ھەمیشە لایەن و حیزبە کوردیەکان کە لەسەنگەری دژە پارتین بۆ ھەر پێشھات و دۆخێکی نەخوازراو و مەترسیەک کە بەسەر ھەرێمی کوردستان دێت پارتی تاوانبار دەکەن و بەسەرچاوەی کێشەکانی دەزانن.
تەیدی قسەکانیان دەکەم کەپارتی سەرچاوەی کێشەکانە بەڵام پارتی سەرچاوەی کێشەکانە لەگەڵ ئەوانەی کەکێشەیان لەگەڵ دۆزی کوردی ھەیە، ھەرچی نەیارو دوژمنی کوردە کە کێشەیان لەگەڵ دۆزی کورد ھەیە کێشەیان لەگەڵ پارتی ھەیە چونکە پارتی بەخاوەنی دۆزی کورد دەزانن، ئەوەش دەزانن کەپارتی شەڕی بەوەکالەت بۆکەس ناکات تەنھا شەڕ بۆ کورد دەکات بەمەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانن بەڵام ھیچ کێشەیان لەگەڵ زۆربەی لایەنەکانی تر نیە کەمویان بەبەینەوە ناچێت تەنھا وەکو بازرگانێک دەیبینن و ھەر کاتێک بیانەوێت شەڕی بەوەکالەت بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیانی پێ دەکەن.
ئەوانەی کەرکویان فرۆشت بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو خیانەتە گەورەیە کە کوردستانبونی کەرکوک ھەڕاج کرا وتیان ئەمە شەڕی نەوتە ئێمەش ئەو شەڕە ناکەین، لە جیاتی ئەوەی بڵێن ئەوە شەڕی «سەربەخۆیی کوردستانە» ئێمەش ئەو شەڕە ناکەین، چونکە لای ئەوان شەڕی سەربەخۆی کوردستان شەڕی پارتی یە نەک ھی ئەوان، ھەر لەگەڵ داگیرکردنی کەرکوک وتیان کەرکوک گەڕایەوە بۆ باوەشی نیشتیمان! دواتر ھەر خۆشیان پێش میلیشیایەکانی حەشد و دەبابەکانی عەبادی کەوتن بۆ گرتنی ھەولێر و دھوک کە نەیانتوانی ھەولێر داگیر بکەن وتیان پارتی مامەڵەی خراپ لەگەڵ دیلەکانی حشد دەکات!
کەبەغدا پابەندی ڕێکەوتنەکە نابێت دەڵێن خەتای پارتی یە چونکە تەسلیمی بەغدا نابێت! ھەر خۆشیان ھۆکاری سەرەکین لەبڕینی بودجە و نەناردنی موچە کەلە عادل مورادی کۆچکردو سەرچاوی گرتووە کە یەکێکە لە دامەزرێنەری حیزبەکەیان.
ماوەیەکەش «پەکەکە» لە ژێر کاریگەری ئەجێندایی وڵاتانی نەیاری کورد دەیەوێت ئارامی ھەرێمی کوردستان تێکبدات شەڕ بە کورد دەفرۆشێت پێشمەرگە شەھید دەکات، وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چالاکیەکانی خۆی دەکات و نەشەڕعیەت بەحکومەتی ھەرێم نە بەھێزی پێشمەرگە نە بەھیچ دامەزراوەیەکی تری ھەرێم دەدات، کەچی لایەکانی تر ھاتون دەڵێن ئەمە شەڕی پارتی و پەکەکەیە و دروشمێکی بڕیقەداریش دەڵێن «نا بۆ شەڕی برا کوژی» و پارتیش تاوانبار دەکەن و لەژێرەوەش ئاگری شەڕەکە خۆش دەکەن کەئەوان خۆیان داھێنەری شەڕی براکوژی بوون و بارزانی بوو شەڕی کورد و کوردی حەرام کردبوو، باش دەزانن کە پەکەکە دەمێکە بڕیاری شەڕی داوە شەڕیشی کردووە چەند پێشمەرگەشی شەھیدکردووە بەڵام ئەوە پارتیە شەڕەکە ناکات دانی بەخۆی گرتووە ھەموو شتێکیش دەکات بۆ ئەوەی شەڕەکە ڕوونەدات، بەس نەیارەکانی پارتی لەسەر ئەوە ڕاھاتون ھەر مەترسیەک و ھەر شەڕێک لەلای ھەر وڵات و ھێزێک بۆ سەر کوردستان ھەبێت ئەو شەڕە بە شەڕی پارتی دەزانن چونکە پارتی بەخاوەنی کورد و کوردستان و پارێزەری کوردستان دەزانن.
وەڵام بدەوه