پێش ھەلبژاردنی ساڵی 2013 بودجەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق دەھات، نرخی نەوت گەیشتبووە 109$، ئابوری ھەرێم رۆژ لەدوای رۆژ لەبەرزبونەوە بوو، نەک ھەر کێشەی موچەمان نەبوو بەلکو رۆژ لە دوای رۆژ حکومەت موچەی فەرمانبەرانی زیاد دەکرد ھەر 28 رۆژ جارێک موچە دەھات، حکومەت سلفەی زەواج و سلفەی خانوبەرەی دەدا بە ھاولاتیان، گەر کەسێک بیویستایە ئیشێک بکات یان بازرگانیەک بکات حکومەت پارەی بۆ تەرخان دەکرد بە قستی درێژ خایەن.
ئاوەدانی ھەموو پارێزگاکان بەتایبەتی ھەولێر ھەر زۆر زۆر بوو حکومەت ھەموو روژێک پرۆژەیەکی ڕادەگەیاند خزمەتگوزاری لەھەموو ڕوویەکەوە زۆر باش و بەرە پێشەوە دەچوو.
ئەوەی حکومەتی ھەرێم لەماوەی دەھ ساڵ کردی زۆر وڵاتان بە 50 ساڵ زیاتر نەگەیشتن بەو ئاستە.
دوای ئەوەی ھەلبژاردنی 2013 کرا پارتی براوەی یەکەم بوو حکومەتی بنکە فراوانی پێکھێنا ھەموو حیزبەکان بەشداری حکومەتیان کرد چونکە ئەوکاتە پارە زۆر بوو، حزبەکان بۆ ئەوە بەشداریان لە حکومەت کرد بۆ ئەوەی بەدەنگدەرانی خۆیان بڵێن ئێمەش شەریکین لەم خۆشگوزەرانیە ئەم سەرکەوتنە تەنھا ھی پارتی نیە و پارەی زۆریان بەدەست بکەوێت لە پۆستەکان دا.
دواتر لەساڵی 2014 عێراق بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕی بە پێشنیاری چەند شەخسێکی ناوخۆی حیزبێکی کوردی. کە کەمتر نەبوو لەئەنفالی صدام کە سکی تاک بەتاکی کوردی ئەنفالکران و برسی کران.
نەوت لە 109$ دابەزی بۆ 25$ ، شەڕی داعش ڕووی لە سنوری ھەرێم کرد بەپیلانی پێش وەختەی نەیارانی کوردستان کە گەورەترین رێکخراوی تیرۆرستی بوو، نزیکەی یەک ملیۆن و نیو ئاوارە ڕوویان لە ھەرێم کرد.
پێشمەرگە لە چەندین میحوەر شەری داعشی دەكرد ئەم میحوەرانەش پێویستی بە بودجەیەکی زەبەلاح هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن لە جیاتی ھەموو جیھان شەڕی داعش بکەن بەرگری لە شوناسی کورد و ناموس و شەرەفی ھەموو خەلکی کوردستان بکەن، بەرگری لەتابڵوی پێکەوە ژیان بکەن کەنمونەی نیە لەھەموو ناوچەکە.
حکومەت ھیچی لە دەست نەما ناچار بوو دەست بۆ ھەندێک شت ببات موچەیان کرد بە نیو موچە ھەموو سولفەکانی ڕاگرت، زۆربەی پرۆژەکانی وەستان، بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست فشارێکی زۆر لەسەر حکومەت دروست بوو حیزبەکان لە جیاتی ئەوەی زیاتر خۆیان ماندوو بکەن پاڵپشتی حکومەت بکەن ھەموویان پێکەوە بە پیلانی دەرەکی لە حکومەت کشانەوە و دژی حکومەت وەستانەوە لە بەرپرسیارێتی ڕایان کرد ، ویستیان شکست بەحکومەت بھێنن چونکە لای حیزبەکان شکست ھێنان بە حکومەت واتە شکست ھێنان بە پارتی یە.
ھەموویان بەیەکەوە پەلە پەلەیان کرد چوونە بەغدا لە عەبادی پەڕانەوە تا حکومەتی(ئینقاز)بۆیان دروست بکات ، بەڵام پارتی شکستیان بە ھەموو پیلانەکانی ئەوان و عەبادی ھێنا بە ئەزموون و توانای خۆیەوە توانی کوردستان لەو دۆخە ناخۆشە دا رزگاربکەن کە ئێستا کوردستان زۆری نەماوە وەکو پێش ساڵی2014 لێ بێتەوە. دوای سێ ساڵ مەمنونیش بوون بەشداری لە حکومەت بکەن کەبەحکومەتی پارتی دەزانن کە ئەو حکومەتەی ویستان شکستی پێ بھێنن.
پارتی لەکاتی خۆشیدا لە بەرەی گەلە لە کاتی ناخۆشیش دا لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات، ھەموو ھەوڵێکی چارەسەرکرنی قەیڕانەکانە و ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەسەر گەلی کوردستان ھاتوو چونکە پارتی خۆی بە خاوەنی ھەموو کوردستان دەزانێت نەک تەنیا خاوەنی حیزب و خێمەی خۆی وەکو ئێوەمانان.
وەڵام بدەوه