Kurdistan Press - پەکەکە مۆتەکەی دۆزی کورد!  پەکەکە مۆتەکەی دۆزی کورد!  | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە مۆتەکەی دۆزی کورد! 

پەکەکە مۆتەکەی دۆزی کورد! 
پەکەکە لەھەر چوار پارچەی کوردستان، دوژمنی دۆزی کوردی نەماوە دۆستایەتی لەگەڵ نەکات، دانی پێنەنێت، پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵی نەبێت، لە بەرامبەردا لە ھەر چوار پارچەی کوردستان حیزبی کوردی نەماوە شەڕ پێ نەفرۆشێت و شەڕی لەگەڵ نەکردبێت، دوژمنایەتی لەگەڵ ھەمووان ھەبوە و ھەیە. کە پەکەکە لە بازنەیەکی ئایدۆلۆژی توند خۆی قەتیس کردوە. کەس نازانێت سەرچاوەی ئایدۆلۆژیان لەکوێ سەرچاوەی گرتووە! کەجاران خۆی وەکو حیزبێکی نەتەوەیی  کوردی دەناسرا کەچی جگە لەخۆی دان بەھیچ حیزبێکی کوردی نەناوە، لە بەرامبەردا دان بە ھەموو دوژمنەکانی نەتەوەی خۆی ناوە بە ناڕاستەوخۆ. ھەروەھا قەت دان بە ئاڵای کوردستان نەناوە کەچی هەمیشە دان بە ئاڵای ھەموو دوژمنانی ئاڵای کوردستان ناوە! 
خۆ بیرتانە، پێش ئەوەی پەکەکە بچێتە شنگال، ئیزدیەکان ھەمیشە دەیان وت ئێمە کوردین، بەڵام دوای ئەوەی پەکەکە چوە شنگال زۆر لە ئێزدیەکان دەرکەوتن کە ووتیان ئێمە کورد نین ئێمە ئێزدین. کە پەکەکە چوە شنگال جارێکی تر زۆر لە ئێزدیەکان زێدی خۆیان بە جێھشت ئاوارەبوون! لەگەڵ ئەوەش عەرەبەکان گەڕانەوە ھیچیان ئاوارە نەبوون! لە ڕۆژئاواش ھەر پەکەکە بوو زۆر شاری عەرەب نیشنەکانی پاک کردەوە لە داعش  جارێکی تر بەھۆی پەکەکە عەرەبەکان گەڕانەوە بۆ شاری خۆیان! لە باشوریش خەڵکی زۆر  لە دەڤەر و زێدی خۆیان نەماون بەھۆی پەکەکە، میت شوێنیانی گرتۆتەوە!       
پەکەکە ھەر شوێنێکی چۆڵ کرد، جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنە، ئارتێشی تورکیا یان ئەوانەی سەربە ئەجێندای تورکیان شوێنیان دەگرێتەوە، هەمیشە لەنزیک نا لەدورەوە شەڕی ئارتێشی تورکیا دەکات بۆ ئەوەی بەدوای بچن، ئەو شوێنەشیان ھەر بۆ میت و ئارتێشی تورکیا چوڵدەکات کە پێگەیشتن! بەشێوازێکی تر کە سوپای تورکیا نزیکی پەکەکە بوو، پەکەکە شەڕێکی کەم  و چەکی سوک بەکاردەھێنێت دواتر ڕادەکات ئەو ناوچە کوردیە بۆ سوپای تورکیا بەجێدێڵێت، کە پەکەکە لە سوپای تورکیا دوورکەوتەوە چەکی گران بەکاردەھێنێت بە ناڕاستەوخۆ پێیان دەڵێت بەدوامان بکەون ئەو ناوچە کوردیەش بۆ ئێوە چوڵ دەکەین کە نزیک بوون! 
ئەوجا کە بۆ کوردایەتی چویتە نێو پەکەکە لەپێناو خاک و نیشتیمان کارێکی پیرۆزە لای ھەموو کوردستانیان وەکو پێشمەرگە و ھەموو ھێزە پارێزەرەکانی تری کوردستان پیرۆز دەبی بەڵام ئەگەر بۆ «عبدللە ئوجەلان» چویتە ناو پەکەکە و ڕێبازی ئاپوچیت گرتۆتەبەر جیاوازیت نیە لەوەی کەپاسدار بی خزمەت بە ئێران بکەی، میت بی خزمەت بە تورکیا بکەی، حەشد# بی خزمەت بە عێراق بکەی بەرژەوەندیەکانی ئێران بپارێزی، داعش بی بەرژەوەندی ھاوبەشی تەواوی وڵاتانی ئیقلیمی داگیرکاری خاکی کوردستان بپارێزی، ڕێبازی ئاپوچی ، بەرژەوندی ھاوبەشی وڵاتانی ئیقلیمی دەپارێزیت لەسەر حسابی بەرژەوەندیەکانی کورد و خاکی کوردستان ئەوانەی بۆ کوردایەتیش لەناو پەکەکەن ون بونە لەناو ڕێبازی ئاپوچی دا و دەری ناخەن! چونکە بە درێژایی دامەزرانی پەکەکە تا ئێستا جگە لە زیان ھیچی دیکە  بۆ دۆزی کورد نەبووە، لە بەرامبەردا جگە لە سود ھیچ جارێک زیانی بۆ داگیرکار نەبووە! 
‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا