Kurdistan Press - ئاڵای کوردستان ئاڵای کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاڵای کوردستان

ئاڵا ڕەمزو ھێمای ھەر وڵات و نەتەوەیەکە، لەوانەیە زۆر وڵات ئەم ڕەمزەیان بە ئاسانی بەدەست ھێنابێت بەڵام ئاڵای کوردستان کە ڕەمزی نەتەوەی کوردە بە قوربانیدان و بەخوێنی سەدان ھەزار ڕۆڵەی ئەم وڵاتە بەدەست ھاتووە لەمێژوودا ھەموو ھەوڵێک درا ئەم ئاڵایە نەمێنێت و شتێک نەمێنێتەوە بەناوی ئاڵای کوردستان. 
 
سەرەتا قوربانی ئاڵای کوردستان ( پێشەوا قازی محمد ) لە ئازاری ساڵی ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی دامەزراند بوو بەخاوەن ئاڵای پیرۆزی کوردستان دوژمن بەرگەی ١١ مانگی نەگرت بەرامبەر کۆماری کوردستان و ئاڵای کوردستان چونکە لەگەڵ ھی ئەوان جیاواز بوو، لە ساڵی ١٩٤٧ کۆماری کوردستانی ڕوخاند (پێشەوا قازی محمد) لەلایەن حکومەتی کاتی تاران لەمەیدانی چوارچرای شاری مەھەباد لە سێدارەدرا، دوژمنان وایانزانی لە سێدارەدانی قازی محمد کورد کۆتایی دێت و ئاڵایان نامێنێتەوە بەڵام نەیانزانی ھەموو ڕۆژێک ١٠ قازی تر لەناو کوردا لەدایک دەبن درێژە بە خەباتی قازی دەدەن تا ئەوکاتەی ئاڵای کوردستان لە ڕیزی ئاڵا جیھانیەکان بەرز و شەکاوە بکەن (مصطفی بارزانی ) درێژەی بە خەباتەکەی دا بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان ھەر بەرز و شەکاوە بێت.

لە ساڵی شەستەکان بەھۆی ئەوەی ئاڵای کورد وەکو ئاڵای ئەوان نەبوو پێیان قبوڵ نەکرا (عبدلکریم قاسم ) فەرمانی لەناوبردنی کوردی دا دوای چەندین شەھید و قوربانی ئاڵای ئێمە ھەر بەرز و شەکاوە مایەوە و قاسمی لەناو چوو کودەتا کرا. 
 
دواتر حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتی ( صدام حسێنی ) دیکتاتۆر تەنھا لەبەر ئەوەی ڕەنگی ئاڵای کورد جیاواز بوو لەگەڵ ئاڵای ئەوان ئەنفالکراین و زیندە بەچاڵ کراین ھەر چی تەعزیب هەبوو لەسەر کورد بەکاری ھێنا ھەموو ھەوڵێکی دا کورد تەواو بکات شتێک نەمێنێتەوە بەناوی کورد و ئاڵاکە بەڵام ئیرادەی کورد ئەوەندە بەھێزبوو تۆپ و تەیارەکانی صدام نەیتوانی ئیرادەی کورد بشکێنێت صدامی دیکتاتۆریش لەناوچوو ئاڵای کوردستان ھەر بەرز و شەکاوە مایەوە. 

 لەساڵی ٢٠١٤ خەلافەتی داعش کەبەناوی ئیسلام ھاتبوون ویستیان ئاڵای ڕەشی خۆیان لە جیاتی ئاڵای کوردستان لەھەموو کوردستان بەرزبکەنەوە بەڵام پێشمەرگە قارەمان و سەربەرزەکان بە خوێنی خۆیان بەرگریان لەم ئاڵا پیرۆزە کرد نەیان ھێشت داعشێکی چیچانی و نەوەکانی ئەبوبەکر بغدادی ئاڵا ڕەشەکەی خۆیان لە جیاتی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزبکەنەوە. 

 بۆکۆتا جار لە ساڵی ٢٠١٧ چوار دەورمان ئەم ئاڵایەیان پێ قبوڵ نەکرا ویستیان بەھەر جۆرێک بێت ئەم ئاڵایە لە کوردستان دابەزێن و ئاڵای خۆیان بەرزبکەنەوە بەڵام جارێکی تر پێشمەرگە قارەمانەکان لەپردێ و سحێلا وتیان ستۆپ ئێرە کوردستانە تەنھا یەک ئاڵا بەرزدەکرێتەوە ئەویش ئاڵای پیرۆزی کوردستانە .

بارزانی فەرموی ( من لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لە سابلاخ لەدایک بویمە ھەموو دەقیقێکیش ئامادەم لەژێر سێبەری ئەو ئالایە و بۆ ئەو ئاڵایەش بمرم ) .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه