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی گەیشتوتە ئەو باوەرەی گەر فەوزا نەمێنێتەوە کۆتایی خۆیانە

‏‎لە سلێمانیەوە غەدر لە سلێمانی دەکرێت نەک لەشوێنی تر، کەچی حاکمەکانی سلێمانی بۆ شاردنەوەی عەیبەکانی خۆیان بەشوێنی ترەوە دەیگرن، لە سلێمانیەوە مافی خەڵکی سلێمانی دەخورێت نەک لەشوێنی تر، لە سلێمانیەوە سی و دوو ساڵە ھەر چی خێر و بێری خەڵکی سلێمانیە لەناو سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە، کەچی خەڵکی سلێمانیان وا تێگەیاندوە کە پارتی یە دژایەتی سلێمانی دەکات، ڕێگە  نادات خزمەتی سلێمانی بکرێت!. 

‏‎لە دوای ڕاپەرینەوە حاکمەکانی سلێمانی، فەوزایەکیان لە سلێمانی دروستکردوە کە کەس ئاواتی بۆ ناخوازێت، ھەرچی پارە و داھاتی خەڵکی سلێمانی یە بۆخۆیان دەیبەن، لەبەرامبەردا  زبڵ و جنێو بۆ خەڵکی سلێمانی دەھێنێت، خەڵک جنێویش لەدژی ئەوان نا بەڵکو دەبێت جنێو بەدڵی ئەوان بدەی بۆ ھەندێکی تر لەنێوان دوو کەوانە کەبەپارتی بدەن کەھیچ دەسەڵاتی نەبوە بەسەر خەڵکی سلێمانی! گەر نا ئازادی و ھەرچیت ھەیە لێت دەسێنن! 

‏‎سیاسەتی ئەوان وایە ھەتا پێیان بکرێت فەوزا دروستدەکەن ، پەرە بە فەوزا دەدەن و ڕاستیەکان بەلاڕێدا دەبەن، بۆ ئەوەی بتوانن بمێنەوە ھەر حاکم بن، و بێ بەرھەمی خۆیان لەفەوزاوە دەشارنەوە، گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی گەر فەوزا نەمێنێت کۆتایی خۆیانە.   

‏‎ئەو خۆپیشاندانەی لە سلێمانی دژی حکومەت و پارتی کراون نیو ھێندە دژی یەکێتی کرابوون کە ھۆکاری ھەموو نەھامەتی  و کەموکورتی سلێمانی دوای ڕاپەرین یەکێتی و حیزبەکانی تر کە لەناو ھەناوی یەکێتی دروستبونە، یەکێتی نەک ھەر تەقەی  لەخۆپیشاندەران دەکرد کە چەند جار کردووە بەڵکو دەمێک بوو یەکێتی چەکی ئەتۆمی بەکاری ھێنابوو لە دژی خۆپیشاندەران. سلێمانی بەدەری ھێرو شیما بردبووە! 

‏‎ئازادی سلێمانی زیاترە لە ئازادی  ھەموو ڕۆژئاوا بە ئەمریکا و ھەموو ئەوروپاوە، کاتێک لە سلێمانیەوە جنێو بەپارتی دەڵێی، نیشتیمان تف باران بکەی، ئاڵا بەپارچە پەرو بزانی، پێشمەرگە بەمیلشیا و سێلفیگیر ناوببەی! حەشدی شەعبی بە قارەمان بزانی، بەشانازیەوە ڕیفراندۆم بەشۆم و قومار پێناسەبکەی! بە گۆڕانی جارێک مالکی جارێک عەبادی جار جاریش کازمی بۆ ئێمە پێویستی بقڕێنی! 

‏‎بەڵام ھەر کاتێک دژی حاکمەکانی سلێمانی لە سلێمانیەوە ھاتیە دەنگ، ڕەخنەت ھەبوو لە حاکمەکانی سلێمانی و داوای مافی خۆت کرد، ئازادی لەسلێمانی لەدوای کوریا باکور و ھەر چی وڵاتی دیکتاتۆرە دەبێت! 

‏‎چارەنۆست باشتر نابێت لە دکتۆرە باغان کەئێستا قاچاغە لە سلێمانی شار بەدەرکراوە، لەوانەیەش لەبەر سینگی دایکت تیرۆرتبکەن کە کردۆیابە، یان لەبەردەرگای خۆت گولە بارانت بکەن کە کردۆیانە! یان ھتد ........

‏‎لە دوای ڕاپەرینەوە حاکمەکانی سلێمانی، فەوزایەک لە سلێمانی دروستکردووە کەکەس ئاواتی بۆ ناخوازێت، ھەر چی پارەت و داھاتت دەبات زبڵ و جنێتوت بۆ دەھێڵێت، جنێویش لەدژی ئەوان نا بەڵکو دەبێت جنێو بەدڵی ئەوان بکەی  بۆ ھەندێکی تر کەھیچ دەسەڵاتی نەبوە بەسەرت! گەر نا ئازادی وھەرچیت ھەیە لێت دەسەنێن! 

‏‎سیاسەتی ئەوان وایە ھەتا پێیان بکرێت فەوزا دروستدەکەن ، پەڕەی بە فەوزا دەدەن و ڕاستیەکان بەلارێدا دەبەن، بۆ ئەوەی بتوانن بمێنن ھەر حاکم بن، و بێ بەرھەمی خۆیان لەفەوزاوە دەشارێنەوە، گەیشتونە ئەو باوەرەی گەر فەوزا نەمێنێتەوە کۆتایی خۆیانە.   

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه