ئێمەی نەتەوەی کورد لەسەردەمی شۆڕش لەھەموو شتێکمان کەم بوو، چەکمان کۆن و فیشەکمان کەم بوو، نانمان کەم بوو، دەرمان و ھەموو پێداویستیەکانی تری جەنگمان کەم بوو، لە بەرامبەردا دوژمنمان زۆربوو، چەکیان پێشکەوتوبو و فیشەکی بێ شوماریان ھەبوو، ستەمی زۆر و ھێزی نابەرامبەر بوو، زۆر بێ ویژدانانە ھێرشیان دەکرد ھەموو دەرگایەکمان لێ دادەخرا بەڵام
لەگەڵ ئەوەش توانیمان بەسەر سەدان دوژمنی یەک لەدوای یەک سەربکەوین، لەعبدلکریم قاسمی تا و صدام و داعشە تاریک پەرستەکان چونکە کورد پڕبوو لەپیاوی گیان فیدا و دلێر بەڵام دوژمن خالی بوو لەوپیاوانە.
کورد ئیرادەی ھەبو ستەمی ڕەتدەکردەوە بەدوای مافەکانی بو کە پەروەردگار وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر پێی بەخشی بوو بەڵام دوژمن تەنھا ستەمی لەمێشک بوو بەداوی زەوتکردنی مافەکان و قڕکردنی نەتەوەی کوردبوو.
ئێمە دایکانمان پڕبون لەمیھربانی لەژێر ڕەحم و فرمێسکەکانی دایکانمان شەڕمان دەکرد بەسەر ھەموو دوژمن سەردەکەوتین بەڵام ئەوان نە دایکیان ھەبوو نەڕەحمیان ھەبو کەس نەی دەزانی کوڕی کێن و چیان دەوێت، دەستیان وشک نەدبوو لە خوێن ھەر تینوی خوێنی کورد بوون ھەتا سەری خۆشیان خوارد تەنھا لەکودەتادا سەرکەوتوبون لەھەموو شتی تر دۆڕاوبون
فیشەکی کورد فیشەکی بەرگی بوو لەنەتەوەیەک و مرۆڤایەتی، بەڵام فیشەکی دوژمن فیشەکی لەناوبردنی نەتەوەیەک و خۆسەپاندن لەسەر ھەموو ئەوانەی لەدەرەوەی خۆی و لەناوبردنی ڕەنگە جیاوازەکان بوو.
ئێمەی کورد یەک ئامانجی پیرۆزمان ھەبوو وئامانجمان دیاربو کەشکۆ و سەربەرزی بۆ تاکی کورد بەدوای دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بوین، بەڵام دوژمنی ناموبارەکمان سەدان ئامانجی ھەبوو ھیچیان دیارنەبوون لە تاریکی دا ون بوبون ھەرکێش ناڕازی بوایە بەفیشەک کۆتاییان پێ دەھێنا.
ئێمە کوردین و ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆستین نە تەعدا لەکەس دەکەین نەتەعدا لەسەر خۆمان قبوڵ دەکەین. لەبارزانی نەمر فێربوین کەکوردبون لەسەرو ھەرشتێکە، ھەمیشە ئازادیمان بۆخۆمان دەوێت سەر بۆ کەسیش دانانەوێنین لەگەڵ ئەوەش ئازادی خەڵکی تریش زەوت ناکەین لەکاتی بەھێزی دا خۆمان ناسەپێنین، لەگەڵ پێشھات و لوژیکەکانی سەردەم خۆمان بگونجێنین سەد قسەی توند ھەبێت باشترە لەوەی فیشەکێک بەڕوی یەک دا بتەقێنین.
وەڵام بدەوه