حکومەتی مەسرور خراپە، چونکە لەماوەی 26 مانگی تەمەنی حکومەتەکەی یەک دینار قەڕز نەکردوە، ڕاستە حکومەتی مەسرور زۆر خراپە، چونکە نەیارانی گرەویان لەسەر شکستی حوکمڕانیەکەی دەکرد کەچی ئەو بەشێوێک سەرکەووتوبوو ھەموو نەیارانی شوککردن، دەقیقەن ڕاستە کەحکومەتی مەسرور خراپە، ھەمویان پێی دەوت ھەمو شتێک ڕادەستی بەغدا بکە، حکومەتی ھەرێم قەڕزی زۆری لەسەرە ماوێکی کەم بەتەوای ئیفلاسی دەکات، قەی چیە با قەواڕەی ھەرێمی کوردستان نەمێنێتەوە، کاتی ختۆکەدانی ھەستی نەتەوەیی نیە، بەس موچە موچەیان بوو،
کەچی جەنابیان فەرموی ڕادەست بون لەسیاسەتی ئێمەدا نیە تەنھا ڕێکەوتن ھەیە، ڕادەستیش نەبوو بەبێ بەغدا موچەی موچەخۆران باشترکر چەند مانگی سەرەتای کۆرۆنا نەبێت گەر گیرفانی ھەموو موچەخوران باشتر کرد لەساڵانی پێشوو و موچەی مانگانەی فەرمانبەرانیش جێگیرکرد، لەگەڵ ئەوەش بەردەوام بوو لە دروستکردنی زۆر پروژەی ستراتیژی و گرنگ لەھەموو شارو شاروچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی.
حکومەتی مەسرور ھەر زۆر خرابە بۆ بەرپرس و موچە زۆرەکان کەبەیەک بڕیار موچەیان نیوەکرد و کردی بە یاسا، ھەر زۆر خراپە بۆ پلەتایبەتە بن دیوارەکان، کەبە بڕیارێکی جەنابیان بۆ یەکەم جار موچەی ھەموو پلەنایاساکان ڕاگرت و ئێدی ئەو کاتە گۆزەشت کەپارەی بەڵاش بەھیچ کەسێک بدرێت، حکومەتی مەسرور ھێندە خراپە بۆ بازرگان و کۆمپانیای گەورە کان چونکە ھەموویان ناچارکرد کە ئێدی باجی خۆیان بدەن لێ خۆشبون بۆ کەس نیە.
حکومەتی مەسرور خراپە بۆ حیزب چونکە ڕێگە لەموزایدەی حیزبەکان گرت، دەستی حیزب لەناو حکومەت دا بڕی ئێدی ھەر دەستکەوتێک ھەبێت ھەر پڕۆژەیەک بکرێتەوە بەناوی حکومەت دەکرێتەوە نەک بەناوی ئەم حیزبە و حیزبی تر.
وەڵام بدەوه