Kurdistan Press - کێشەکانی عێراق و ترسی پێکھاتەکان لەیەکتر کێشەکانی عێراق و ترسی پێکھاتەکان لەیەکتر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەکانی عێراق و ترسی پێکھاتەکان لەیەکتر

لەعێراق دا پێکھاتەکان ھەمیشە ترسیان لەبەرامبەر یەکتری ھەبووە، ھیچ کامیان متمانەیان بەئەوی تری نەبووە، ھەمیشە بەترس و لەرزەوە لەگەڵ یەکتر ژیاون، ھەریەکیان ترسی لەوەی تر ھەبووە ئاخو کە دەسەڵات وەردەگرێت چارەنوسیان چۆن دەبێت. شیعە ترسی لە ڕابردووی عێراق ھەیە کە مێژوویەکی ڕەشی ھەبووە کاتێک سونە دەسەڵاتدار بوو، سونە ترسی لە داھاتووی خۆی ھەیە لەعێراق کە بەتەواوی پەراوێزبخرێن بەزیاتر دەسەڵاتی شیعە. 

کورد ترسی لە ڕابردووی خۆی ھەیە کە سونە دەسەڵاتدار بوو ئەنفاڵکران و زیندەبەچاڵکران ھیچ نەما بەسەر کورد نەھێنن، 
کورد ترسی لەئێستای خۆی ھەیە کەشیعە دەسەڵاتدارە کەبە بڕینی بودجە سکی تاک بەتاکی کورد ئەنفاڵکرا و خۆسەپاندنی شیعە لەزۆربەی پرسەکان کە بەپێی کەمینە و زۆینە  بڕیار دەدەن و خۆیان دەسەپێنن، کورد ترسی لە داھاتوی خۆی ھەیە بە وەرگرتنی دەسەڵات لای گروپە توندرەوەکانی حشدی شیعە کەکورد تێکەلی ململانێی خۆیان بکەن کەشەڕی بەوەکاڵەت بۆ وڵاتانی ئیقلیمی دەکەن دژی ئەمریکا. 

دوای ڕۆخانی ڕژێمی بەعس، ئەڵتارنیتڤی ئەم ترس و لەرز و خۆسەپاندنە پێکھاتەکان لەسەر دەستورێک ڕێکەوتن، کە مافی ھەموو پێکھاتەکان تێدا پارێزراوە، پرەنسیپی خۆسەپاندن کێ بەھێزە کێ لاوازە لادرا، پرەنسیپی شەراکەت لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان تێدا جێگیرکرا. بۆماوێک عێراق لەھەموو رویەکەوە پێشکەوتنی بەرچاوە بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەداخەوە ھەر کە شیعە شوێن پێی خوی گرت لەدەسەڵات، پشتی لەدەستور کرد  شەڕاکەت ڕەتکردوە خۆی سەپاند عێراق بەرەوە ئایندەکی نادیار و ھەڵدێر برد. 

کێشەکانی عێراق پێشیلکردنی دەستور و  عاقڵێکی بەرتەسکی  حوکمڕانی یە لای دەسەڵاتدارەکان، و نەبونی سیستەمێکی  سەرکەوتوی ئیداری بۆحوکمڕانی وڵات، ھەموو دامەزراوەکانی فەرمی وحکومەت بون بەبارمەتە بەدەستی گروپە میلیشیایە کانی دەرەوەی حکومەت، عێراق باشترین دەستوری ھەیە کەچی نەکار بە دەستور دەکەن نەخۆیان خاوەن بڕیارن لەپرسە گرنگەکان دا بەڵکو بڕیارەکان لەسەر دەسەپێنن ئەو ئەوانەی عێراق بەرێوە دەبەن فەرمانبەی وڵاتی بێگانەن و تەنھا جێبە جێکاری بڕیارەکانن! 

کورد نەلەرابردوو نەلەئێستا سەرچاوەی ھیچ کێشەیەک نەبوە بەڵکو ھەمیشە نیەتی پاک بوە لەگەڵ چارەسەرکرنی کێشەکان بووە بەڕێگای دیالوگ، ھەمیشە ناوبیژوانێکی حەکیم بووە لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان داوە، لەپرسە ئاڵوزەکانیش بێ لایەنی خۆی پاراستووە لەسەر ھیچ لایەنێک نەشکاوە. بەڵام پێکھاتەکانی تر ھەر کامیان دەسەڵاتدار بووە درێغیان نەکردوە لەدژایەتی کردنی مافەکانی کورد. 
 
گەر کار بەدەستور کرابویە، نە داعش دروست دەبوو ، نەموصل  دەکەوت، نەعێراق بەرەو ھەڵدێر دەچوو، عێراق دەبوو بوکی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، نمونەیەکی جوانی ھەموو ناوچەکە دەبوو، نەک وەکو ئێستا کەھەموویان لە عێراق ڕادەکەن ڕۆژانە بە ھەزاران خەڵکی کوچی دەرەوەی وڵات دەکەن بەھۆی نەبونی ھیچ خزمەتگوزاریەک لەھەموو ڕوویەکەوە. نائارامی لەسەرجەم شارو شاروچکەکانی عێراق گرتووە، ھیچ تاکێکی عێراق لە ژیانی خۆی دڵنیا نیە. چارەسەری ئەم دوخەی عێراق نە بەدەستور دەکرێت نەبەھیچ سیستەمێکی حوکمڕانی تەنھا چارسەری دابەشبونی عێراق. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه