Kurdistan Press - ڕیفراندۆمی بارزانی و ئیمبراتوریەتی عوسمانی و سەفەوی ڕیفراندۆمی بارزانی و ئیمبراتوریەتی عوسمانی و سەفەوی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕیفراندۆمی بارزانی و ئیمبراتوریەتی عوسمانی و سەفەوی

لەوەتەی تورکیا و ئێران ھەژمونی خۆی لەناوچەکە زیاد دەکەن بە ناڕاستەخۆ دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەردەمی ئیمبراتوریەتی عوسمانی و سەفەوی، گەلانی ناوچەکە ھەریەکیان چووە ژێر ھەژمونی ئمبراتوریەتێک بوون بەشێک لە خەونی دامەزراندنی ئیمنراتوریەتی ئەوان بەڵام تەنھا لەھەموو ناوچەکە بارزانی یە لەملا نەچووە ژێر ھەژمونی ئێران و لەولا نەچووە ژێر ھەژمونی تورکیا. ھەرچەندە فشاری زۆر ھەبوو لەسەر بارزانی لەھەردوو لا کەدەست بەرداری ڕیفراندۆم بێت.

لە ڕوانینی تورکیا و ئێران ڕیفراندۆمی کوردستان دەست درێژی کردنە بۆ سەر ئیمبراتوریەتی ئەوان کەکاتی خۆی بەزەبری ھێز بەدەست ھێنابو، لە دیدی ئەوان شتێک نیە بەناوی کوردستان و سنۆرەکانی بەڵکو تەنھا دوو سنۆری ھەیە سنۆری سەفەوی و سنۆری عوسمانی جاران، مولەتیش لەکەس وەرناگرن بۆ تێپەڕاندنی سنۆرەکانی ناوچەکە چونکە بەخاکی خۆیان دەزانن و خاوەنی ڕاستەقیەنەکانیان بون بە بێگانە لەسەر خاکی خۆیان بەڵام
بارزانی بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم ھەروەک وابوو ئیمبراتوریەتی سەفەوی و عوسمانی ھەڵوەشاندەوە، بەھەردوولایان وت ڕێگا نادەم فڕاوانکردنی سنۆرە دەستکردەکانی ئێوە لەسەر حسابی خاکی کوردستان بێت.دیوێکی تری ڕیفراندۆم ئەوەبو کەبارزانی  بەتورکیا و ئێران وت کوردستان خۆی دەوڵەتە و بەشێک نیە لە ئیمبراتوریەتی ئێوە کەکاتی خۆتان بە زەبری ھێز داگیرتان کرد کورد خۆی نەتەوێکە خاوەنی نیوەی ئەو خاکە کەئێستا ئێوە لەسەر دەژین، و دەوڵەتی کوردستان واقیعیە نەک خەیالە کە ئێوە لەبینی ئەو دەوڵەتە کوێر و لاڵن قەد ناتانەوێت ھەر بیریش لێ بکەنەوە.  

گەر بارزانی بەرژەوەندی شەخسی بویستبایە قەد ڕیفراندۆمی ئەنجام نەدەدا ھەر باسیش نەدەکر وەکو ئەم و ئەو و وئەوی تر  دەبوو پیاوی ئێران و تورکیا لەژێر ھەژمونی و ئەجێندای ئەوان دەر نەدەچوو، بەڵام بارزانی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا لەناوچوار دەوری ئاگر بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بەھەر دوو عەنتەرانی ناوچەکە و تەواوی جیھان وت نەخێر بەگەلی کوردستان وت بەلێ. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا