ھەمیشە لەگەڵ ستمەلێکراو بووە دژی ستەمکار جەنگاوە، ستەمی دوژمن پارتی دروست کرد، لەو کاتەی پارتی دروست بوو قەد خۆی نەسەپاندوە، لە یەکەم شۆرشی داوای ئۆتۆنۆمی بۆ کورد کرد دیموکراسی بۆ عێراق.لەوەتەی پارتی دروست بووە لەعێراق قەد سەرچاوەی کێشەکان نەبووە بەڵکو ھەمیشە نیەتی پاک بووە دەست پێشخەری کردوە لەچارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ھەمو گەلانی عێراق.
کە سونە بەھێز بوو پرەنسیپی شەراکەتی لابرد لەوڵاتدا خۆی سەپاند بەسەر ھەموو پێکھاتەکانی تر ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی پارتی نەک تەنھا پەناگەیەکی ئارام بون بۆ کورد بەڵکو شیعە و ھەمو خەڵکی تری ستەملێکراو خۆی لەباوەشی ئەوناوچانە دەبینی.
کەسونە لاوازبو تاخمێکی شیعە دەسەڵاتیان گرتەدەست خۆیان سەپاند وبنەماکانی دەستوریان پێشێلکرد کورد وسونە پەراوێزخران داعشە توندرەوەکان ناوچە سونەنشینەکانی داگیرکرد جارێکیتر ھەرێمی کوردستان کەپارتی دەسەڵاتدارە بوە پەناگەی لێقەوماوانی سونە وخەڵکی تری ستمەلێکراو.
لەوانەیە حیزبی تر بۆ ڕکابەریکردنی پارتی یان دەسەڵاتکردنی شارێک یان ناوچەیەک دروست بوبن بەڵام پارتی بۆ ڕکابەری حیزبێکی کوردی یان شەخسێک یان قۆرخکردنی دەسەڵات دروست نەبووە،
بەڵکو پارتی دروست بووە کە شەڕ بکات لەبەدەست ھێنانی مافەکانی نەتەوەیەکی ژێر دەست و پرسی کورد لە ڕەتکردن و تواندنەوە بھێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ وەکو ھەموو میللەتانی جیھان بەسازان لێک تێگەیشتن چارەسەربکرێت نە کەمتر لە میللەتانی تر نە زیاتر. سەربەخۆیی کوردستان بکاتە ئەمری واقیع.
پاراستنی شکۆی کورد و کوردستان لە ئەولەویەتی پارتی بووە، دەست بەرنەدان لەکوردستانبونی کەرکوک لە مێشکی پارتی دا چەسپاوە، کێشەی پارتی لەگەڵ ئەوانەی بەغدایە کە دەسەڵاتیان قۆرخکردووە پاشکۆبونی کوردە کەوەکو پلە دوو لەکورد دەڕوانن. پارتیش قۆرخکردنی دەسەڵات و پاشکۆبونی کورد ڕەتدەکاتەوە.
وەڵام بدەوه