حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی تری دا لەبەرژەوندی خەڵک و فەرمانبەران. بەھۆی دابەزینی نڕخی دینار بەرامبەر دۆلار، حکومەتی ھەرێم بەنوسراوی فەرمی داوای ئاگاداری سەرجەم وەبەرھێنەرەکان کردووە کەبەھای دۆلار بە 120 تا 130 ھەزار دینار بۆ خاوەن یەکەکان ھەژماربکرێ، ماوەی پێدانی قیستی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون درێژبکرێتەوە.
سامان عارەب، بەڕێوبەری دەستەی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی: "به نووسراوی فه‌رمی ئاگاداری سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانمان كردووه‌ته‌وه، كه وه‌به‌رهێنه‌ران ره‌چاوی باری دارایی هاووڵاتیان بكه‌ن، كه به‌های دۆلار هه‌مان ئه‌و نرخه بێت كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هاووڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانی وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن، تا له‌و بڕیاره سوودمه‌ن بن".
بەگوێرەی بڕیارەکەی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، پێویستە خاوەن پڕۆژەکان بەهای دۆلار بە 120 تا 130 هەزار دینار بۆ خاوەن یەکەکان هەژمار بکەن، زۆربەی خاوەن پڕۆژەکان، پابەندی بڕیارەکە بوونە و ئاسانکارییان بۆ ھاووڵاتیان کردووە.
سەردار قادر، كه وەبەرھێنەرێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانه گوتی: "پشتیوانییه‌كی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئاسانكاریش بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین، كه قستیان له‌لایه و ره‌چاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌كه‌ین".
بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ دەرچووە و بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەر‌هێنان نێردراوە، لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو بڕە جیاوازەی لە ئەنجامی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هەیە، وەکو پاشەکەوت بخرێتەسەر قیستەکانیان و ماوەی پێدانی قیستەکانیان بۆ درێژ بکرێتەوە.
وەڵام بدەوه