Kurdistan Press - دەرئەنجامەکانی 31ئاب لە نێوان شانازی و خیانەت دەرئەنجامەکانی 31ئاب لە نێوان شانازی و خیانەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەرئەنجامەکانی 31ئاب لە نێوان شانازی و خیانەت

مێژوو بەئاسانی دەشێوێنرێت، بەڵام دەرئەنجامەکانی ھەرگیز ناشیێوێنڕێن، من ھەرچەند بڵێم 31 ئاب زەروریەتێکی پێوسیت بوو بۆ ئەو کاتە خەڵکی تر بەپارتیانە لێم دەروانن، جەماعەتی ئەولاش ھەرچەند بڵێن 31 ئاب خیانەت بوو خەڵکی تر بەیەکەتیانە لێی دەڕوانن.
 فەوزایەکە ھەموو ساڵ دوباردەبێتەوە، ھەروەک ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نیوەی کورد بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانن، ھەندێک خەڵکیش بێ لایەنن، بکەرانی 16ی ئۆکتۆبەریش بە دەستکەوت و پاراستنی کەرکوک لە پیلانێکی گەورەتر دەزانن.

جا پێویست ناکات بگەڕینەوە بۆ مێژوو کەڕوداوەکە چۆن ڕووی  دا، ھۆکارەکانی چیبون، بۆ ئەوەی لەم فەوزایە دەربازبین باشتر وایە باسی دەرئەنجامەکانی بکەین. پێش 31 ئاب ھەولێر گوندێکی بچوک و وێران و کەمترین خزمەتگوزاری بوو لە چاو شارەکانی تری عێراق، کەبەدەستی یەکێتی بوو، سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی وتیان ھەولێر گوندێکی مەزنە، چەند ساڵیش خۆیان حوکمڕان بوون ھەر پێیان دەووت ھەولێر گوندە بە شار ناچیت رۆژ بەدوای ڕۆژ وێرانتری دەبوو. 

لەدوای 31ئاب ھەولێر لەگوندەوە بو بەشار، لەشارەوە بەکردار بو بەپایتەخت، لەپایتەختەوە بەرەو ئارامترین شاری ناوچەکە، لە ئارامیەوە بو بەپایتەختی پێکەوەژیان، لەپێکەوە ژیانەوە بو بەپایتەختی گەشتوگوزار، لەگەشتوگوزاراوە بو بەپڕ ئاوەدانترین شار لەھەموو ناوچەکە. لەوێشەوە بو بەپایتەختی ھەموو ڕەنگ و دەنگەکان، بو بەپایتەختی دیبلۆماسیەت و حساب بۆ کراوە، بۆ بە بڕیاردەرێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی پرسە ئاڵوزەکانی ناوچەکە.   
31 ئاب پێش 25 ساڵ بوو بەڵام ھەولێر ھێندەی سەد ساڵ و زیاتر گوڕانکاری و بەرەو پێشەوە چووە، ئەوکات ھەولێر لە چاو شارەکانی عێراق گوند بوو بەڵام ئێستا شارەکانی عێراق لە چاو  ھەولێر بەگوندیش ناچن. 

کەرکوک پێش 16ی ئۆکتۆبەر سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی کورد بوو، کورد زاڵ بوو بەسەر ھەمو پێکھاتەکانی تر بەس قەد خۆی نەسەپاند، مال و مولک و ژیانی ھەموو خەڵک پارێزراوبوو.   
بەڵام دوای 16 ئۆکتۆبەر ھاوکێشە بەتەواوی گۆڕا کورد بۆ بە خەلوز، نەک سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی نیە بەڵکو بۆ بە دیلی دەستی پێکھاتەکانی تر، سوکایەتی وستەم نەماوە لەگەڵ کورد نەکرێت، کورد ھیچی وا بەدەست نەماوە ھەتا ھەندێک جار بۆ دەربازبون لەبازگەکانی بۆ ئەوەی سوکایەتی بە کورد نەکرێت کتێب لای بەرپرسانی ئێستای کەرکوک دەکەن، ھەتا ئەو رادەی نەک لەدەرەوەی بارەگای حیزبیەکانی خۆیان   بەڵکو لە ژورە تاریکەکانیش جورئەت ناکەن ئاڵای کوردستان ھەڵگرن. 

خیانەت و ھەر ھەڵەیەک بکەی لەناو خەڵک دا بچوک دەبی نەک گەورە! زۆرینەی کومەلگە بڕیار دەدات لەسەر ھەر ڕوداوێک نەک حیزبەکان.  
لەدوای 31 ئاب پارتی ھەر لە گەوروبون دایە تا گەیشتە حیزبی یەکەمی عێراق بەڵام یەکێتی کە ڕکابەری سەرەکی پارتی بوو جیاوازی ئەوتویان نەبوو  رۆژ بەدوای ڕۆژ لەبچوک بون دایە، پارتی لە زۆر قوناغ دەستی گرتووە گەر نا ئێستا یەکێتی زۆر لە ئێستاش دا بچوکتر و بێ دەسەڵاتر دەبوو. 

شانازی بە 31 ئابەوە ناکەم ھەر کورد شەھید بوو لەھەردوو لا، نەک تەنھا 31ئاب شانازی بەھیچ شەڕێکی کورد و کورد ناکەم تەمەنا دەخوازم ئەو شەڕانە نەبوایە بەڵام بەداخەوە ئەو شەڕانە و لەسەر کورد سەپێنران لەلایەن نەیارەکانی کورد. 
لەگەڵ ئەوەش شانازی بە دەستکەوتەکانی 31 ئاب دەکەم، گەر 31 ئاب نەبوایە دلنیا ئێستا کورد ھەتیوو دەبوون، بێ خاک و بێ ھەرێمێکی ئازادکراو دەبون ھەر ژێر دەستە و چەتە دەبون. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه