پارتی لەکاتێک دا دروست بوو کە کورد لەناو بێ ھیوایی دا غەرق(ون) بوبوو، پارتی بۆ ئەوە دروست نەبووە کە دژایەتی شەخسێک یان حیزب و لایەنێک بکات، بەڵکو بۆ ئەوە دروست بووە سازش لەسەر ھیچ مافێکی کورد نەکات، شەڕ بۆ نەتەوەیەکی ژێر دەست بکات.
پارتی بۆ ئەوە دروست بووە بەھەموو جیھان و بە تایبەتی بە عێراق بڵێت کە کورد هیچی کەمتر نیە لەمیللەتەکی تر، لەو کاتەوەی پارتی دروست بووە شکستی بە چەندین سەرۆک و ڕژێمی دیکتاتۆر و تۆتالیتاریزمی عێراق ھێناوە.
پارتی ھەرگیز لەداواکردن لەمافەکانی کورد پاشگەزنابێتەوە و ئیرادەی گەلی کوردستان ڕادەستی ھیچ لایەنێک و وڵاتێک نەکردووە، بۆ ھەموو جیھانی سەلماند کەھەموو ھێزی جیھان ھێرش بکاتە سەر و فشارەکان چەند لەسەر زۆربن ڕادەست نابێت و ھەموو ھێزی جیھانیش ھی پارتی بێت ھێرش ناکاتە سەرکەس و تەنھا داوای مافی نەتەوەیی کورد دەکات نەکەمتر و نە زیاتر.
پارتی سور بوو لەسەر بەدەست ھێنانی مافی حوکمی زاتی(ئۆتۆنۆمی) بۆ کورد لەکۆتایی دا بەدەستی ھێنا بۆ یەکەم جار لەمێژوو کورد دا دەوڵەتێکی داگیرکار کورد لەژێر فشاری زۆری شەڕعیەتی دا بەکورد دانی نا بەمافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد کەبەرھەمی شۆرشی ئەیلۆل بوو.
پارتی لەیەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 1992 داوای مافی چارەنوسی بۆ کورد کرد "سەرۆک بارزانی " فەرمووی ( مافی چارەنوس واتە سەربەخۆیی لەوەش بێتە خوارەوە واتە ھیچ) ، ئەزمونی ئەمڕۆی کوردستانی بەرھەمی شۆرش و خۆنەچەماندنی پارتی یە، گەر خیانەتی ناوخۆ نەبوایە دەمێک بوو سەربەخۆ دەبووین ڕکابەری دەوڵەتە بەھێزکانی جیھانمان دەکرد.
پارتی ڕیفراندۆمی بۆ کورد ڕەخساند، بۆ ئەوەی سەربەخۆ بین لە ژێر دەستی ڕزگارمان بێت، کوردستان ببێتە ناوەندێک بۆ پاراستنی ھەموو کوردێک لەھەر شوێنێکی جیھان بێت، کە بۆ یەکەم جار لەمێژوودا کورد خۆی بڕیار لەسەر مافی چارەنۆسی خۆی دا، کەبە درێژایی مێژوو ھەر جارەو وڵاتێک بڕیاری لەسەر مافی چارەنۆسی خەڵکی کوردستان داوە.
پارتی بەناوی حیزبێک نا بەڵکو بەناوی ھەموو کوردەوە دەچێتە بەغدا، مافەکانی کورد تەنھا لەبودجە و موچەدا بچوک ناکاتەوە بەڵکو داوای تەواوی مافەکانی کورد دەکات پێیان دەڵێت وەکو ھاوڵاتی پلە دوو سەیری کورد مەکەن، شەڕاکەت قبوڵ بکەن نەک وەکو ھاوڵاتی پلە دوو و سێ. پارتی ئەو حیزبەیە کە حسابێکی گەورە لە گۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا بۆ دەکرێت، ڕۆلی گەورە دەبینێت لە یەکلایکردنەوەی زۆربەی پرسە گرنگەکانی عێراق. بڕیار دەر نیە بەڵام ھیچ پرسێک بەبێ پارتی سەرکەوتوو نابێت لەھەموو عێراق.
وەڵام بدەوه