Kurdistan Press - لەدەنگ دان ببە بەحاکم، نەک جارێک چەند جارێک بیربکەوە لە ھەموو ڕویەکەوە باشە و خراپەی حیزب لێک جیابکەوە ئەوجا بڕیار بدە دەنگ بەکام حیزب دەدەی لەدەنگ دان ببە بەحاکم، نەک جارێک چەند جارێک بیربکەوە لە ھەموو ڕویەکەوە باشە و خراپەی حیزب لێک جیابکەوە ئەوجا بڕیار بدە دەنگ بەکام حیزب دەدەی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەدەنگ دان ببە بەحاکم، نەک جارێک چەند جارێک بیربکەوە لە ھەموو ڕویەکەوە باشە و خراپەی حیزب لێک جیابکەوە ئەوجا بڕیار بدە دەنگ بەکام حیزب دەدەی

دەنگت مەفرۆشە بۆ چەند دینارێک! کەبڕە پارەیەک وەردەگری بەرامبەر بەدەنگت بەچەند ڕۆژێکی کەم تەواو دەبێت ھیچ لە ژیانت ناگۆڕێت، بەڵام ئەوکات خۆت لەدەست دەدەی ھەرگیز جارێکی تر نابیت بەخۆت هیچ بەھایەکت نامێنێت.
لەدەنگ دان ببە بەحاکم، نەک جارێک چەند جارێک بیربکەوە لە ھەموو ڕویەکەوە باشە و خراپەی حیزب لێک جیابکەوە ئەوجا بڕیار بدە دەنگ بەکام حیزب دەدەی. 

بە ڕق و کینەوە مەبە، لە ڕقی حیزبێک یان شەخێک دەنگ بە حیزبی ڕکابەر مەدە، بەلۆژیکی بیربکەوە شتەکان تێکەڵی یەک مەکەن، دەنگ دانی عێراق بزانە لەسەر ئاستی عێراق کام حیزب بەرگری نەتەوەیت لێ دەکات چونکە لەبەغدا شەڕی نەتەوەییمان ھەیە نەک کێشەی تری لاوەکی، بزانە کام حیزب دیراسەی تەواو دەکات کاتێک دەچێتە پاڵ لایەنێک یان دەنگ بە پرۆژەیەک دەدات کەلە بەرژەوەندی کوردایە یان کام حیزب و پەرلەمانتارن بەناوی سەربەخۆیی بە ڕق و کینەوە گرتویانە تەنھا لە ڕقی لەلایەنێک دژی بەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە. 

کاتێک دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان بێت ئەوکات شتەکان جیاوازن لەسەر ئاستی ناوخۆیی بڕیار دەدەی، کێ لەناوخۆ بە پێی قەبارەی خۆی بەرپرسیارێتی ھەڵگرتووە، کێش سەرچاوەی کێشەکانە و کێش نایەوێت قەیرانەکان کۆتایی بێن کێش تەنھا قسە دەکات بەبێ کردار ئەوکات بڕیار بدە دەنگ بەکام حیزب دەدەی. 

مەڵێ بەشداری لەدەنگ دان ناکەم یان شەرمە باسی دەنگ بکرێت، شەرمە نەچی دەنگ بدەی کە مافی خۆتە بەو دەنگە دەکرێت زۆر شت بگۆڕێت، بەتایبەتی ئەم جارە لەعێراق مادەم دەنگ دانی پێش وەختە دەکرێت ئەوا زۆر لایەن و وڵاتانی تری دەرەوەی عێراق دەیانەوێت ھاوکێشەی سیاسی بگۆڕن، پێویستە پێگەی کورد بەھێزتر بکەین لەجاران، پێگەی کوردیش بەو لایەنە بەھێز دەبێت کەمیتودی کوردستانی بێت بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ھیچ مافێکی کورد نەکات. کە پێگەی کورد بەھێزبوو کورد دەبێتە تاجی پاشای عێراق ھیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ کورد بڕیار بدات، ماف و بەرژەوەندی کورد بەتەواوی پارێزراو دەبن. 

لەئێستاوە یەک مانگت لەبەردەستە بۆ بیرکردنەوە دەتوانی بڕیاری دروست بدەی دەتوانیش خۆت نەبی وەکو ھەموو جار دوای دەنگ دان نەفرەت لەخۆت بکەی کە بڕیارێکی ھەڵەت داوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه