بارزانی چەند ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم "ئەگەر لە سێ مەتریش بێت دەوڵەتی کوردی دروست دەکەم " بارزانی قوربانی زۆری داوە بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی دروست بکات ھەرگیز دەستی لێ بەرنادات.
لەیەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 1992 بارزانی داوای مافی چارەنوسی گەلی کوردستان کرد فەرموی مافی چارەنوس واتە سەربەخۆیی لەوەش بێتە خوارەوە واتا ھیچ.
بارزانی تەنھا لەناو خێزان و خانەوادەی خۆی چەندین شەھیدی داوە باب و باپیرانی لە زیندانی سیاسی بوون چەندین جار خێزانەکەی ئاوارەبون بەڵام لەسەر ئەم ھەموو ناخۆشیانە دەستی لەسەربەخۆیی کوردستان بەرنەدا.
بارزانی چۆکی بەرامبەر صەدام دانەنا کاتێک تەنھا لە عەشیرەتەکەی 8 ھەزار بارزانی زیندە بەچاڵکران لەمەش دەستی لەسەربەخۆیی ھەڵنەگرت فەرمووی شەڕ بۆ کوردستان دەکەین نەک بۆ وڵاتانی تر تا یەک دڵۆپی خوێن لە لەشمان مابێت دەجەنگین بۆ ئەوەی ئازاد بین نەک ژێردەستی تورک و عەرەب و فارس بین.
سەرۆک بارزانی لە ساڵی 2005 سەرۆک کۆماری عێراقی ڕەتکردەوە چونکە ھەرگیز ئامادەنەبوو سوێند بەیەک پارچەیی عێراق بخوات فەرموی بۆ من پێشمەرگەی کوردستان گەورەترین پۆستە بوبە پێشمەرگەی سەربەخۆخوازی کوردستان.
بارزانی بەدرێژایی شەڕی داعش کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێھێشت بارەگایی خۆی لەژێر خێمەیەک لە سەنگەری شەڕ دانا پێیەکی لە سەنگەرەکانی شەڕ بوو و پێیەکی لە وڵاتان بوو بە دیبلۆماسیەت و سیاسەت داوای پاڵپشتی و ھاوکاری وڵاتان دەکرد بۆ کوردستان ھەمو ھێرشەکان بە سەرپەرشتی بارزانی دەکران ھەر وەفدێک و ھەر کەسێک لە ھەر ولاتێک ھاتبوایە لای بارزانی لە ژێر خێمە لە سەنگەری شەڕ پێشوازی لێدەکرا نەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی بارزانی بەڵێنی دا تا ئەم شەرە سەخت و دژوارە تەواو دەبێت شان بە شانی پێشمەرگە لە سەنگەری شەڕ بمێنێتەوە و فەرموی یان ھەمومان پێکەوە دەمرین یان ھەمومان پێکەوە بەئازادی و سەربەرزی دەژین.
سەرۆک بارزانی لەئەیلولی پیرۆزی ساڵی 2017 بە ھەموو جیھانی وت نەخێر بە میللەتی خۆی وت بەلێ ئامانجەکەی ئەوەبوو کورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر ھەموو ناسنامەی کوردەکان بنوسرێت کۆماری کوردستان دەوڵەتێک بۆ 48 ملیۆن کورد دروست بکات ببێتە ناوەندێکی پارێزراو بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان چیتر کورد لەژێر دەستی عەرەب و تورک و فارس نەبێت و بە ئازادی بژین بەڵام ئەم جارەش 38 کاڵفام ڕێگریان کرد لەسەربەخۆیی کوردستان ئەم ئامانجەیان دواخست بەڵام ھەڵیان نەوەشاندەوە دڵنیابن لەکات و ساتی گونجاودا سەربەخۆیی کوردستان دەبینین چونکە بارزانی ھەرگیز دەنگی 93%خەڵکی کوردستان بەفیڕۆ نادات
وەڵام بدەوه