پەکەکە لەژێر ناو و ھەیمەنەی کوردایەتی دژایەتی کورد دەکات ھەمیشە ھەوڵی داوە ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان تێکبدات، کورد تێکەڵ بە شەڕێک بکات کەشەڕی ئەو نیە. تەنھا بەقسە بانگەشەی کوردبون دەکات گەر لەڕاستی دا کردارەکانی بەتەواوی پێچەوانەی ھەموو پرەنسیپەکانی کوردبون پەیرەو دەکات. دژی ناسیونالیزمی کوردی یە، کوردبون تەنھا وەکو ئامرازێک بەکاردەھێنێت بۆ شەرعیەت دان بەکردارەکانی خۆی کەھێزێکی کوردی یە گەر بەتەواوی سیاسەتی دژە کورد پراکتیزە دەکات.
پەکەکە گەر بەڕاستی لە خەمی کورد و کوردستان بوایە لەتورکیا بەرگری لەم تاکە کیانە سەربەخۆیەی کوردستان دەکرد کە ھەرێمی کوردستان بۆتە ناوەندێک و دڵنیایەیەک بۆ کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، وای لەتورکیا دەکرد کەمەشغول بوایە بەناوخۆیەوە نەک لێرە کە ئازادە شەڕ بەتورکیا بفرۆشێت و پەلکێشی ھەرێمی کوردستانی بکات. وەکو میلیشیایەکانی حشد و داعش و لە ڕابردوش صدام پێشمەرگە شەھید بکات دایکانی نیشتیمان ڕەش پۆش بکات، خەونی نەیارەکانی کوردیش بێنێتە دی بۆ تێکدان و لەناوبردنی ئەم قەوارەیەش کەتاکە ھیوای 48 ملیۆن کوردە.
ئەگەر ئاوڕێک لەخەباتی ڕابردو و ئێستای پەکەکە بدەینەوە ھەرگیز خەباتی پەکەکە بۆ کورد و کوردستان نەبووە، بەڵکو خەباتی ئەوان لەبەرژەوەندی نەیارەکانی کوردستان بووە، بە زیادەوەش ئەجێندای دوژمنەکانی کوردی جێبەجێ کردووە لەسەر حسابی بەرژەوندیەکانی کوردستان. پەکەکە کێشەی لەگەڵ ھیچ ھێزێک نیە تەنھا ھێزەکانی کوردی و بەتایبەتی پێشمەرگە نەبێت.
پەکەکە لەباشوری کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە سەنگەر لێ دەدات و شەھیدی دەکات، لەگەڵ دوژمنی کورد لەیەک سەنگەردان، لە شنگاڵ لەگەڵ حشدی شعبی لەیەک سەنگەردان ھەردووکیان ڕێگری دەکەن لەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شنگاڵ. زۆر لە ناوچە ستراتیژیەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادە نەبوو ڕادەستی پێشمەرگەی بکات بەڵام زۆر بەئاسانی ڕادەستی سوپای تورکیای کرد.
لەڕۆژئاوای کوردستان ڕێگری کرد لەوەی ناوچەی ئارام لەنێوان تورکیا و سوریا لەدەستی پێشمەرگەی ڕۆژ بێت بەڵام بەئاسانی ڕادەستی سوپای تورکیای کرد، ھەروەھا عەفرین و سەرێ کانێ ھەر بەھۆی پەکەکە داگیرکران، زۆربەی شارەکانی تری سوریا بەبێ مەرج ڕادەستی سوپای سوریا کران کەبەخوێنی ھەزاران ڕۆڵەی کورد لەدەستی داعش دەرھێنرابون. لە باکوری کوردستانیش مات و بێدەنگن دەمێکە ئەوێیان بەجێ ھێشتوە، تورکیا زۆر جار وتویەتی پەکەکە لەتورکیا نەماوە تەنھا لەسوریا و کوردستانی عێراق ماوە لەوێش شەڕی لەگەڵ دەکەین لێرە ھیچ گرفت و کێشەیەکمان نەماوە لەگەڵ پەکەکە. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھیچ ھێزێک لەدەرەوەی خۆی قبوڵ ناکات پاسەوانی لەسنورەکانی ئێران دەکات شەڕ لەگەڵ ھەموو ھێزێک دەکات کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
پەکەکە ھەمان سیاسەت و میتۆدی بەعسیزم پەیرەو دەکات، کە کاتی خۆی حیزبی بەعس ھەموو حیزبێکی لەدەرەوەی خۆی بە خائین ناو دەبرد، ھەموو کارێکی ئەوانی بەھەڵە دەزانی گەر چەند ڕاستیش بوایە تەنھا خۆیان پێ ڕاست و نیشتمان پەروەر بوو گەر چەند ھەڵەشیان بکردایە. پەکەکەش ھەمان سیاسەت پەیرەو دەکات دان بەھیچ ھێزێک و حیزبێکی کوردی لەدەرەوەی خۆی نانێت ھەموو ھێزێکی کوردی پێی خائین و ھەڵەیە تەنھا خۆی پێ ڕاست و کوردپەروەرە بەتایبەتی دژایەتی ئەو حیزبانە دەکات کەخەبات دەکەن بۆسەربەخۆی کوردستان.
ئەگەر چی پەکەکە لەوەتەی دامەزراوە ھیچی بەھیچ نەکردوە کە خزمەتی دۆزی کورد بکات بەڵکو گەورەترین زیانیان ھەبووە لەھەر چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆزی کورد، پەکەکە ھەمیشە باسی برایەتی گەلان دەکات بەبێ ھەبونی دەوڵەتێکی کوردی، بەڕاشکاوانە زۆر جار وتویانە کەدەوڵەتی کوردی لەفەرھەنگی ئێمەدا نیە، و دەوڵەتی کوردی بەزیان لەبرایەتی گەلانی ناوچەکە دەزانن، ڕێک ئەو سیاسەتە پەیرەو دەکەن کەنەیارانی کورد و کوردستان دەیانەوێت. نایانەوێت کورد خۆی بێت و دەوڵەتێکی تایبەت بەخۆی ھەبێت.جا سیاسەتی پەکەکە لەگەڵ داگیرکەرو و دوژمنانی کوردستان ھیچ جیاوازیەکی نیە.
وەڵام بدەوه