ئەم ئاڵۆزیانەی لەناوخۆی یەکێتی ھەیە نە لەبەرژەوەندی کوردستانە، نە پارتی ھەوڵی بۆ دەدات، لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوو پارتی و یەکێتی ڕکابەری یەک بونە، بەڵام ڕکابەری بەمانەی یەکتر سڕینەوە نا بەڵکو ڕکابەری لەسەر بنەمای کێ زیاتر خزمەتی ئەم وڵاتە دەکات،
کێ دۆزی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراو لای چوار دەوری بەرەو پێشەوە دەبات. پارتی حیزبێکی نیشتیمانی یە بەدرێژایی 75 ساڵی تەمەنی خەبات دەکات دەیەوێت بەھێزترین حیزب بێت نەک تەنھا لە سەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی ھەموو ناوچەکە بەڵام لەسەر حساب و سڕینەوەی حیزب و لایەنێک نا بەڵکو بەکردار و گوفتارەکانی کەخۆی کردووە بەقەڵغان بۆ نەتەوەیەکی ژێر دەست.
پارتی ھەمیشە ھەوڵی داوە کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەربکرێن، زۆر جاریش ھەوڵی نێوەندگیری داوە نەک تەنھا بۆ حیزبەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق و بەشەکانی تری کوردستانیش، پارتی ھەمیشە ھەوڵی داوە ناوبژیوانێکی دادپەروەر بێت لەنێوان ھەموو لایەنەکان بە تایبەتی کە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەرکردایەتی شیعە و سونە زۆر بوە پارتی چۆتە نێوانیان کە گرژیەکان کەم بکاتەوە بگەنە چارەسەرێک بەڕێگای دیالۆگ، گەر نەشی توانیبێ چارەسەری بکات بێ لایەنی خۆی پاراستووە بۆ ھیچ جارێکیش ھۆکاری کێشەکان نەبووە و نابێت.
ھەرلەسەر دەمی عبدلکریم قاسمی تا ئێستا پارتی قەد دەست پێشخەری شەڕی نەکردووە، ھۆکاری ھیچ ئاڵۆزیەک نەبووە لەنێوان ھیچ لایەنێک و شەخسێک دا، باوەڕی تەواوی بە دیالۆگ و گفتوگۆ ھەبووە ھەوڵی بۆ گفتوگۆی زیاتر داوە، کەشەڕیشی لەسەر سەپێنراوە تەنھا بەرگری کردووە، ھەمیشە شەڕی پارتی بۆ کۆتایی پێھێنانی شەڕ وئاڵۆزی بووە فیشەکی پارتی فیشەکی بەرگری بووە نەک بەپێچەوانەوە.
ئێستاش پارتی نەک ھەر لەگەڵ ئەم ئاڵۆزیانە نیە کە لە ناوخۆی یەکێتی ھەیە،بەڵکو وەکو ھەمیشە ھەوڵی تەواویش دەدات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێگا چارەسەرێک و ئاڵۆزیەکان گەورەتر نەبن، گەر نەش توانێ چارەسەری بکات بێ لایەنی خۆی وەکو ھەمو جار دەپارێزێت.
پارتی ئامانجی گەورەترە، پێویستی بە ناوخۆیەکی بەھێز و یەک گوتاری لایەنەکانە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ھەر تەحەدایەک لەسەر پێگەی ھەرێمی کوردستان، کەماوەیەکە لای نەیارانی کوردستان لەڕێگای موشەک و درۆن ھەولێر دەکرێتە ئامانج بۆ وێرانکردن و لاوازکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه