Kurdistan Press - دوو قسە لەنێوان من و برام و کوچی گەنجان دوو قسە لەنێوان من و برام و کوچی گەنجان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو قسە لەنێوان من و برام و کوچی گەنجان

برایەکەم ھەیە خوێندنی تەواو نەکردووە، تەمەنی 24 ساڵە، چەند ساڵە بە ئەوروپاوەی گرتووە ھەر ئەڵێت دەچمە ئەوروپا، منیش پێم وت ھۆکار چیە سوری بچیە ئەوروپا، وتی برا من دەمەوێت بچمە ئەوێ ئیش بکەم داھاتوم ھەبێت، وتم ئێ برا ئەگەر ئیش دەکەی لێرەش ئیش ھەیە، بڕۆ فڵانە ئیش ڕۆژانە 25 ھەزارە مانگانە زیاتر لە 700هەزارت دەست دەکەوێت و ئیشێکی قورسیش نیە وتی نا من ئەو ئیشە ناکەم، ئەی لە خوارندگەھ ئیش ناکەی، وتی برام من کو ئەو ئیشانە دەکەم، ئەی فڵانە ئیش ئەو بەپۆزەوە وتی برا من ئەو ئیشانە ھەر ناکەم.

منیش پێم وت گەر بچیە ئەوروپا زۆر بەشانس بی ئیشێکی زۆر لەمانە کەمتر و قورسترت دەست دەکەوێت، ھەموو کەس لە ئەوروپا ناتوانن لەخواردنگەھ یان کافتریا ئیش بکەن، زۆربەیان تەوالێت پاک دەکەنەوە ،ئیشی پاکەرەوەی و ئەوانە دەکەن و بەشانازیەوەش دەیکەن، دەنگی دھۆڵ لەدوورەوە خۆشە وا ئەزانی دەچیە ئەوروپا دەبیە بەڕێوبەری کۆمپانیەک و سەیارەیەکی مۆدێلت دەبێت کچی زۆر لەدەورت کۆدەبنەوە وا نیە ئەو ئیشەی لێرە ھەیە گەر بیکەن زۆر باشترە لەوێ خزمەتی وڵاتی خۆشتان دەکەن بۆ خزمەتی وڵاتی بێگانە دەکەی.

زۆربەی گەنجانی خۆمان بەھۆی فلان و فیسار حیزب ڕقی دونیایان لەنشتیمانە کەچەند ساڵە چەندین شەخس و حیزب بەبەرنامەوە کاری لەسەر دەکەن کە ئیتمای نیشتمانی لای گەنجان نەھێلن کەسەرمایەی ھەر وڵاتێکن، وایان لەگەنجان کردووە جیاوازی نەکەن لەنێوان وڵات و حیزب، حیزب ئامرازە نەک ئارمانجە، و کوردستان مولکی ھیچ حیزبێک نیە ھەموو حیزبێک ئامرازن بۆ ئامانجێکی گەورەتر کەخزمەتکردنی وڵاتە،  ئەمڕۆ لەوانەیە حیزبێک لەلوتکەی دەسەڵات بێت و سبەی نەمێنێت بەڵام کوردستان ھەر دەمێنێتەوە، بەھەزارانی وەکو منیش خۆی فیدایی دەکەن تا بمێنێتەوە. کەلای من دایک و نیشتیمان دوو پیرۆزترین شتن، لەھەر کامیان کەمت بێت ھەر شتی تری ھەبێت ژیانت تەواو نابێت وبەئازارەوە دەژی، کەتۆ لەو شتەت کەمە کە ھیچ شتێکی تر شوێنی پڕ ناکاتەوە.  

لەوەتەی حیزبانی بەناو ئوپۆزسیۆن و کەناڵانی بەناو ئەھلی و سەربەخۆ و نوسەرانی بێلایەن دەرکەوتون لەکوردستان دۆخی خەڵک ڕۆژ بەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت،نەوەیەک پەروەردەکردوە کە تورەیە لەھەموو شتێک، ھەردەمی دەکاتەوە جنێو بە دارو بەردی ئەم وڵاتە دەلێت تف لە نیشتیمان دەکات، بەھیچیش ڕازی نیە، 
نەوەیەکی تەواو تەمبەل دروستکردووە، شەو ھۆشیار و ڕۆژ خەوتو، ھەر نارگیلی و ئینترنێتی ھەبێت باکی بەھیچەوە نیە، ھەر چاوی لەسەروی خۆیە، دەیەوێت بێتە سەر سفری حازر  بەڕۆژێک ڤیلایەک و جی کلاسێک و موچەیەکی فول ھەبێت و ئانجڵینا جوڵیەك لەتەنیشتی بێت. ئەوەی بەسەر پەروەدەی گەنجان ھاتووە کەنائومێدە لەھەموو شتێک حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و نوسەرە بەناو سەربەخوەکان و کەناڵە فەوزاچیەکان بەدەرەجە یەک ھۆکارن دواتر حیزبانی دەسەڵات بەدەرەجە دوو کە ڕێگایان داوە ئەم فەوزایە دروست بێت بەھۆکاری پیشیلنەکردنی پرەنسیەکانی دیموکراسیەت.

من ناڵێم کەموکورتی نیە بەڵێ زۆریش ھەیە، بەڵام زۆربەی گەنجانی خۆمان بەو عەقلیەتە کەلێرەن کە ھیچ ناکەن ئەگەر لەئەوروپابون زۆربەیان دەمرین لەبرسا، ئاخر لەوێ ھەموو ڕۆژ ئیش نەکەی کەس باکی بەوە نیە لەسەر شەقامێک بمری لەبرسا.  لەوێ چەند کەس بی لە خێزان دەبێت ھەمویان ئیش بکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاساییت ھەبێت و نەمری لەبرسا بەس لێرە لە ماڵێک دا یەک کەس ئیشێکی زۆر بەستیش بکات نامرن لەبرسا و خواردنێکی زۆرباشتریش لەوێ دەستیان دەکەوێت، جیاوازی ئەوێ و ئێرە تەنھا یاسا و سیستەمی وڵاتە ئەوش تەنھا بۆ ئەوانە نەک بۆتۆ، ھەتا ناسنامەت نەگۆڕن و نەتبەنە سەر ڕەچەڵەکی خۆیان حسابت بۆت ناکرێت مافت نادەنێ. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه