Kurdistan Press - ھەر یەک دیناری سلێمانی بەچوار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت ھەر یەک دیناری سلێمانی بەچوار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەر یەک دیناری سلێمانی بەچوار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت

ڕاستیەک ھەیە، تائێستا کوردستان تەنھا بەقسە یەک ئیدارەیە گەر نا لەھەمو پرسێک دا دوو ئیدارەیە، سیاسیەن دوو ئیدارەیە داھات ڕادەستکردن بۆ حکومەت دوو ئیدارەیە، پابەند بوون بە ڕێنمایەکانی حکومەت دوو ئیدارەیە، ئیداریەن دوو ئیدارەیە، 
لەھەر شتێک دا دوو ئیدارەیە تەنھا لە موچە دابەشکردن یەک  ئیدارەیە! خۆی لە ڕاستی دا دەبوو لە سیاسیەن و ئیدارەییەن  ھەر شتێکی تر یەک ئیدارەبوون تەنھا لەموچەدا لامەرکەزبون ھەر پارێزگایەک ئیدارەی خۆی ھەبوو! 
بەڵام 
بەدڵنیاییەوە ئەگەر یەک ئیدارەیی موچە لەبەرژەوەندی حاکمەکانی سلێمانی نەبوایە دەمێکە ئەو پارە کەمەی وەکو ڕەمزیش بۆ حکومەت دەنێرن نەی دەنارد، موچەشیان دەکردە دوو ئیدارە، بەڵام چونکە لە موچە دا لەبەرژەوەندی ئەوانە، کە ھەر یەک دیناری ئەوان ڕادەست دەکەن سێ دینار ھەندێک جار چوار دینار و پێنچ دینار لەحکومەت وەردەگرن. جا ھەر شتێک بکەنە دوو ئیدارە قەد دەست بۆ دوو ئیدارەدانی موچە نابەن! 

لەم ناوەداش موچەخۆر زەرەرمەندی یەکەمە، ھەندێک حیزب ھەن ڕۆژ شین بۆ موچەخۆران دەکەن شەویش پیلان دائەنین  کەچۆن کێشەی لەدابەش کردنی موچەدا دروستبکەن، چونکە حیزبی فەوزان، و لەفەوزادا دەتوانین سیاسەت و شەڕ بەخەڵک بکەن، لەڕوانینی ئەوان ئەگەر فەوزا نەما کۆتایی ئەوانە چونکە ھیچ بەرھەمێکیان نیە ئەڵتەرناتیڤی فەوزا بێت، تەنھا بە فەوزا و فلانە حیزب خرابە گرتویانە.

موچەخۆریش بێزاربوو لەم قسانە کێ ھۆکارە کێ داھاتی خۆی نانێرێت، موچەخۆر چارەسەری دەوێت نەک بەھانەی دابەش نەکردنی موچە، حکومەت پێویستە میکانزمێکی تر بگرێتە بەر بۆ دابەشکردنی موچە، ھەرچەندە ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان موچەخۆرێکی سلێمانی و ھەولێر و دھوک و ھەڵەبجە بەڵام بۆ ئەوەی ئێدی بۆ ڕای گشتی دیاربێت خەتای کێ یە کەڵێبرینی موچە بەردەوامە و موچە لەکاتی خۆی دا دابەش ناکرێت، و فەوزا کۆتایی بێت، 
پێویستە حکومەت سیاسەتی کورتھێنان بگرێتەبەر بۆ دابەش کردنی موچە ھەر ھیچ نەبێت بۆ دوو سێ مانگ، جیاوازی کورتھێنانی  پارێزگاکان چەندە بنێرێت چاوەڕێ ئەوە نەبێت کە پارێزگاکان داھاتی ناخۆی خۆیان  بەدڵی خۆیان کەچەند بیانەوێت ھێندە بنێرن.

ئەوکات ھەم کارتی موچەی فەرمانبەران بۆموزایدەی دەنگدان بەکارناھێنرێت، بۆ ڕایی گشتی دیاردەبێت خەتاکە لەکێ یە، و چارەسەری تەواوی دابەشکردنی موچە دەکرێت گەر خەڵک ئەو کات ئاستی ھۆشیاری زۆر بێت نەک لەسەر بنەمای ڕق و  کینە بڕیاربدات. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه