Kurdistan Press - عێراق موفلیسە عێراق موفلیسە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق موفلیسە

تەنھا لەعێراق، ئەو پارەیەی لەمانگێکی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەرف دەکرێت زیاترە لەو پارەیەی لە چوار ساڵی دوای ھەڵبژاردن لە پرۆژە و خزمەتگوزاری سەرف دەکرێت. خەڵک دەنگ بەو کەسە دەدات کە پارەیەکی باشی لەبەردەست بێت و ڕێکلامێکی باش دەکات، بەدەگمەن دەبینی لەعێراق کەسێکی ھەژار بگاتە کورسی دەسەڵات جا ھەر پۆستێک بێت و چەند شارەزا و پسپۆڕیش بێت. 

ھۆکارەش ئەوەیە نەخەڵک ئینتیمای نیشتمانی ماوە، نەئەوانەی حکومەت دەگرنە دەست، ھەریەکەیان تەنھا لە خەمی گیرفانن نەک نیشتیمان. جا گەر پارەی عێراقم پێ بدەن بیابانەکانی عێراق دەکەمە سەنگافور، بە پێچەوانەوە گەر سەرکردەکانی عێراقم پێم بدەن لەچەند ڕۆژێکی کەمدا سنگافورتان بۆ دەکەمە عێراق کە وێرانترە لەبیابانەکان! ئابوریەکی بەھێزی وەکو ئەمریکا پەک دەخەم لەماوەیەکی زۆر کەم قەرزێکی زۆر دەکەم.

کێشەی عێراق سەرۆک نیە، عێراق پڕە لەسەرۆک، لەھەر ماڵێکدا سەرۆکێکی ھەیە، لە بنەماڵەیەک دا دەھ سەرۆکی ھەیە، لە خێلێک دا سەد سەرۆکی ھەیە، لە شارێک دا ھەزار سەرۆک ھەیە، لەدەوڵەت دا ھەمویان سەرۆکن ھەریەک بەجیا خۆی بە سەرۆک دەزانێت دەڵێت منم کەس لەسەروی من نیە بەڵام عێراق خاڵی یە لەسەرکردەیەک کەھەموو عێراق بەڕێوە ببات، ھیچ عێراقیەک نیە بڵێت ئێمە! ھەر دەڵێن من!

عێراق موفلیسە لەپارەنا زۆرترین شت لە عێراق هەبێت پارەیە بەڵکو لەسەرکردەکان موفلیسە، سەرکردەیەک نیە کەھەموو عێراق بەڕێوە ببات بەڵام پڕە لەسەرۆکەکان کەتەنھا لەخەمی گیرفانی خۆیانن. ھەر بۆیە نەک ھەڵبژاردنێک بەڵکو سەد ھەڵبژاردنی تر بکرێت کێشەکانی عێراق تەواو نابن و وێرانتر دەبێت تەنھا گیرفانی چەند شەخس و کەسێک پڕتر دەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه