مەشخەڵ كەوڵۆسی، چالاكی سیاسی، لە ڕێگەی لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، شیکردنەوەی بۆ دۆخی ئێستای ململانێ سیاسییەکانی هەرێم کردووە و چەند خاڵێکی سەرەکی دەخاتە ڕوو:
کۆنترۆڵکردنی نەوەی نوێ: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیویەتی لە ڕووی خیتاب و بەهای سیاسییەوە جڵەوی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بکات و کۆتایی پێبهێنێت.
ڕێگاخۆشکەری بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی: بەهۆی ئەم کۆنترۆڵکردنەوە، ئێستا دەستی یەکێتی کراوەیە بۆ ئەوەی بەبێ ترس لە کاردانەوەی میدیایی یان جەماوەری، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بگاتە ڕێککەوتن.
بێکاریگەربوونی ئۆپۆزسیۆن: نەوەی نوێ چیتر ناتوانێت لە هیچ ڕوویەکی سیاسی، میدیایی یان جەماوەرییەوە ببێتە ڕێگر یان کێشە لەبەردەم بڕیار و ڕێککەوتنەکانی داهاتووی نێوان یەکێتی و پارتیدا.
پەیامی کۆتایی چالاوانەکە بە توانجەوە: "گوێ مەدەن بە ڕیڵ و قسەی هەلەقومەلەق، نەوەی نوێ لە ڕووی خیتاب و بەهاوە کۆنتڕۆڵکرا. بەخێر بێن بۆ سەردەمی دوای نەوەی نوێ."
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه