Kurdistan Press - پەکەکە مۆتەکەی کورد و شاجوانی تورک پەکەکە مۆتەکەی کورد و شاجوانی تورک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە مۆتەکەی کورد و شاجوانی تورک

پەکەکە، چیانشین و دژە شار! مناڵ ڕفێن و ڕایی جیاواز کوژ! دروشمی برایەتی گەلان و دژە فرە نەتەوەیی لەسەر حسابی کورد! لەگەڵ حشدی عێراق لەیەک سەنگەر و لەسەنگەری دژ بە پێشمەرگە! دژە ڕێکەوتنی فەرمیە و شەڕی بەوەکالەت بۆ زۆربەی وڵاتانی ئیقلیمی دەکات! دەرکراوی دۆڕاو لەباکور و خاوەن ماڵ لەباشور لەکاتێک دا لەباکور دامەزراوە! مۆتەکەی کورد و شاجوانی تورک! شێر لەخاکی ئازادی کوردستان و ڕێویەکی ڕاوکراو لە خاکی داگیرکراوی کوردستان! تفەنگ هەڵگر بۆ کورد و گوڵ هەڵگر بۆ دوژمن! جل و بەرگی کوردی و شارەزایەکی باش لەزمانی تورکی بەبێ زمانی کوردی! دوکەڵی شەڕ لەتورکیا ئاگری شەڕەکەیان لەکوردستان! بە قسە کوردستانی مەزن بەکردار ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەر حسابی خاکی کوردستان! 

پەکەکە، 
پێشمەرگە شەھید دەکات کەچی پارتی بە ھەڵگیرساندنی شەڕ تۆمەتبار دەکات، شاخەکانی کوردستان نەماون پەکەکە بە تورکیای نەدات دەسەڵاتیان ھەبێت میتی تورکیا پەلکێشی ھەرچی کوچە و کۆڵان و شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات کەچی پارتی تاوانبار دەکات بەلایەنگریکردن بۆ تورکیا.
لەجیاتی مین لەسەر ڕێگای میتی تورکیا دابنێت مین لەسەر ڕێگای پێشمەرگەی کوردستان دادەنێت و ڕێگای میت پاک دەکاتەوە لەمین! لەجیاتی بۆڕی نەوتی تورکیا لەگەڵ وڵاتێکی ئیقلیمی بتەقێنێتەوە بۆڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەتەقێنێتەوە! ٣٦ ساڵە دامەزراوە نەک ھەر ٣٦ مەتری خاکی داگیرکراوی کوردستانی ئازاد نەکردووە بەڵکو ٣٦ ھەزار مەتری بۆ تورکیاش بەجێ ھێشتوە! لەگەڵ ئەوەش خۆی سەپاندووە لەباشور و پارتی و حکومەتی ھەرێم تاوانبار دەکات کەنیەتی شەڕیان ھەیە! 

پارتی نیەتی شەڕ ھەبوایە ھەر لەدوای شەھیدکردنی شەش پێشمەرگەی کوردستان شەڕی دەکرد کەئێوە ھیچ بیانویەکتان نەھێشتەوە کەشەڕ نەکات بەڵام پارتی شەڕی ھێزێکی ڕاکردو ناکات کە ھیچی نیە لەدەستی بدات، ئەزمون و دەستکەوتەکانی خۆی پەلکێشی شەڕێک ناکات کەلەسەر ئێوە سەپێنراوە دەتانەوێت بەزۆر ھەرێمی کوردستان تێکەڵی ئەو شەڕە بکەن، ھەمو خەڵکی کوردستان لەھەر چوار پارچەی کوردستان لەئێوە بێزاربووە نایانەوێت ئێوە ھەبن تەنھا ئەوانە نەبن کە بەھەموو حوکمڕانیەک ڕازین تەنھا نایانەوێت حوکمڕانی کوردی ھەبێت کە تورک بێت ئێران بێت عەرەب بێت پەکەکە بێت بەس کورد نەبێت کەھیچ جیاوازیتان نیە جلو بەرگتان نەبێت گەر خاوەنی یەک ئایدۆلۆژیان کەھەمیشە کورد بچەوسێنەوە ھیچ دۆز و ئەزمونێکیش بەکورد ڕەوا نابینن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه