لەساڵی نەوەدەکان، بەرپرسانی تورکیا لەشارە کوردنشینەکانی تورکیا ڕەنگی ترافیک لە(سور و زەرد و سەوز) گۆڕیان بۆ ( سور و زەرد و شین) لەبەر ئەوەی ڕەنگی (سور و زەرد و سەوز) شێوەی ئاڵای کوردستانی بوو.
ھەتا سەرەتای سەدەی بیست و یەک ئاڵای کوردستان لەھەمو کونج و کۆڵانی جیھان قەدەغەکراو بوو، شتێک نەبو بەناوی ئاڵای کوردستان لەپارچە پەڕۆیەک زیاتر.
بەتایبەتی لەلایەن چوار دەورمان ھەموو ھەوڵێکیان سڕینەوەی ھێما و ڕەمزی نەتەوەی کورد بوو.
لەساڵی 2005 کاتێک بارزانی بەسەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا، لەیەکەم قسەکانی وەکو سەرۆکی ھەرێم لەپەرلەمانی کوردستان فەرمووی ( من لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لەدایک بووم، ھەموو کات ئامادەم لەژێر سێبەری ئەم ئاڵایە و بۆ ئەم ئاڵایە بمرم).
ئیدی بە دوای ئەم قسە زێڕینانە، دیبلۆمەسیاتی ماڵی بارزان کەوتە جوڵە بۆ بەناساندنی کورد بەجیھان.
بەجموجۆڵی دیبلۆماسیەتی ماڵی بارزان کەھەڵگری دۆزی ڕەوای کوردایەتین
لەمپەڕ و لەوپەڕی جیھان ھێدی ھێدی ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵاکانی وڵاتانی جیھان ھەڵکرا، لە داڤوس و میونشن و لە زۆر وڵاتانی ئەوروپا ئاڵای کوردستان ھەڵکرا. لەپاڵ زۆربەی سەرۆک و بەرپرسە گەورەکانی جیھان ئاڵای کوردستان ھەڵکرا. کە ئاڵای کوردستان ھەڵگری ئاواتە سیاسیەکانی نەتەوەی کورد و دیارکەری شوناسی کوردە. ھەتا ئاڵای کوردستان بمێنێتەوە شوناسی کورد بەزیندویی دەمێنێتەوە ھەنگاو بەھەنگاو بەرەو ئامانجە پیرۆزەکە دەڕوات.
ئەمڕۆش ئیمپراتۆریەتی سەفەوی جاران و ئێرانی ئێستا کە سنورەکانی خۆی لەسەر نەفەسی کوردەکان دانراوە ھەمیشە ئینکاری لەھەبونی کورد دەکرد، بۆ یەکەم جار بەفەرمی ئاڵای کوردستان لەپایتەخت ھەڵکرا بەئامادەبونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەنەوەی بارزانی یە، ئیدی ئەمە بەتەنھا ھەڵکردنی ئاڵایەک نەبوو بەڵکو خۆیان گومانیان لەدروستکردنی ئیمپراتۆریەتی جارانی خۆیان کرد، و قبوڵکردنی کورد وەکو نەتەوە، و کە ئاڵا ھێمای نەتەوەیە، کە ئاڵا ھەبوو نەتەوە ھەیە، کە نەتەوە ھەبوو وڵاتێک ھەیە کە پێی ئەڵێن کوردستان.
ماڵی بارزان، کوردی لەنەبونەوە ھێنایە ھەبون، کورد لە دەرەوەی ھاوکێشەی سیاسەت کردیان بەژمارە لەھاوکێشەی سیاسەت لەناوچەکە، ئاڵای کوردستانیان لەپارچە پەڕۆیەکەوە کرد بەئاڵای فەرمی نەتەوەیەک، شکۆی تاکی کوردی لەھەموو ناوچەکە پاراست، ئیرادەی کوردی ڕادەستی ھیچ لایەک نەکرد.
وازیان لێ بێنن ئەوان دەزانن چۆن ئەم دۆزە بەرەو پێش ببەن ھەتا دەگەنە لوتکە. ئەو ڕۆژەش نزیکە ھەر چی نەیاری کوردە وەکو ئەمڕۆی ئێران ئاڵای کوردستانی ھەڵکرد دان بە دۆز و ھەبونی کورد دەنێن لەسایەی ماڵی بارزان.
وەڵام بدەوه