ھەر چەند کورسیەکانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق زیاتر بن سەنگی کورد لە بەغدا بەھێزتر دەبێت، بە پێچەوانەش ھەر چەند کورسی پارتی کەم بێت لەپەرلەمانی عێراق سەنگی کورد لەبەغدا لاوازتر دەبێت.
بەدڵنیایەوە ھەرچی شۆڤێنی و دژە کوردەکانن لەبەغدا کە زۆرینەن نایانەوێت پارتی دەھ کورسیش بەدەست بھێنێت، بەڵام لایان ئاساییە دڵخۆشیش دەبن سەد سەرکەوت و غالب و ئاڵا ئەسەدی و رێبوار و فیسار و ئەوانە ھەبن چونکە بەنوێنەری نوێنەرەکانی«خولامی خولامەکان»ی خۆیان دەزانن.
ئەوان دەھ کورسی پارتی بەمەترسی بۆ سەرخۆیان دەزانن کە پارتی میتودی کوردایەتی یە، سازش لەسەر ھیچ مافێکی کورد ناکات بۆ ھیچ کەس و لایەنێک بەڵام
سەد کورسی ھاوشێوەی سەرکەوت و غالب و ئاڵا و ڕێبوار و فیسار و ئەوانە نەک ھەر بەمەترسی بۆ سەرخۆیان نازانن بەڵکو بە پارێزەری خۆشیان دەزانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دێنن بەناوی نوێنەرایەتی کورد دژی مافەکان دەوەستن.
پارتی شەڕ دەکات کەھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان کەبەمادەی 140 ناسراون بەتایبەتی شنگال و کەرکوک بەڵام ئەوان ھەموو کارێک دەکەن کەھێزەکانی عێراق بەزەبری ھێز دەست بەسەر ھەموو ھەرێمی کوردستانیش بگرن شتێک نەھڵێنەوە بەناوی ئەزمونی کوردستان.
پارتی کوردستانچی یە بەشێکە لەعێراق بەپێی واقیعی ڕۆژ و بەرژەوەندی کورد سیاسەت دەکات بەڵام ئەوان عێراقچین بەناو سەربە کوردستانن بەدوای ھەر ئامرازێکن کەپێی دژایەتی مافەکانی کورد بکەن بەھەزاران بەھانەی بێ بنەما.
ھەموو ئامانجی شۆڤێنیەکانی عێراق، لەکەرکوک پارتی کورسی نەھێنێت بۆ ئەوەی بارودۆخی کەرکوک وەک ئێستا بمێنێتەوە کورد ھەر ژێردەستەبن و شاڵاو و ڕاگواستنی کورد بەردەوام بێت بەدەستی ھاوشێوەی ڕاکانێکی تر.
لە شنگال پارتی لاوازتر بکەن بۆ ئەوەی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە شنگال و ئەمنیەتی شنگال ھەر لە ژێر دەسەڵاتی چەتە و میلیشیایەکانی ئەوان بمێنێتەوە.
لەھەرێمی کوردستان کورسیەکانی پارتی کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی کوردستانیش پەلکێشی یاریە ئیقلیمیەکانی خۆیان بکەن وەکو خۆیان خاکی کوردستانیش بۆ بەرژەوەندی وڵاتە ئیقلیمیەکان بەکاربھێنن.
ھەمیشە شۆڤێنیەکانی عێراق ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی بە ڕێکەوتنێکی خراپ و بەرژەوەندی کوردستان و پارچەکردنی عێراق دەزانن بەڵام ڕێکەوتن لەگەڵ ئەوان بە ڕێکەوتنێکی باش و پارێزگاریکردن لەیەک پارچەیی عێراق دەزانن.
دەنگ دان بەپارتی دەنگ دانە بەشکۆی تاکی کورد، دەنگ دانە بەو کەسەی کەلەسەر مافەکانی کورد بەھەموو جیھان بڵێت نەخێر و سازش لەسەر مافەکانی کورد بۆ ھیچ کەسێک نەکات چەند بەھێزیش بێت.
دەنگ دان بە ئەوانی تر دەنگ دانە بە ڕاکان و حسن پلایس، دەنگ دانە بەھێزە میلیشیایەکان، دەنگ دانە بە شیعە توندرەوەکان کەھەر ھەلێکیان بۆ بڕەخسێت کۆتایی بە ئەزمون و شکۆی تاکی کورد دەھێنن کەئەوەی بەسەر کەرکوکیان ھێنا هەڵپەڕکێ ئەبێت بەرامبەر شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه