Kurdistan Press - پەکەکە و دروشمەکانی پەکەکە و دروشمەکانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە و دروشمەکانی

پەکەکە، یەکەم حیزبی کوردی بوو لەکاتی دامەزراندنەکەی دروشمەکانی کوردستانی مەزن بوو، وایان خۆیان دەردەخست کە سنورەکانی سایکس بیکۆ تێکدەشکێنن و ناسیۆناڵیزمی کوردی لەپارچەیەکی کوردستان تێدەپەڕینن بۆ پارچەیەکی تری کوردستان. 
بەڵام بەداخەوە ھەر دوای چەند ساڵی کەم دەرکەوت ئەو دروشمانە تەنھا بڵقی سەر ئاون تەنھا بۆ ڕاکێشانی ھەست و سۆزی خەڵکی نیشتیمان پەروەرە، کە ھەر پەکەکە یەکەم حیزب بوو داوای برایەتی گەلان کرد بەبێ ھەبونی دەوڵەتی کوردی! پەکەکە ھێندە شەڕی حیزبەکانی کوردی لەھەر چوار پارچەکانی کوردستان و و دژایەتی ئەزمونەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە نیو ئەوەندە شەڕی تورکیا و دوژمنەکانی کورد نەکردووە. 
پەکەکە و تورکیا سالب و موجەبن، بەبێ یەک مانایان نیە، ھەر شوێنێک تورکیا ئامانجی بێت وەکو سالب دەچنە ئەو شوێنە موجەبی تورکیا بەدوای خۆیان ڕادەکێشن!
بەدرێژایی مێژوو ھیچ ھێزێک نیە بەقەد پەکەکە خاکی دۆڕاند بێت، ھەر دەڵێن بەرخودان ژیانە کەچی بەرخودانی پەکەکە بۆ ھەموو وڵاتان بووە بەس بۆ کورد نەبووە! 

ھەتا پەکەکە مابێت جاشایەتی بەر ھیچ ھێزێکی تر ناکەوێت، کۆمپانیای جاشایەتی بەجلوبەرگی کوردی دروستکردووە، جاشایەتی لەنێو پەکەکە ھێندە زۆرە دەتوانێت بۆ ھەموو وڵاتانی جیھان ھاوردەی بکات بەشیان دەکات بەزیادەوەش.،
ئەگەر بەجاشایەتی وڵات دروست بکردرایە ئێستا پەکەکە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەویتان بەیەکەوە تێپەڕاندبو، 
دەوڵەتێکی ھێندە مەزنتان دروست دەکرد دەبوو ناوێکی نوێ لە فەرھەمگی زمان دەرکردبایە بۆ وڵاتی ئێوە چونکە ھیچ وڵاتێک و ئیمپراتۆریەتێک ھەندەی ئێوە مەزن نەدەبوو ، بەڵام تائێستا خاوەنی یەک مەتری خاک نین ونابن، ئێوە ھێزی ڕزگارکردنی خاک نین بەڵکو تەنھا خاک بەدەستەوە دەدەن، کوردایەتی وەکو ئامرازێک بەکاردێنن بۆ شەڕعیەت دان و جاشایەتی خۆتان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه