داستانی خواکورک : ئەوکات کە ڕژێمی حیزبی بەعسی
داگیرکار، بەیەک فیرقەی تەواوی لەشکەری کە پڕبوو لەچەکی پێشکەوتووی (چەکی کیمیایی و دەبابەی مودێرن و ڕۆکێتی دوور ھاوێژ و فرۆکەی مودێرنی فەرەنسی و روسی) ھێرشی کرد و چەندین وڵات پشتیوانی ھاوپەیمانی بون، لەبەرامبەر دا کورد بەتەنھا بوو جگە لە شاخەکان ھیچ پشتیوانێکی نەبوو، و تەنھا ھەزار پێشمەرگە بەشداریان لە داستانەکە کرد کە چەکیان کۆن و زۆر کەم بوو.
بارزانی لە سەنگەرەکانی داستانی خواکورک بۆ پێشمەرگە (دوژمن خەیالی خاوە ئەگەر پێی وایە ئیرادەی کورد بە کیمیا باران لەناودەچێت).
ھەرچەندە لەھێز و چەک و ژمارەی سەرباز زۆر نابەرامبەر بون بەڵام پێشمەرگە ئیرادەیەیەکی بەھێزی کوردبون ھەبوو کەپڕ بوو لەوانەی مەرگی خۆیان پێش ژیان دانابوو، ھەموویان ئامادەبون مەرگی خۆیان بکەنە قوربانی بۆ ئەوەی شکست بە سوپای دوژمن بھێنن کۆتایی بەستەمی ڕژێمی بەعس بھێنن.
دوای 46 رۆژ لە شەڕێکی سەخت دا پێشمەرگە قاڕەمانەکان بەرسەرکردایەتی ڕاستەخۆی خۆدی بارزانی شکستی بە سوپای
ڕژێمی بەعس ھێنا بەسەدان سەربازی بەدیل گیران. ئەو سەربازانەی ماون فریای ڕاکردنی خۆیان نەکەوتن، پێشمەرگە قاڕەمانەکان داستانێکی پڕ لەشانازی و سەروەری تومارکرد کەبووە سەرەتایەک بۆ ئازادکردنی خاکی باشوری کوردستان وەدەرنابی دوژمنی داگیرکار.
لەداستانی خواکورک فێربوین، کەلە جەنگ دا تەنھا بەچەکی زۆر و پێشکەوتوو و سەربازە بێ شومارەکان سەرکەوتن تومار ناکەی بەڵکو پێش ھەمو شتێک دەبێت ئیرادەی سەرکەوتنت ھەبێت، کە کەس ھێندەی کورد ئەو ئیرادەی بەھێزە نەبووە توانی بەو ئیرادەیە شکست بەیەکێک لە بەھێرترین سوپای جیھان بھێنێت
وەڵام بدەوه