پارتی هەولێرى لەشارێکی وێرانەوە کردە پایتەختی کوردستان، کردی بە پێنجەم ئارامترین شاری جیھان، کردی بە پایتەختی گەشتوگوزار لەھەموو عێراق،
کردی بە بڕیاردەری سیاسی و پایتەختی دیبلۆماسیەت لەناوچەکە، کردی بە ناوەندێک بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان، کردی بەو پایتەختەی ھەموو وڵاتانی ناوچەکە و ئیقلیمی چاویان لەسەر بێت، کردی بە پایتەختی شکست پێھێنانی ھیلالی شیعی، کردی بە ئەڵتارناتیفی مەھاباد و قامشلو و ئامەد بۆ کوردەکان، کردی بە پایتەختی پێکەوە ژیان کە نمونەی نەبێت لەھەموو ناوچەکە، کردی بە جوانترین شار لە ھەموو ناوچەکە.
ناحەزان و نەیارانی ھەولێر جێبەجێکاری ھەموو پیلانێکن بۆ ئەوەی پارتی و ھەولێر لێک جیابکەنەوە. ھەرجارەو ئەجێندای دوژمنێک جێبەجێ دەکەن، ئابلوقەی لەسەر ھەولێر دانا ھەولێر ڕادەست نەبوو، ئاڕاستەی داعشیان بەرەو ھەولێر گۆڕی و ھەولێر ڕادەست نەبوو، بەھەموو میلیشیا و چەکی پێشکەوتو و ئەبرامز ھێرشیان کردە سەر ھەولێر بەڵام ھەولێر ھەر ڕادەست نەبوو خۆی نەچەماند.
بەزەبری ھێز نەیان توانی ھەولێر و پارتی لێک جیابکەنەوە، ئێستا بە چەند تەنکەرێکی ئاو دەیانەوێت دەنگی ھەولێریەکان بۆ خۆیان ببەن، جار جاریش دەڵێن ھەولێر پیاوی تیانیە گەر نا خۆپیشادانی دەکرد لەدژی پارتی.
ھەولێر ئەو جۆرە پیاوەی تیانیە کە ھاوار بکات جارێک مالکی جارێک عەبادی جارێک کازمی، ھەولێر ئەو جۆرە پیاوەی تیانیە کە بەھەموو حوکمڕانیەک ڕازی بێت تەنھا نەفرەت لە حوکمڕانی کوردی بکات، ھەمیشە ھاواری ھەولێریەکان دژی نەیارەکانی کوردستان بووە، ئەوانەی ئێوە پێتان پیاو نیە ھەر ئەوانە بوون عەبادی و ھەموو میلیشیایەکانیان بەیەکەوە لەپردێ تێکشکاند نەیان ھێشت کوردستان بکەوێتە دەست حەسن پلایسێک کە ئێوە دەتانویست ھەولێر و ھەولێریەکان و ھەموو کوردستان وەکو کەرکوک و کەرکوکیەکان لێ بکەن بەدەستی حەسەن پلایسێک.
ھەولێر پیاوی ئەبرامز شکێن لە باوەش دەگرێت نەک ئەوپیاوانەی کە پێش دەبابەی ئەبرامز بکەون بۆ گرتنی ھەولێر و سڕینەوەی کوردستان لەسەر نەخشەی جیھان.
ھەولێر و ھەولێریەکان لەکەس ناترسن، بەڵام نەشاری خۆیان وێران دەکەن نەبستێکی خاکی کوردستان دەگۆڕنەوە بەھەموو کۆشک و تەلاری وڵاتانی بێگانە. بەسەربەرزانە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن بەبێ تێکدانی سیما و سوتاندانی بارەگای شاری خۆیان
وەڵام بدەوه