مەسرور بارزانی، لەسەروی ھەموو فشارەکانی ناوخۆ و بەغدا و دەرەوە و دۆست و نەیارەکانی مەلەفی نەوت کە شادەماری ئابوری ھەرێمی کوردستانە لە ڕادەست بونەوە ھێنایە سەر مێزی گفتوگۆکردن، جارێکی تر شۆڤێنیەکانی بەغدا ناچارکران بەڕێکەوتن، لەگەڵ ئەوەش بەیاسایی کرد واتا ھەرێمی کوردستان وەکو وڵاتان بە یاسایی و بەفەرمی نەوت لەبەندەری جیھانەوە دەفرۆشێت.
مەسرور بارزانی، کارتی برسیکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی لەدەستی نەیارەکانی کورد دەرھێنا ئاسایشی خۆراکی زامن کرد کە ھەرکاتێک وڵاتانی دەوروبەر بیان ویستایە ھەرێمی کوردستان ببەنە ژێر ڕکێفی خۆیان ئەم کارتەیان بەکاردەھێنا. بەڵام جەنابیان چارەسەری ھەمیشەیی کرد ھەم لەسودی جوتیارانە کەئیدی ترسیان نابێت بەرھەمی ئەوان ساغ نەکرێتەوە، ھەم وڵاتانیش ناتوانن بەم کارتە فشار لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست بکەن بۆ ھەر پرسێکی سیاسی.
مەسرور بارزانی، ئابوری ھەرێمی کوردستانی لەسفرەوە بوژاندەوە، کەھەرچی نەیارە ھەم لەناوخۆ و لە دەوەرە چاوەڕێی شکستی کابینەکەی بون و پەک کەوتنی ھەرێم کوردستان ڕادەستکردن بەئەوان بێت، بەڵام جەنابیان بەپلانێکی درێژخایەن شکستی بەپیلانەکانی ئەوان ھێنا جارێکی تر ئابوری ھەرێمی بوژاندەوە، زۆری بڕیوە کەمی ماوە جارێکی تر ئابوری کوردستان بگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2014.
مەسرور بارزانی، موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی بەبێ بەغدا جێگیر کرد، کەئامانجی جەنابیان ئیدی فەرمانبەران چاویان لەبەغدا نەبێت خۆیان بتوانن موچە دابین بکەن، ھەم ئیدی موچە وەکو کارتی موزایدە بەکارنەھێنرێت بەڵکو موچە مافی فەرمانبەرانە و ئەرکی حکومەتە دابین بکرێت.
ھەر چەندە لەم دوو مانگەی کۆتایی بەپیلانی ھەندێک لایەنی ناوخۆ موچە دواکەوت، بۆ ئەوەی شەڕ بە خەڵک بکەن بەم کارتە وەکو ھەمو جار تێکەڵی بانگەشەی ھەڵبژاردن بکرێت، بەم زوانە ئەم کارتەش بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لەدەست لایەنەکان دەردەھێنێت.
مەسرور بارزانی، بە قەیرانێکی سەختەوە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو کەئابوری زۆربەی وڵاتانی پەک خست بوو، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبوو لەبەرامبەر دروست نەکردنی پرۆژەکان، جەنابیان لەھەموو پارێزگاکانی ھەرێم بەبێ جیاوازی زۆر پرۆژەی دروست کرد، بەجادەی سەردەم، چەندین پرۆژەی وەبەرھێنان کە لە ماوەیەکی نزیک دا بەرھەمەکەی دەردەکەوێت، ئابوری ھەرێمی کوردستان چەند ھەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەچێت.
مەسرور بارزانی، دەستی حیزبی لەحکومەت دورخستەوە، لە ھەر پرۆژەیەک جگە لەنوێنەری حکومەت ڕێگا بەھیچ شەخسێکی حیزبی نەدا کەبەشداربێت لەھەر پلەو پۆستێک بێت، جاران بچوکترین پرۆژە بەرپرسی حیزبەکان لەھەموو ڕەنگەکان مەقەسێکی بەدەستی بوو بۆ بڕینی قردێلەکە بەدەستکەوتی حیزبەکەی دەزانی، ئێستا پرۆژەکان جگە لە نوێنەرەکانی حکومەت ھیچ بەرپرسێکی حیزبی بەشدار نابێت دەستکەوتەکەش بەناوی حکومەتە نەک حیزبەکان .
ھەرچەندە کەموکورتی زۆرە، خەڵک مافی خۆیەتی گلەیی بکات، داوای ژیانێکی زۆر باشتر لەمەی ئێستا بکەن، بەڵام جەنابی مەسرور بارزانی دەیەوێت بناغەیەکی پتەو دروست بکات ئیدی جارێکی تر ناچار نەبن ئەم بناغەیە بڕوخێنەوە، لە سەرەتاوە دەست پێ بکەنەوە، جەنابیان دەیەوێت چارەسەری ھەمیشەیی بکات پەیژە بەپەیژە بچێت ھەموو پەیژەکان پتەو دروست بکات نەک پەیژەی یەکەم بچێتە چوارەم و چارەسەری کاتی بکات لەداھاتوودا ناچار بێت بەھۆی پەیژەی دووەم و سێیەم جارێکی تر بێتەوە خاڵی سفر لەپەیژەی یەکەمەوە دەست پێ بکاتەوە.
خەڵک بەرد لەداری بەری دەگرێت نەک لە داری بێ بەر ، مەسرور بارزانیش ھەرچەند زیاتر ھەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کوردستان بەشێوەیەکی ھەمیشەی و بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان فشار و دژایەتی زۆرتر دەکرێتە سەر ھەم لەدەرەوە ھەم لەناوخۆ.
وەڵام بدەوه